چه‌ند زانیارییه‌كی سه‌رنجڕاكێش سه‌باره‌ت به دانیشتوانی جیهان
جیهان 09:29 AM - 2022-02-20
-بچوكترین وڵات له‌جیهاندا ڤاتیكانه. دانیشتوانه‌كه‌ی ته‌نها هه‌زار كه‌سه. گه‌وره‌ترینیش چینه كه دانیشتوانه‌كه‌ی یه‌ك ملیار‌و 436 ملیۆنه.
-هه‌موو چركه‌یه‌ك 1.8 كه‌س گیان له‌ده‌ستده‌دات و 4.2 منداڵ له‌دایكده‌بێت.
-- نزیكه‌ی هه‌شت هه‌زار ساڵ پێش زایین، كه سه‌ره‌تای كشتوكاڵ بووه، ژماره‌ی دانیشتوانی جیهان نزیكه‌ی پێنج ملیۆن بووه.
- گه‌شه‌كردنی خێرای دانیشتوان له‌ساڵی هه‌زاری پێشزاینهوه ده‌ستیپێكردووه.
- له‌ساڵی 1990، له‌سه‌دا 36ی دانیشتوانی جیهان له‌دۆخی هه‌ژاریی تونددا بوون.
- نزیكه‌ی له‌سه‌دا 17ی جیهان نه‌خوێنده‌وارن.
- زۆرێك له‌زانایان له‌و بڕوایه‌دان كه زه‌وی ئه‌وپه‌ڕه‌كه‌ی توانای نۆ ملیار بۆ 10 ملیار كه‌سی هه‌یه.
-یه‌كه‌م سه‌رژمێری ناسراو له‌مێژودا له‌ساڵی 3800ی پێش‌زایین ئه‌نجامدراوه كه ئیمپراتۆریه‌تی بابلییه‌كان ئه‌نجامیداوه. ئه‌ویش بۆ ژماردنی مرۆڤ نه‌بووه، به‌ڵكو بۆ ژماردنی مه‌ڕوماڵات و كه‌ره‌و هه‌نگوین و خوری و شیر‌و سه‌وزه بووه.
-سوڕی خانمانی ژاپۆن به‌گشتی 86.8 ساڵه. له‌ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سوڕی ژیانی خانمان 79 ساڵه‌و 74 ساڵه بۆ پیاوان. به‌گشتی له‌ماوه‌ی 100 ساڵی رابردودا سوڕی ژیان 35 ساڵ زیادیكردووه.
- رێژه‌ی دانیشتوانی جیهان له‌ڕوی نێر‌و مێوه بریتییه له 101 نێر به‌رامبه‌ر به 100 مێ.
-له‌هه‌موو كۆرپه‌یه‌كی له‌دایكبوو به زیندویی له‌جیهاندا، یه‌ك بۆ 1.7یان جوتڕهگهزن.
- ته‌نها له‌نێوان ساڵی 1999 بۆ 2011 یه‌ك ملیار كه‌س له‌دایكبووه، واته له‌دایكبونی یه‌ك ملیار كه‌س ته‌نها دوانزه ساڵی پێچووه. یه‌كێك له‌ناخۆشترین راستییه‌كان سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه‌ی دانیشتوان، ئه‌وه‌یه كه ئه‌و وڵاتانه‌ی له‌قۆناغی گه‌شه‌كردندان، زۆرترین زیادبونی دانیشتوان تێیاندا رویداوه، هه‌رچه‌نده كه‌مترین داهاتیان هه‌یه بۆ پشتگیریكردنی ئه‌و زیادبونه.
-ته‌نها له‌ساڵی 2014، زیاتر له 125 ملیۆن منداڵ له‌دایكبون.
-ژاپۆن وڵاتی زۆرترین به‌ساڵاچووه:
له‌ساڵی 2012، كۆی ژماره‌ی به‌ساڵاچوانی ئه‌م وڵاته (65 ساڵ و به‌ره‌وسه‌ر) گه‌یشتووه‌ته 35 ملیۆن و 570 هه‌زار واته له‌سه‌دا 28.1ی كۆی دانیشتوانی وڵاته‌كه. له‌ئێستاشدا به‌ساڵاچوان له‌سه‌دا 28.4ی كۆی دانیشتوانی ژاپۆن پێكده‌هێنن.
-به‌گوێره‌ی سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی و بانكی جیهانی، قه‌ته‌ر خاوه‌نی ده‌وڵه‌مه‌ندترین دانیشتوانه له‌جیهاندا. ئه‌مه‌ش بینا له‌داهاتی تاكه‌كه‌سی واته ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی هه‌ر تاكێكی ئه‌م وڵاته ده‌ستیده‌كه‌وێت، دانراوه.
-نزیكه‌ی 795 ملیۆن كه‌س له‌جیهاندا هێنده خواردنی پێویستیان نیه كه به‌شی ژیانێكی ته‌ندروست بكات. زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری خه‌ڵكه هه‌ژاره‌كه‌ی جیهان، هی وڵاته پهرهئهستێنهكان (وڵاته نامییهكان)ن. له‌سه‌دا 12.9ی دانیشتوانی ئه‌م وڵاتانه به‌دخۆراكن.
- ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی جیهان كه ده‌ستیان راناگات به ئاوی پاك، به 790 ملیۆن ده‌خه‌مڵێنرێن كه ده‌كاته له‌سه‌دا 11ی كۆی دانیشتوانی جیهان.
-هه‌ژاری له‌سه‌ر ئاستی جیهان له‌كه‌مبونه‌وه‌دایه:
له‌ساڵی 2015، له‌سه‌دا 10ی دانیشتوانی جیهان به داهاتی رۆژانه‌ی كه‌متر له 1.90 دۆلار، ژیانیان به‌ڕێكردووه. به‌ڵام ئه‌م رێژه‌یه له‌ساڵی 2013، له‌سه‌دا 11 بووه‌و له‌ساڵی 1990 له‌سه‌دا 36 بووه.
- نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێشبینیده‌كات به هاتنی ساڵی 2050 ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌شاره‌كاندا ده‌ژین (نه‌ك گونده‌كان) بگاته له‌سه‌دا 66ی كۆی دانیشتوانی جیهان.
-ئه‌ندۆرا وڵاتێكی ئه‌وروپیی بچوكی شاخاوییه‌و ده‌كه‌وێته نێوان فه‌ره‌نساو ئیسپانیاوه. ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی ناگاته هه‌شتا هه‌زار كه‌س. له‌نێوان ساڵی 2010 بۆ 2015، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاندا كه ئه‌م وڵاته خاوه‌نی زۆرترین رێژه‌ی كه‌مبونه‌وه‌ی دانیشتوانه له‌سه‌ر ئاستی جیهان. رێژه‌ی كهمبونهوهكهی -3.61ه. سه‌باری ئه‌وه‌ش سوڕی ژیانی خه‌ڵكه‌كه‌ی له‌ڕیزی زۆرترینهكانی جیهاندایه. هۆكاری كه‌مبونه‌وه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی كهمپیتیی خه‌ڵكه‌كه.
-نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێیوایه ژماره‌ی دانیشتوانی جیهان له 16 ملیار‌و 500 ملیۆن كه‌س تێپه‌ڕناكات.
-ژماره‌ی دانیشتوانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ده‌ی رابردودا بووه به سێ ئه‌وه‌نده. له‌ئێستاشدا هه‌موو 20 خوله‌كێك، ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی به بڕی سێ هه‌زار كه‌س زیادده‌كات. ئه‌گه‌ر به‌م رێژه‌یه زیادبكات، ئه‌وا ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی كه ئێستا 329 ملیۆن و 450 هه‌زاره، له‌ماوه‌ی 100 ساڵی تردا ده‌بێته دوو ئه‌وه‌نده.
PUKmedia سه‌رچاوه/ كتێبی زانیاریخانه/ چاپی 26هه‌م
ئاماده‌كردنی / والی عه‌لی
هەواڵی زیاتر
-
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
12:28 PM - 2026-07-18 -
نرخی نەوت بەرێژەی لە 16% بەرزبووەوە
11:53 AM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
هاووڵاتیان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌می راگرتنی كاره‌كانی دانه‌غاز-ن
04:55 PM - 2026-07-18
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
02:59 PM - 2026-07-18
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
02:02 PM - 2026-07-18
نێروه‌یی: میدیای پارتی نابه‌رپرسیارانه رووماڵی بۆردومانه‌كانی سلێمانی ده‌كات
12:27 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى هاوژینی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی رۆحانیی ئێزدییان
پرسەنامە 01:36 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
عیراق 12:28 PM - 2026-07-18 -
نێروه‌یی: میدیای پارتی نابه‌رپرسیارانه رووماڵی بۆردومانه‌كانی سلێمانی ده‌كات
کوردستان 12:27 PM - 2026-07-18 -
نرخی نەوت بەرێژەی لە 16% بەرزبووەوە
جیهان 11:53 AM - 2026-07-18 -
پسپۆڕانی میدیا: میدیاكانی پارتی نابه‌رپرسیارانه رووماڵی هێرشه‌كانی سه‌ر سلێمانی ده‌كه‌ن
کوردستان 11:32 AM - 2026-07-18 -
عیراق و ئەمریکا 48 رێککەوتن و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان ئیمزاکرد
عیراق 11:22 AM - 2026-07-18 -
بەڕێوەبەری ناحیەی چوارقوڕنە دەنگۆی هێرش و تەقینەوە لە سنوورەکەیان رەتدەکاتەوە
کوردستان 10:52 AM - 2026-07-18




.png)


دابەزێنە

