پەیامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بۆ رۆژی جیهانی ژنان
کوردستان 08:41 PM - 2022-03-07
پەیامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ ڕۆژی 8 مارس رۆژی جیھانیی ژنان .
بەبۆنەی رۆژی ھەشتی مارس رۆژی جیھانیی ژنانەوە پیرۆزباییەكی گەرم لەكچان و ژنانی خۆڕاگری كوردستان دەكەین كە سەرەڕای لەمپەڕەكان و وێڕای تاوانەكانی ژن كوژان كە بەداخەوە بۆتە دیاردەیەكی بەدناو و لەپێناو بەدیهێنانی مافەكانیاندا لەخەباتی ڕێكخراوەییان بەردەوامن .
لەم بۆنەیەدا بە پێویستی دەزانین وەبیر هەموو لایەكی بهێنینەوە كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەر لەسەرەتای تێكۆشانی ھەمەلایەنییەوە و لە سۆنگەی بڕوابونی بەوەی ژنان بەشێكی دانەبڕاوی خەباتی سیاسیی و مەدەنیی پێشخستنی گشت كایەكانی ژیانی كۆمەڵی كوردستانن، زەمینەی رەوتی خەباتی ژنان و ئینجا پێكهێنانی یەكێتیی ژنانی كوردستانی رەخساند ، دوای راپەڕینیش ژنان زیاتر تواناكانی خۆیان سەلماندو رێكخراوەكەشیان چالاكانەتر بووە داكۆكیكەری مافەكانی ژنان هەر بۆیە سەرۆك مام جەلال-یش ھەمیشە پشتیوان و پارێزەری ماف و بەدیهێنەری خواستەكانیان بوە .ئەوەبو لەساڵی ٢٠٠٢ دا هەردوو بڕیاری ٥٩ و ٦٢ ی دەركرد كە یەكەمیان تایبەت بوو بە مامەڵەكردنی بكوژانی ژن بە بیانوی شەرەف وەك تاوانبار تا لە قانون و دەستی عەدالەت قوتار نەبن ، ئەوی تریشیان رێگری كردن بوو لەفرە ژنی. جگەلەوانەش بواری زیاتر رەخسێنرا بۆ بەشداری ژنان لەناوەندەكانی بڕیارو چەندین دەزگای حكومی و مەدەنیشی بۆ داكۆكی و بەرزكردنەوەی ئاستی رۆڵی ژنان دامەزراند.
سەرەڕای ئەوانە بەداخەوە ئێستا ئاماری پێشێلكارییەكانی دژ بەژنان روو لە هەڵكشانە و ئاماژەكان ترسناك و مایەی شەرم ونەنگین. بۆیە گشت هەوڵەكانمان زیاترچڕدەكەینەوە بۆ پارێزگاری لە مافەكانی ژنان وڕێگریكردن لەوهەڕەشە وپێشلكارییانەی بەهەر پاساو بیانویەكەوە روبەڕویان دەبێتەوە.چونكە ئەو هەڕەشەو مەترسیانەی روبەڕوی ژنان دەبنەوە بەمەترسیی و دژایەتیی بۆسەر مرۆڤایەتیی و تەواوی ناوەند و دامەزراوەكان و كوردەواریی دەزانین بۆیە چیتر ئەوانە لای ئێمە جێگەی قبوڵكردن نابێت. .
لەكۆتاییدا بەرز وپیرۆز بێت ساڵیادی 8ی مارس بەرەو چەسپاندنی زیاتری ھەمو خواست و مافەكانی ژنانی كۆڵنەدەر و بەڵێنی داكۆكیكردنی بەردەوام وشیلیگێرانەمان بۆ ژنانی كوردستان دووپات دەكەینەوە .
مەكتەبی سیاسیی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
12:28 PM - 2026-07-18 -
نرخی نەوت بەرێژەی لە 16% بەرزبووەوە
11:53 AM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
هاووڵاتیان زهرهرمهندی یهكهمی راگرتنی كارهكانی دانهغاز-ن
04:55 PM - 2026-07-18
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
02:59 PM - 2026-07-18
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
02:02 PM - 2026-07-18
نێروهیی: میدیای پارتی نابهرپرسیارانه رووماڵی بۆردومانهكانی سلێمانی دهكات
12:27 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى هاوژینی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی رۆحانیی ئێزدییان
پرسەنامە 01:36 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
عیراق 12:28 PM - 2026-07-18 -
نێروهیی: میدیای پارتی نابهرپرسیارانه رووماڵی بۆردومانهكانی سلێمانی دهكات
کوردستان 12:27 PM - 2026-07-18 -
نرخی نەوت بەرێژەی لە 16% بەرزبووەوە
جیهان 11:53 AM - 2026-07-18 -
پسپۆڕانی میدیا: میدیاكانی پارتی نابهرپرسیارانه رووماڵی هێرشهكانی سهر سلێمانی دهكهن
کوردستان 11:32 AM - 2026-07-18 -
عیراق و ئەمریکا 48 رێککەوتن و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان ئیمزاکرد
عیراق 11:22 AM - 2026-07-18 -
بەڕێوەبەری ناحیەی چوارقوڕنە دەنگۆی هێرش و تەقینەوە لە سنوورەکەیان رەتدەکاتەوە
کوردستان 10:52 AM - 2026-07-18




.png)


دابەزێنە

