خاتوو گه‌لاوێژ: یه‌كێك له سیما دیاره‌كانی كۆمه‌ڵگای پێشكه‌وتو كاركردنی ژنانه
کوردستان 06:43 PM - 2022-03-08
به‌بۆنه‌ی 8ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژنانه‌وه، خاتوو گه‌لاوێژ، بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م ژنانی كوردستان كردووه، ئهمهدهقهكهیهتی:
خۆشه‌ویستان كچان و ژنانی كوردستان، به‌بۆنه‌ی 8ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژنانه‌وه، پیرۆزبایتان لێده‌كه‌م، پیرۆزبایی له دایك و كچ و خوشكی شه‌هیدان و ژنان و هاوسه‌ران و كچانی پێشمه‌رگه و هه‌موو ئه‌و ئافره‌تانه ده‌كه‌م كه له‌كایه‌كانی ژیاندا جێده‌ستیان دیاره و له‌پێناو به‌ره‌وپێشبردنی كۆمه‌ڵی كورده‌واریی خۆماندا له بواره جیاجیاكاندا كار و خه‌بات ده‌كه‌ن.
وه‌ك خۆیشتان ده‌زانن یه‌كێك له سیما دیاره‌كانی پێشكه‌وتوویی هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك، كاركردنی توێژی ژنانه، كه به ته‌بیعه‌تی حاڵ ده‌بێته مایه‌ی ئابورییه‌كی سه‌ربه‌خۆی ژنان، به‌مه‌یش كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دروست له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه بنیاتده‌نرێت.
به‌داخه‌وه‌م ئه‌و هه‌موو هه‌واڵی كوشتوبڕ و توندوتیژییه ده‌بیستم كه دهرههقتان ده‌كرێت، به‌ڵام بزانن ئه‌وه به‌شێكه له‌و نه‌ریته تاریكه‌ی كه ده‌بێت به هه‌وڵ و خه‌باتی ئێوه و پیاوانی مه‌رد و لایه‌نه‌كانی داكۆكیكار له مافی یه‌كسانیی كۆمه‌ڵایه‌تی، تێپه‌ڕێنرێت.
ژنكوژ، نه مه‌رده و نه باوك و برای ئێوه‌یه، به‌ڵكو بوونه‌وه‌رێكه له‌شێوه‌ی مرۆڤدا و هه‌ستی دڕنده‌یی تێدا زاڵه، بۆئه‌وه‌ی ئێوه‌یش نه‌بنه قوربانیی ده‌ستی ئه‌و دڕنده‌یه، پێویسته په‌روه‌رده‌یه‌كی كورده‌وای و شارستانیانه‌ی خۆتان و منداڵه‌كانتان بكه‌ن و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك بهێننه پێشه‌وه كه بڕوای به ئازادیی ڕاسته‌قینه هه‌بێت نه‌ك سه‌ركێشیی و پیرۆزیی شكاندن.
له‌مڕۆژه‌دا پیرۆزبایی له‌هه‌موو ژنانی كوردستان و جیهان ده‌كه‌م، هیوادارم ئه‌م یاده هه‌ر بۆنه‌یه‌كی ئاسایی ئه‌مڕۆ نه‌بێت و سبه‌ینێ له‌بیرمان بچێته‌وه، به‌ڵكو خاڵی وه‌رچه‌رخان بێت بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی به‌خته‌وه‌ری نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌كه چونكه هیچ كۆمه‌ڵێك بێ هه‌ردووكیان نه‌بووه ونابێت.
گه‌لاوێژ
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
كارگەیەكی مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا دەگیرێت
05:27 PM - 2024-05-02 -
لوتكه‌ی ته‌ندروستی كوردستان له‌سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت
12:07 PM - 2024-05-02 -
دژەتیرۆر تیرۆرستێک دەستگیر دەکات
10:11 AM - 2024-05-02 -
گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم به 2 ترلیۆن دینار ده‌خه‌مڵێندرێت
01:35 PM - 2024-05-01
ئەمانەش ببینە
جێگری سەرۆکوەزیران: دژی دواخستنی هەڵبژاردنین
05:01 PM - 2024-05-02
یەکێتی کەینوبەینی ژێربەژێری دواخستنی هەڵبژاردن رەتدەکاتەوە
02:36 PM - 2024-05-02
زیاد جەبار: هەرێم پێویستی بە حکومەت و پەرلەمانێکی کارایە
11:31 AM - 2024-05-02
مەکتەبی سیاسی یەکێتی :بەگژ هەر هەوڵێکی ناڕەوای دواخستنی هەڵبژاردندا دەچینەوە
08:38 PM - 2024-05-01
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی ژمارەیەک کەسایەتی دەکات
پرسەنامە 10:56 PM - 2024-05-02 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی بازاڕی هەولێر و ژمارەیەک کەسایەتی دەکات
ی ن ک 10:44 PM - 2024-05-02 -
كارگەیەكی مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا دەگیرێت
کوردستان 05:27 PM - 2024-05-02 -
جێگری سەرۆکوەزیران: دژی دواخستنی هەڵبژاردنین
کوردستان 05:01 PM - 2024-05-02 -
یەکێتی کەینوبەینی ژێربەژێری دواخستنی هەڵبژاردن رەتدەکاتەوە
کوردستان 02:36 PM - 2024-05-02 -
لوتكه‌ی ته‌ندروستی كوردستان له‌سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت
کوردستان 12:07 PM - 2024-05-02 -
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و توركمانه‌كان
بیروڕا 11:50 AM - 2024-05-02 -
زیاد جەبار: هەرێم پێویستی بە حکومەت و پەرلەمانێکی کارایە
کوردستان 11:31 AM - 2024-05-02