وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری: هه‌موو لایه‌ك هه‌وڵی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه بده‌ین
کوردستان 12:39 PM - 2022-03-16
له 34 هه‌مین ساڵیادی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه، وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا داوا ده‌كات هه‌موو لایه‌ك هه‌وڵی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه بده‌ن و سیمای پارێزگابوونی زیاتر به‌ڕوخسارییه‌وه ده‌ركه‌وێت.
ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌كه
به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان له‌یادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا
سی و چوار ساڵ بهرلهئهمڕۆ شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی كانگای شیعر‌و هونه‌رو جوانی به‌ر دڕندانه‌ترین شاڵاوی زههرباران و قڕكردن بویه‌وه.
دوژمنانی گهلهكهكهمان به جۆره‌ها چه‌كی كۆكوژ ئه‌و شاره‌یان كرده ئامانج و له‌ساته‌وه‌ختێكی كه‌مدا زیاتر له‌پێنج هه‌زار مرۆڤی سڤیل بونه قوربانی و دوو هێنده‌ش بریندار بوون، كه زۆربه‌یان به‌و برینانه‌وه سه‌ریان نایه‌وه‌و ئه‌وانه‌شی ماون به‌ده‌م ئازاره‌وه ده‌تلێنه‌وه.
هه‌ڵه‌بجه شاری شاعیران، كانگای مه‌وله‌وی و نالی و گۆران و ئه‌حمه‌د موختار جاف و ده‌یان ناوی دره‌وشاوه‌ی تر، كهلهكاروانی ئه‌ده‌ب و هونه‌ری گه‌له‌كه‌ماندا پێشڕه‌و بووه.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌گرنگییه‌وه له‌قوربانیانی ئه‌م شاره‌و خواست و داواكاری خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌ڕوانێت و سبه‌ینێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆیدا بڕگه‌یه‌كی تایبه‌ت كردووه به‌گفتوگۆ له‌سه‌ر داواكارییه‌كانی خه‌ڵكی ئه‌و شاره، به‌تایبه‌ت له‌بواری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌دا.
ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندی بهوهزارهتمانهوه هه‌بێت، له‌ڕوی بونیادنانه‌وه‌ی ژێرخانی ڕۆشنبیری له‌وشاره‌دا، وه‌زاره‌تمان پرۆژه‌ی ڕێكخستنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدانی هه‌یكه‌لی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌و ته‌واوی فه‌رمانگه‌كانی په‌یوه‌ست بهوهزارهتمانهوه وه‌ك پرۆژه دراوه‌ته سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی ڕێكاره یاسایی و كارگێڕییه‌كانی.
له‌سی و چواره‌مین ساڵیادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا، سه‌ری ڕێز‌و نه‌وازش بۆ شه‌هیدانی ئه‌و شاره داده‌نه‌وێنین.
هیواخوازین به‌هه‌وڵی هه‌موو لایه‌ك هه‌ڵه‌بجه ئاوه‌دانتر ببێته‌وه‌و سیمای پارێزگابوون زیاتر له‌ڕوخساریدا بدره‌وشێته‌وه.
وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان
2022/3/16
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر تیرۆرستێک دەستگیر دەکات
10:11 AM - 2024-05-02 -
گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم به 2 ترلیۆن دینار ده‌خه‌مڵێندرێت
01:35 PM - 2024-05-01 -
سەرۆک بافڵ: کرێکاران پایەیەکی سەرەکی کۆمەڵگەن
01:05 PM - 2024-05-01 -
قوباد تاڵەبانی: کاردەکەین بۆ دەستەبەرکردنی مافی کرێکاران
11:11 AM - 2024-05-01
ئەمانەش ببینە
کوردستان 08:38 PM - 2024-05-01 مەکتەبی سیاسی یەکێتی :بەگژ هەر هەوڵێکی ناڕەوای دواخستنی هەڵبژاردندا دەچینەوە
وتەبێژی کۆمسیۆن: ئامادەکاریەکانمان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە
03:07 PM - 2024-05-01
رێواز فایه‌ق: نابێت ده‌رفه‌تی هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ستبده‌ین
10:50 AM - 2024-05-01
کوردستان قەرزاری دەستی کرێکارانە
09:58 AM - 2024-05-01
چوار فراکسیۆنی کوردستانی دژی دواخستنی هەڵبژاردنن
06:19 PM - 2024-04-30
زۆرترین خوێنراو
-
مەکتەبی سیاسی یەکێتی :بەگژ هەر هەوڵێکی ناڕەوای دواخستنی هەڵبژاردندا دەچینەوە
کوردستان 08:38 PM - 2024-05-01 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەشداری پرسەیەک دەکات
پرسەنامە 06:11 PM - 2024-05-01 -
قوباد تاڵه‌بانی: ئه‌رسه‌لان بایز هه‌مووكات قه‌ڵه‌م و ده‌نگێكی راستگۆ بووه
ی ن ک 05:29 PM - 2024-05-01 -
وتەبێژی کۆمسیۆن: ئامادەکاریەکانمان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە
کوردستان 03:07 PM - 2024-05-01 -
گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم به 2 ترلیۆن دینار ده‌خه‌مڵێندرێت
کوردستان 01:35 PM - 2024-05-01 -
سەرۆک بافڵ: کرێکاران پایەیەکی سەرەکی کۆمەڵگەن
کوردستان 01:05 PM - 2024-05-01 -
قوباد تاڵەبانی: کاردەکەین بۆ دەستەبەرکردنی مافی کرێکاران
کوردستان 11:11 AM - 2024-05-01 -
رێواز فایه‌ق: نابێت ده‌رفه‌تی هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ستبده‌ین
کوردستان 10:50 AM - 2024-05-01