دادگای فیدراڵی وارسی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی كه‌ركوك بێ به‌شده‌كات
عیراق 10:50 PM - 2022-02-20
دادگای فیدراڵی وارسی شه‌هید و ئه‌نفالكراوانی كوردی كه‌ركوك و ناوچه جێناكۆكه‌كان له ماف و ئیمتیازاته‌كان بێبه‌ش ده‌كات.
به‌پێی بڕیارێكی دادگای باڵای ئیتحادی عێراق، كه له (2021/7/27) به ژماره (86 اتحادیه2021) ده‌ركراوه، تێیدا بڕیار له‌سه‌ر بێبه‌شكردنی وارسی شه‌هید و ئه‌نفالكراوانی كوردی كه‌ركوك و ناوچه جێناكۆكه‌كان له مینحه و ئیمتیازاته‌كانی یاسای ژماره (2 ساڵی 2016)ـی عێراق دراوه.
وه‌ك له‌بڕیاره‌كه‌دا هاتووه؛ ژماره‌یه‌ك كه‌سوكاری شه‌هیدان و جینۆساید وقوربانیانی ده‌ستی ڕژێمی پێشوو، كه نیشته‌جێی شاره‌كانی (كه‌ركوك و موسڵ و دیاله)ـن، داواكارییان پێشكه‌ش به ده‌زگای شه‌هیدانی عیراق كردووه، تا مامه‌ڵه‌ی شه‌هیدانیان بۆ بكرێت و هاوكات بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بنه خاوه‌نی دوو مووچه‌ش، نوسراوی بڕینی مووچه‌كانیان له وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێم بۆ ده‌زگای شه‌هیدانی عیراق بردووه.
به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی ، ئه‌وانه‌ی پێشتر له هه‌رێمی كوردستان، مینحه‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالیان بۆ بڕاوه‌ته‌وه، مافیان نییه له ده‌زگای شه‌هیدانی عێراق، به‌پێی یاسای ژماره (2 ساڵی 2016) داوای ماف و ئیمتیازات بكه‌ن.. به پاساوی ئه‌وه‌ی ئیمتیازاتی كه‌سوكاری شه‌هیدان وئه‌نفالكراوان، سه‌ڵاحیه‌تێكی مه‌ركه‌زی نییه.
ره‌تكردنه‌وه‌ی داواكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی شاره‌كانی (كه‌ركوك و موسڵ و دیاله) له‌لایه‌ن دادگای فیدراڵییه‌وه له كاتێكدایه؛ ئه‌و شارانه له رووی ئیداری و سیاسیه‌وه سه‌ر به حكومه‌تی عێراقن و هه‌روه‌ها به‌پێی بڕیاری دادگای باڵای تاوانه‌كان، پرۆسه‌ی ئه‌نفال، تاوانی جینۆسایده و مافی ئیمتیازاتیان هه‌یه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، به‌پێی به‌دواداچونه‌كان، پێشتر حكومه‌تی عێراق هیچ مینحه‌یه‌كی بۆ شه‌هیدانی كرده‌وه تیرۆریستیه‌كان نه‌بووه، بۆیه زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی نیشته‌جێی كه‌ركوك و ناوچه جێناكۆكه‌كان، له هه‌رێم وه‌ك شه‌هیدی هاووڵاتی تۆماركراون، به‌ڵام له ساڵی (2013)ـه‌وه كه عێراق مینحه بۆ شه‌هیدانی كره‌وه تیرۆرستیه‌كان بڕیووه‌ته‌وه، ئێستا ئاماده نییه، مامه‌ڵه بۆ ئه‌و شه‌هیدانه‌ش بكات، كه پێش (2013) له كرده‌وه تیرۆریستیه‌كان شه‌هید بوونه، به پاساوی ئه‌وه‌ی له هه‌رێم خۆیان تۆمار كردووه.. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زۆربه‌یان نوسراوی بڕینی مووچه‌كانیان بۆ به‌غدا بردووه.
جێی ئاماژه‌یه، بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی له‌سه‌ر داوای ده‌زگای شه‌هیدانی عیراق بۆ ته‌فسیركردنی ده‌ستور له باره‌ی ماف و ئیمتیازاتی شه‌هیدان ده‌رچووه.
PUKmedia ئازاد شوكر









هەواڵی زیاتر
-
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
12:28 PM - 2026-07-18 -
نرخی نەوت بەرێژەی لە 16% بەرزبووەوە
11:53 AM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
هاووڵاتیان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌می راگرتنی كاره‌كانی دانه‌غاز-ن
04:55 PM - 2026-07-18
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
02:59 PM - 2026-07-18
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
02:02 PM - 2026-07-18
نێروه‌یی: میدیای پارتی نابه‌رپرسیارانه رووماڵی بۆردومانه‌كانی سلێمانی ده‌كات
12:27 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى هاوژینی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی رۆحانیی ئێزدییان
پرسەنامە 01:36 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
عیراق 12:28 PM - 2026-07-18 -
نێروه‌یی: میدیای پارتی نابه‌رپرسیارانه رووماڵی بۆردومانه‌كانی سلێمانی ده‌كات
کوردستان 12:27 PM - 2026-07-18 -
نرخی نەوت بەرێژەی لە 16% بەرزبووەوە
جیهان 11:53 AM - 2026-07-18 -
پسپۆڕانی میدیا: میدیاكانی پارتی نابه‌رپرسیارانه رووماڵی هێرشه‌كانی سه‌ر سلێمانی ده‌كه‌ن
کوردستان 11:32 AM - 2026-07-18 -
عیراق و ئەمریکا 48 رێککەوتن و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان ئیمزاکرد
عیراق 11:22 AM - 2026-07-18 -
بەڕێوەبەری ناحیەی چوارقوڕنە دەنگۆی هێرش و تەقینەوە لە سنوورەکەیان رەتدەکاتەوە
کوردستان 10:52 AM - 2026-07-18




.png)


دابەزێنە

