د. ڕێواز فایەق: ژن كوشتن بێشەرمییە
کوردستان 11:05 AM - 2022-03-08
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت كە ژن بەشێك لە وزەی لەبن نەهاتووی كۆمەڵگای كوردەوارییە و دەبێت بە چاوێكی جوان سەیری تواناكانی ژنان بكرێت.
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بەبۆنەی 8 ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: بابەتی ژنان بابەتێكی كۆمەڵایەتییە و و ڕەهەندە كۆمەڵایەتییەكەی زاڵترە لە ڕەهەندە سیاسییەكەی و ناتوانین بڵێی ڕەهەندی سیاسی نییە و جاری وایە دەبێتە بابەتێك لەنێوان عەلمانی و ئیسلامیدا.
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ڕاشیگەیاند: نۆخبەی سیاسی لە كوردستان و دامەزراوە دەستورییەكان لە هەرێمی كوردستان ئازایانە لەچاو ناوچەكە دەستیان بۆ دۆزی ژنان بردووە و لە هەرێمی كوردستان دەیان ڕێكخراو هەیە كە ئازایانە و ئازادانە لەسەر دۆزی ژنان كار دەكەن.
د. ڕێواز فایەق وتیشی: ئێمە یاسای باشمان لەم پەرلەمان دەركردووە كە پەیوەندی بە ژنانەوە هەیە، هەندێك لەو یاسایانە فشاری كۆمەڵایەتی و سیاسی دروستكردووە. حكومەتە یەك لە دوا یەكەكانی هەرێمی كوردستان بە باشی لەسەر دۆزی ژنان كاریان كردووە و لەهەرێمی كوردستان زۆر هەنگاوی باش نراون لەوەی كە لەناوچەكە هەیە، ئێمە یاسای ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژیمان هەیە، ئێمە كۆتامان هەیە بۆ ئەوەی ژن لە پەرلەمان و ئەنجومەنەكان بوونیان هەبێت كە ڕێژەكەی 30%. تەنانەت لە عیراقیش باشترە.
سەرۆكی پەرلەمانی هیوای خواست كە ئەمڕۆ لە ڕۆژانی دیكە جیاواز بێت و كۆتایی بە كوشتنی ژن لە بە جەستە و چ بە ڕۆح و چ گێچەڵكردن بێت لە شوێنی كار، بە كەم سەیركردنی بێت. بابەتی ژن بابەتێكی كۆمەڵایەتییە. چەند پەیوەستە بە دامەزراوە دەستوورییەكان، ئەوەندەش پەیوەستە بە خێزان و بە كۆمەڵگە و تاك و هیوادارم ئێمە لە دووفاتی بەینەدەرەوە، كە دەڵێن باوەڕمان بە دۆزی ژن هەیە كە هاتە سەر خۆمان بەوەی باوەڕمان پێی نەبێت دۆزی ژن بێت.
هیواشی خواست هاووڵاتی كوردستان بزانێت كە ژن بەشێكی وزەی لەبن نەهاتووی كوردەواری و بە چاوێكی جوان بڕوانێتە تواناكانی ژنان.
د. ڕێواز فایەق وتیشی: بێشەرمییە كە ژن بە بیانووی جیاواز بكوژرێت.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
12:28 PM - 2026-07-18 -
نرخی نەوت بەرێژەی لە 16% بەرزبووەوە
11:53 AM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
هاووڵاتیان زهرهرمهندی یهكهمی راگرتنی كارهكانی دانهغاز-ن
04:55 PM - 2026-07-18
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
02:59 PM - 2026-07-18
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
02:02 PM - 2026-07-18
نێروهیی: میدیای پارتی نابهرپرسیارانه رووماڵی بۆردومانهكانی سلێمانی دهكات
12:27 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى هاوژینی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی رۆحانیی ئێزدییان
پرسەنامە 01:36 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
عیراق 12:28 PM - 2026-07-18 -
نێروهیی: میدیای پارتی نابهرپرسیارانه رووماڵی بۆردومانهكانی سلێمانی دهكات
کوردستان 12:27 PM - 2026-07-18 -
نرخی نەوت بەرێژەی لە 16% بەرزبووەوە
جیهان 11:53 AM - 2026-07-18 -
پسپۆڕانی میدیا: میدیاكانی پارتی نابهرپرسیارانه رووماڵی هێرشهكانی سهر سلێمانی دهكهن
کوردستان 11:32 AM - 2026-07-18 -
عیراق و ئەمریکا 48 رێککەوتن و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان ئیمزاکرد
عیراق 11:22 AM - 2026-07-18 -
بەڕێوەبەری ناحیەی چوارقوڕنە دەنگۆی هێرش و تەقینەوە لە سنوورەکەیان رەتدەکاتەوە
کوردستان 10:52 AM - 2026-07-18




.png)


دابەزێنە

