فۆتۆگرافه‌ر ئه‌حمه‌دی ناتقی خاوه‌نی فۆتۆی عومه‌ری خاوه‌ر میوانی سلێمانییه
کوردستان 06:32 PM - 2022-03-12
له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانێكدا بۆ شاری سلێمانی فۆتۆگرافه‌ری ئێرانی ”ئه‌حمه‌دی ناتقی” خاوه‌نی گرته‌ی كاره‌ساتباری ”عومه‌ری خاوه‌ر” چه‌ند دیدار‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامدا.
ئه‌حمه‌دی ناتقی كه به میوانداریی لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان و ده‌زگای میدیایی جام كوردی ، بۆ ساڵیادی كاره‌ساتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه له شاری سلێمانییه و سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه‌ش ده‌كات، زنجیره‌یه‌ك كۆڕ و سیمینار و دیدار ئه‌نجام ده‌دات .
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆش 12-3-2022 له سه‌ره‌تای دیداره‌كانیدا سه‌ردانی رێكخراوی دیالۆگ و كلتوری كرد و له گفتۆگۆیه‌كی كراوه‌دا باسی كار و چالاكییه‌كانی رێكخراوه‌كه‌یان كرد و د. ئه‌حمه‌د ناتقی پێی راگه‌یاندن له‌مڕۆدا له‌ڕێگه‌ی وێنه‌وه له زووترین كاتدا ده‌توانن په‌یامی خۆیان بگه‌یه‌ننه جیهان.
دواتر و له‌كۆڕێكدا ساڵۆنی كوردستانی نوێ میوانداریی د.ئه‌حمه‌دی ناتقی كرد .
له سه‌ره‌تای كۆڕه‌كه‌دا دیكۆمێنتارییهك له‌سه‌ر ژیان و به‌رهه‌مه‌كانی د.ناتقی پێشكه‌شكرا، كه له‌لایه‌ن سایتی PUKmedia ه‌وه ئاماده‌كرابوو.
دواتر له وته‌یه‌كدا د.ناتقی باسی له یه‌كه‌م ساته‌كان رۆژی 16-3-1988 كرد ، كه دوای نزیكه‌ی نیوسه‌عات له كیمیابارانه‌كه چۆته سه‌ر ته‌رمی عومه‌ری خاوه‌رو كۆرپه‌كه‌ی و یه‌كه‌م گرته‌ی ئه‌و كاره‌ساته‌ی له رێی كامێری فیلمه‌وه تۆماركردووه‌و وتی : فۆتۆی عومه‌ری خاوه‌ر یه‌كێكه له‌و گرته خهمناكانهی له كاری میدیایدا تۆماری كردووه.
له‌به‌شێكی تری كۆڕه‌كه‌دا د.ناتقی چه‌ندین وێنه‌ی پیشانی ئاماده‌بووان دا كه بۆیه‌كه‌م جار و له‌یه‌كه‌م رۆژی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا تۆماری كردون و وتی وه‌ك یه‌كه‌م فۆتۆگرافه‌ری ئێرانی نزیكه‌ی 300 وێنه‌ی كاره‌ساتی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌م گرتووه.
له چالاكییه‌كانی هه‌مان رۆژدا د.ئه‌حمه‌دی ناتقی سه‌ردانی بنكه‌ی ژین -كرد كه بنكه‌یه‌كی تایبه‌تی ئه‌رشیفكردن و دیكۆمێنتكردنی رۆژنامه و چاپه‌مه‌نی و كه‌لوپه‌لی چاپخانه یه .
له سه‌ردانێكی كورتدا د.ئه‌حمه‌دی ناتقی به یاوه‌ری مامۆستا ڕه‌فیق ساڵح سه‌رۆكی بنكه‌ی ژین به‌شه جیاجیاكانی بنكهكهی به‌سه‌ركرده‌وه‌و به تێڕامانه‌وه رۆژنامه و ده‌ستنووسه ئه‌رشیفییه كوردی و عه‌ره‌بی و ئێرانییهكانی بینی.
له كۆتایی چالاكییه‌كانی ئه‌مڕۆیدا د.ئه‌حمه‌دی ناتقی، سه‌ردانی ناوه‌ندی رۆشنبیریی دكتۆر عزه‌دین مسته‌فا ره‌سوڵ -ی كرد.
له‌م سه‌ردانه‌شیدا مامۆستا جه‌زا ئه‌حمه‌د شاره‌زای بواری كتێبخانه و ئه‌رشیف ، به وردی باسی پڕۆژه‌ی به دیجیتاڵكردنی كتێبخانه‌ی تایبه‌تی د.عزه‌دین مسته‌فا ره‌سوڵ ی كرد و ده‌ستنوس و كتێبه ئهرشیفییهكانی د.عزه‌دین-یشی پێشكه‌ش به د.ناتقی كرد.
PUKmedia ڤینۆس تۆفیق
هەواڵی زیاتر
-
کۆمسیۆن کارەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی هەڵپەسارد
10:01 AM - 2024-05-08 -
ناشادی شێوەکار کۆچی دواییکرد
11:03 PM - 2024-05-07 -
نەوەی نوێ ژێربەژێر لەگەڵ پارتی رێکدەکەوێت و بە ئاشکرا ناوی یەکێتی دەهێنێت
08:24 PM - 2024-05-07 -
ئەندامێکی سەرکردایەتی: پێمان باشە پارتی دادگای فیدراڵی بە مەرجەع دەزانن
11:59 AM - 2024-05-07
ئەمانەش ببینە
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تاوتوێی به هه‌میشه‌ییكردنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست ده‌كات
10:35 AM - 2024-05-08
سەرۆک بافڵ بۆ کیمبەرلی هارینگتۆن: بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ وزە دەکەین
08:01 PM - 2024-05-07
هیومان رایتس وۆچ: له‌هه‌رێم یاسای ناروون بۆ بێده‌نگكردنی رۆژنامه‌نووس به‌كارده‌هێندرێت
04:20 PM - 2024-05-07
یەکێتی لە دژی سکاڵاکەی مەسرور بارزانی داوایەک ئاڕاستەی دادگای فیدراڵی دەکات
01:58 PM - 2024-05-07
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەشداری لە پرسەی حاجی زبێد کرد
پرسەنامە 08:43 PM - 2024-05-07 -
نەوەی نوێ ژێربەژێر لەگەڵ پارتی رێکدەکەوێت و بە ئاشکرا ناوی یەکێتی دەهێنێت
کوردستان 08:24 PM - 2024-05-07 -
سەرۆک بافڵ بۆ کیمبەرلی هارینگتۆن: بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ وزە دەکەین
کوردستان 08:01 PM - 2024-05-07 -
هیومان رایتس وۆچ: له‌هه‌رێم یاسای ناروون بۆ بێده‌نگكردنی رۆژنامه‌نووس به‌كارده‌هێندرێت
کوردستان 04:20 PM - 2024-05-07 -
سه‌عدی پیره: یۆنامی رۆڵی هه‌بێت له‌ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا
ی ن ک 03:07 PM - 2024-05-07 -
یەکێتی لە دژی سکاڵاکەی مەسرور بارزانی داوایەک ئاڕاستەی دادگای فیدراڵی دەکات
کوردستان 01:58 PM - 2024-05-07 -
ئەندامێکی سەرکردایەتی: پێمان باشە پارتی دادگای فیدراڵی بە مەرجەع دەزانن
کوردستان 11:59 AM - 2024-05-07 -
کۆمسیۆن: وەرەقەی دەنگدانی گشتی و تایبەت بۆ هەڵبژاردن چاپدەکرێت
کوردستان 10:38 AM - 2024-05-07