8ی مارس و سه‌رهه‌ڵدانی
جیهان 08:00 AM - 2022-03-08
چه‌ندین بیروبۆچوونی جیاواز هه‌یه ده‌رباره‌ی رۆژی 8ی مارس له جیهاندا، به‌ڵام راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م به‌هۆی گه‌شه‌ی پیشه‌سازییه‌وه كاری ژنان په‌ره‌یسه‌ند، كرێكارانی ژن زیاتر له مه‌یدانی پیشه‌سازی جلوبه‌رگ و كارگه‌كانی رستن و چنیندا كاریان ده‌كرد.
ساڵی 1857 ژنانی كرێكار له نیویۆرك له كارگه‌ی جلوبه‌رگ دژی هه‌لومه‌رجی كاركردنیان له رۆژی 8ی مارسدا خۆپیشاندانیان كرد‌و له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه سه‌ركوتكران.
ساڵی 1907 مانگی 8 له كۆبونه‌وه‌ی گروپی ژنانی سۆشیالیستی سه‌ر به ئینته‌رناسیۆنالی دووه‌م، كلارا زنكتین هه‌ڵسوڕاوی سۆشیالیستی ژنی ئه‌ڵمان پێشنیاری ئه‌وه‌ی كرد كه رۆژێك بۆ نیشاندانی هاوپشتی له‌گه‌ڵ خه‌بات و مافه‌كانی ژناندا دیاریبكرێت و به‌وبۆنه‌شه‌وه له وڵاتانی جیهاندا خۆپیشاندان سازبكرێت.
ساڵی 1908 ژنانی سۆشیالیستی ئه‌مریكا له رۆژی 8ی مهرسدا خۆپیشاندانی فراوانیان سازكرد.
ساڵی 1909 له رۆژی 28/2 دا پارتی سۆشیالیستی ئه‌مریكا به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركرد كه داوای ئه‌وه‌ی كردبوو رۆژێك بۆ نیشاندانی خه‌بات و هاوپشتی له‌گه‌ڵ مافی ده‌نگدان و هه‌لومه‌رجی گونجاو بۆ كاری ژنان دیاریبكرێت.
ساڵی 1910 له كۆنفرانسی ژنانی سۆشیالیستی سه‌ر به ئینته‌رناسیۆنالیزمی دووه‌م، له دانیمارك كه 100 ژن له 17 وڵاته‌وه ئاماده‌بوون، پێشنیاره‌كه‌ی كلارا زنكتین له‌لایه‌ن ژنانی سۆشیالیستی ئه‌مریكاوه قبوڵكرا، به‌ڵام رۆژێكی دیاریكراو په‌سه‌ند نه‌كرا.
ساڵی 1911 له چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپی (سویسرا، نه‌مسا، ئه‌ڵمانیاو دانیمارك) نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن ژن و پیاوی یه‌كسانیخواز له رۆژی 19/3 دا خۆپیشاندانیان سازكرد بۆ به‌رگری له مافه‌كانی ژنانی كرێكار‌و ژنان به‌گشتی.
رۆژی 25/3/1911 له كارگه‌ی جلوبه‌رگی (ترایه‌نگڵ) له نیویۆرك، به‌هۆی گه‌نده‌ڵیی خاوه‌نكاره‌وه لهئاكای سه‌لامه‌ت نه‌بوونی هه‌لومه‌رجی كار، 140 كرێكاری ژن سوتان، دوای ئه‌و رووداوه دڵته‌زێنه نزیكه‌ی 100 هه‌زار كه‌س له مه‌راسیمی ماتهمینیهكهدا به‌شداربوون. ئه‌و رووداوه كاریگه‌ری جددی به‌جێهێشت له‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری و یاساكانی كار له ئه‌مریكا.
ساڵی 1913 له‌كاتی ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی جیهانی یه‌كه‌م، ژنانی ئه‌وروپاو روسیا دژی شه‌ڕو بۆ ئاشتی خۆپیشاندانێكی هێمنانه‌یان سازكرد. به‌ڵام له‌جیاتی 19/3 گواستیانه‌وه بۆ 8/3.
له دوا یه‌كشه‌ممه‌ی شوباتی 1913 و 1914 ژنانی روسیا خۆپیشاندانیان كرد‌و داوای وه‌ستانی شه‌ڕو مافی ژنانیان ده‌كرد.
له كۆتاییدا، یه‌كشه‌ممه‌ی شوباتی 1917 ژنانی روسیا مانگرتنێكیان ده‌ستپێكرد له‌ژێر ناونیشانی (نان و ئاشتی) كه ئه‌وكات دوو ملیۆن سه‌ربازی روسی كوژرابوون، دوای 4 رۆژ دیكتاتۆری روسیا (تزار) ناچاربوو مافی ده‌نگدان بۆ ژنان به‌ڕه‌سمی بناسێنێت. ئه‌وه‌ش به‌پێی ساڵنامه‌ی نوێ ده‌یكرده 8ی مارس. ئه‌و خۆپیشاندان و مانگرتنه‌ی ژنان بووه سه‌ره‌تای چه‌خماخه‌ی شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ر.
دواتر ئه‌لكسانده‌ر كۆلۆنتای داوای له لینین كرد كه رۆژی 8ی مارس بكرێته پشوی ره‌سمی له یه‌كێتی سۆڤیه‌تدا، به‌ڵام له‌باری عه‌مه‌لیه‌وه له ساڵی 1965 بووه پشوی ره‌سمی، به‌ڵام وه‌كو رۆژێكی جیهانی ژنان له زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپاو ئه‌مریكادا خۆپیشاندان و چالاكی سیاسی جه‌ماوه‌ری ئه‌نجامده‌درا.
له كوردستانیشدا چه‌ندین شۆڕش و قوربانیدانی ژنان تا ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ش بووه بۆ هه‌وڵ و كۆششدان له‌پێناو به‌ده‌ستهاتنی مافی خۆیان، هه‌ر له‌كاتی رژێمی به‌عسی رووخاوه‌وه تا ئه‌م ساته‌وه‌خته ژن به‌شێكبووه له قوربانیدان و هه‌وڵ و تێكۆشان، له راپه‌ڕینه‌كانی كوردستانیش ژنان له پێشه‌وه بوون، دوای ئه‌وه‌ش هه‌ولدان به‌رده‌وامبووه بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانیان و چه‌ندین بڕیار‌و یاساشیان ده‌ركردووه.
یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی كه له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچووه به‌هۆی رێكخراوه‌كانی ژنان و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی توندوتیژی ژنان، ئاماده‌كاری كرا كه یاسای ژماره (8) ی ساڵی 2011 ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندتیژی له خێزاندا جێبه‌جێبكرێت، كه لێره‌دا ئامانج له‌م یاسایه ره‌گه‌زی مێیه، چونكه گرنگیدان به یاسا‌و جێبه‌جێكردنی یاساكان توندوتیژییه‌كان كه‌مده‌بێته‌وه‌و ده‌بێته هۆی وشیاركردنه‌وه‌ی تاكیش و رێگریكردن له تاوان.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
12:28 PM - 2026-07-18 -
نرخی نەوت بەرێژەی لە 16% بەرزبووەوە
11:53 AM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
هاووڵاتیان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌می راگرتنی كاره‌كانی دانه‌غاز-ن
04:55 PM - 2026-07-18
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
02:59 PM - 2026-07-18
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
02:02 PM - 2026-07-18
نێروه‌یی: میدیای پارتی نابه‌رپرسیارانه رووماڵی بۆردومانه‌كانی سلێمانی ده‌كات
12:27 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى هاوژینی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی رۆحانیی ئێزدییان
پرسەنامە 01:36 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
عیراق 12:28 PM - 2026-07-18 -
نێروه‌یی: میدیای پارتی نابه‌رپرسیارانه رووماڵی بۆردومانه‌كانی سلێمانی ده‌كات
کوردستان 12:27 PM - 2026-07-18 -
نرخی نەوت بەرێژەی لە 16% بەرزبووەوە
جیهان 11:53 AM - 2026-07-18 -
پسپۆڕانی میدیا: میدیاكانی پارتی نابه‌رپرسیارانه رووماڵی هێرشه‌كانی سه‌ر سلێمانی ده‌كه‌ن
کوردستان 11:32 AM - 2026-07-18 -
عیراق و ئەمریکا 48 رێککەوتن و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان ئیمزاکرد
عیراق 11:22 AM - 2026-07-18 -
بەڕێوەبەری ناحیەی چوارقوڕنە دەنگۆی هێرش و تەقینەوە لە سنوورەکەیان رەتدەکاتەوە
کوردستان 10:52 AM - 2026-07-18




.png)


دابەزێنە

