له‌خوێندنگه‌یه‌كی شاره‌زوور 20 دووانه هه‌یه
کوردستان 04:18 PM - 2022-02-19
له‌قوتابخانه‌ی سه‌رده‌می بنه‌ڕه‌تی له‌قه‌زای شاره‌زوور زیاتر له 20 خوێندكاری دوانه‌ی هەیە، ئه‌مه‌ش زۆربه‌ی كات گرفتی بۆ مامۆستایان و به‌ڕێوبه‌ری قوتابخانه‌كه دروستكردوه.
له‌و باره‌یه‌شه‌وه حه‌یده‌ر نیعمڵا به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگه‌كه به PUKmedia ی راگه‌یاند: له خوێندنگه‌كه‌مان ژماره‌یه‌ك خوێندكاری تێدایە كه دوانه‌ن و زۆربه‌ی شێواز و هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌یه‌ك ده‌چێت و ئه‌مه‌ش گرفتی بۆ مامۆستایان دروستكردوه.
وتیشی: جاری واههبووهو یه‌كێك له قوتابییه‌كان هه‌ڵه‌یه‌كیان كردوه كاتێك بانگمان كردوه لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ین، ده‌ڵێت من نیم خوشكه‌كه‌مه یان براكه‌مه، بۆیه زۆر توشی ئه‌و حاڵه‌ته ده‌بین.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: باوك و دایكی منداڵه‌كان ئاماده‌نین له‌یه‌ك جیایان بكه‌ینه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه داوا ده‌كه‌ن له‌یه‌ك پۆل و له‌سه‌ر یه‌ك كورسی بن، كه ئه‌مه‌ش جارێكی دیكه گرفته‌كه‌ی بۆ ئێمه زیادكردوه.
هه‌روه‌ها مونیره كه‌مال مامۆستای عه‌ره‌بی لهخوێندگهكه به PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌كاتی به‌شداریكردنی خوێندكاران له‌بابه‌ته‌كان، ئه‌گه‌ر یه‌كێك له دوانه‌كان هه‌ڵبستێنم ئه‌وه‌ی دیكه ههڵنهستێنم بێتاقه‌ت ده‌بن و بهدهموچاویانهوه دیار ده‌بێت، بۆیه ده‌بێت هه‌موو كات كه یه‌كێك لهدوانهكانت هه‌ڵسان بۆ سه‌ر ته‌خته پاشان ئه‌وه‌ی تریش ههڵبسێنیت، كه ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له گرفته‌كانی دیكه و ده‌بێت ئێمه ره‌چاوی بكه‌ین.
PUKmedia محه‌مه‌د عه‌بدولره‌حمان/ شاره‌زوور
هەواڵی زیاتر
-
كارگەیەكی مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا دەگیرێت
05:27 PM - 2024-05-02 -
لوتكه‌ی ته‌ندروستی كوردستان له‌سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت
12:07 PM - 2024-05-02 -
دژەتیرۆر تیرۆرستێک دەستگیر دەکات
10:11 AM - 2024-05-02 -
گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم به 2 ترلیۆن دینار ده‌خه‌مڵێندرێت
01:35 PM - 2024-05-01
ئەمانەش ببینە
سەمیر هەورامی: حکومەتی هەرێم بۆ تەوتین ئامادەیی دەربڕیوە
11:20 PM - 2024-05-02
جێگری سەرۆکوەزیران: دژی دواخستنی هەڵبژاردنین
05:01 PM - 2024-05-02
یەکێتی کەینوبەینی ژێربەژێری دواخستنی هەڵبژاردن رەتدەکاتەوە
02:36 PM - 2024-05-02
زیاد جەبار: هەرێم پێویستی بە حکومەت و پەرلەمانێکی کارایە
11:31 AM - 2024-05-02
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی ژمارەیەک کەسایەتی دەکات
پرسەنامە 10:56 PM - 2024-05-02 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی بازاڕی هەولێر و ژمارەیەک کەسایەتی دەکات
ی ن ک 10:44 PM - 2024-05-02 -
كارگەیەكی مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا دەگیرێت
کوردستان 05:27 PM - 2024-05-02 -
جێگری سەرۆکوەزیران: دژی دواخستنی هەڵبژاردنین
کوردستان 05:01 PM - 2024-05-02 -
یەکێتی کەینوبەینی ژێربەژێری دواخستنی هەڵبژاردن رەتدەکاتەوە
کوردستان 02:36 PM - 2024-05-02 -
لوتكه‌ی ته‌ندروستی كوردستان له‌سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت
کوردستان 12:07 PM - 2024-05-02 -
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و توركمانه‌كان
بیروڕا 11:50 AM - 2024-05-02 -
زیاد جەبار: هەرێم پێویستی بە حکومەت و پەرلەمانێکی کارایە
کوردستان 11:31 AM - 2024-05-02