له‌په‌رله‌مانی كوردستان ڕۆژی 8ی مارس به‌رز راده‌گرێت
کوردستان 03:21 PM - 2022-03-08
د. ڕێواز فائق رایگه‌یاند: "ژن به‌شێكی وزه‌ی له‌بننه‌هاتووی كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌وارییه و ده‌بێ بخرێته خزمه‌تی گه‌شه‌كردن و به‌هێزكردنی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان"
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 8-3-2022، به ئاماده‌بوونی د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، منی نبی قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان و سه‌رۆكی دیوان و جێگری سه‌رۆكی دیوان و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و ڕاوێژكاران و فه‌رمانبه‌رانی په‌رله‌مان، به‌بۆنه‌ی ڕۆژی 8ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژنان، ڕێوڕه‌سمێكی شایسته بۆ فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌نده خانمه‌كانی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو.
ڕێوڕه‌سمه‌كه به ساتێك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان ده‌ستیپێكرد و چه‌پكه‌گوڵی ڕێز به‌خشرایه سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌نده خانم و ژنه‌كانی په‌رله‌مان، پاشان د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌و بۆنه‌یه‌وه وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و تێیدا وێڕای پیرۆزباییكردنی له سه‌رجه‌م ژنانی كوردستان و عێراق و جیهان، هیوای خواست كه ئه‌مڕۆ ڕۆژێكی جیاواز بێت له ڕۆژه‌كانی تری ساڵ و ڕاشیگه‌یاند: "8ی مارس به هه‌موو وتار و بۆنه و ئاهه‌نگه‌كانییه‌وه بۆ خۆتان، به‌س ڕۆژه‌كانی تری ساڵ بده‌نه‌وه به ژنه‌كانی وڵاته‌كه‌م و هه‌رێمه‌كه‌مان، بمانده‌نه‌وه به‌بێ هه‌ره‌شه، به‌بێ مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانمان، له‌سه‌ر كه‌رامه‌تمان، له‌سه‌ر كارمان، له‌سه‌ر هه‌ڵوێستمان".
هه‌روه‌ها باسی له حاڵه‌ته‌كانی كوشتنی ژنان كرد و ڕایگه‌یاند: "زۆر باس له‌وه ده‌كرێت ئه‌مه دیارده‌یه‌كی جیهانییه و ژنكوشتن هه‌یه و له ناوچه‌كه هه‌یه" و نیگه‌رانیی خۆیشی ده‌ربڕی به‌وه‌ی كه خه‌ریكه حاڵه‌ته‌كانی ژنكوشتن ده‌بێته سیمایه‌ك له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریدا.
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كه‌یدا، سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئاماژه‌ی به‌و هه‌نگاوانه كرد كه له هه‌رێمی كوردستان نراون بۆ به‌ره‌وپێشبردنی دۆزی ژنان و ڕایگه‌یاند: "له هه‌رێمی كوردستان زۆر هه‌نگاوی باش نراون جیاواز له‌وه‌ی كه له ناوچه‌كه هه‌یه، ئێمه یاسای ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی توندوتیژیمان هه‌یه، كۆتامان هه‌یه بۆئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی باش له ژنان له په‌رله‌مان و له ئه‌نجوومه‌نه هه‌ڵبژێردراوه‌كان بوونیان هه‌بێت، كه ڕێژه‌ی له 30% یه، ته‌نانه‌ت له عیراقیش باشتره، ئێمه ده‌یان ڕێكخراومان هه‌یه كه ئازایانه و ئازادانه ئیش بۆ دۆزی ژنان ده‌كه‌ن، ئێمه یاسای باشمان له‌م په‌رله‌مانه ده‌ركردووه، كه په‌یوه‌ندیی به بابه‌تی ژنانه‌وه هه‌یه، به‌شێكیان ڕه‌نگه له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه فشاری له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڕێزانه دروستكردبێ له خوله‌كانی تری په‌رله‌مان كه ئه‌و یاسایانه‌یان دروست كردووه، به‌شێكیان ڕه‌نگه فشاری سیاسیشی له‌سه‌ر دروست كردبن، به‌ڵام هه‌ر كردوویانه، حكومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و كابینه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كان به باشی ئیشیان له‌سه‌ر ئه‌م دۆزه كردووه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م دۆزه دۆزێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه، ڕه‌هه‌نده كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی زاڵتره به‌سه‌ر ڕه‌هه‌نده سیاسییه‌كه‌ی، ناتوانین بڵیین ڕه‌هه‌ندی سیاسیی نییه، سه‌رباری هه‌موو ئه‌مانه نوخبه‌ی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان، دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان ئازایانه‌تر له‌وه‌ی كه له ناوچه‌كه هه‌یه ده‌ستیان بۆ ئه‌م دۆزه بردووه".
هه‌ر له وته‌كه‌یدا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند: "ئومێد ئه‌كه‌م، هیواداریشم ئه‌مڕۆ له ڕۆژانی ڕایردوو باشتر بێت، ئه‌مڕۆ سه‌ره‌تایه‌كی جیاواز بێت و كۆتایی بهێنرێت به تاوانه‌كانی كوشتنی ژن، كوشتنی جه‌سته‌یی بێ، كوشتنی ڕۆحی بێ، په‌لاماردانی بێ له‌سه‌ر جاده، گێچهڵپبَكردنی بێت له شوێنی كار، پشتیوانی نه‌كردنی بێ، به كه‌م سه‌یركردنی بێ، به كه‌م سه‌یركردنی تواناكانی بێ، هه‌ر یه‌كێك له‌وانه، ئومێد ده‌كه‌م ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌ی ده‌گووتری، ئه‌وه‌ی له‌و بۆنه‌یه‌دا ئه‌وترێت، نوخبه‌ی سیاسی ده‌یڵێ، به‌رپرس و كه‌سانی یه‌كه‌م و ئه‌وانه‌ی تری دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كان ئه‌یڵێن، باشتر بتوانین ته‌وزیفی بكه‌ین له خزمه‌تی دۆزی ڕه‌وای ژن، چونكه بابه‌تی ژن وه‌ك وتم بابه‌تێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه، چه‌ند په‌یوه‌سته به دامه‌زراوه ره‌سمییه‌كان، ئه‌وه‌نده‌ش په‌یوه‌سته به خێزان، به كۆمه‌ڵگه، به تاك".
هه‌ر له وته‌كه‌یدا سه‌رۆكی په‌رله‌مان ڕایگه‌یاند: "ئومێد ده‌كه‌م تاكی كوردستانی، هاووڵاتیی كوردستانی، باوه‌ڕی ڕاسته‌قینه‌ی به‌وه هه‌بێت كه ژن به‌شێكی وزه‌ی له‌بننه‌هاتووی كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌وارییه، ئه‌و وزه‌یه ده‌بێ بخرێته خزمه‌تی گه‌شه‌كردن، بخرێته خزمه‌تی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری، بخرێته خزمه‌تی به‌هێزكردنی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، بخرێته خزمه‌تی خزمه‌تكردنی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان، به چاوێكی گه‌وره و به چاوێكی جوان، به چاوێكی دڵنیایی به‌خشین، بڕوانرێته تواناكانی ژنان له هه‌رێمی كوردستان".
له كۆتایی وته‌كه‌شیدا، سه‌رۆكی په‌رله‌مان سوپاسی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌نده خانم و ژنه‌كانی په‌رله‌مانی كرد بۆ ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانیان له په‌رله‌مان به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك‌وپێك و هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامیی بۆ خواستن.
PUKmedia راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستان
هەواڵی زیاتر
-
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
12:28 PM - 2026-07-18 -
نرخی نەوت بەرێژەی لە 16% بەرزبووەوە
11:53 AM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
هاووڵاتیان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌می راگرتنی كاره‌كانی دانه‌غاز-ن
04:55 PM - 2026-07-18
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
02:59 PM - 2026-07-18
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
02:02 PM - 2026-07-18
نێروه‌یی: میدیای پارتی نابه‌رپرسیارانه رووماڵی بۆردومانه‌كانی سلێمانی ده‌كات
12:27 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى هاوژینی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی رۆحانیی ئێزدییان
پرسەنامە 01:36 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
عیراق 12:28 PM - 2026-07-18 -
نێروه‌یی: میدیای پارتی نابه‌رپرسیارانه رووماڵی بۆردومانه‌كانی سلێمانی ده‌كات
کوردستان 12:27 PM - 2026-07-18 -
نرخی نەوت بەرێژەی لە 16% بەرزبووەوە
جیهان 11:53 AM - 2026-07-18 -
پسپۆڕانی میدیا: میدیاكانی پارتی نابه‌رپرسیارانه رووماڵی هێرشه‌كانی سه‌ر سلێمانی ده‌كه‌ن
کوردستان 11:32 AM - 2026-07-18 -
عیراق و ئەمریکا 48 رێککەوتن و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان ئیمزاکرد
عیراق 11:22 AM - 2026-07-18 -
بەڕێوەبەری ناحیەی چوارقوڕنە دەنگۆی هێرش و تەقینەوە لە سنوورەکەیان رەتدەکاتەوە
کوردستان 10:52 AM - 2026-07-18




.png)


دابەزێنە

