چه‌ند زانیارییه‌كی گرنگ له‌سه‌ر ته‌ندروستیت
هەمەڕەنگ 09:34 AM - 2022-02-18
ته‌ندروستی گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌ی مرۆڤه‌و له‌حاڵه‌تی نه‌بونیدا مرۆڤ هه‌موو رێگایه‌ك ده‌گرێته‌به‌ر بۆ به‌ده‌ستهێنانی. ئه‌مانه‌ی خواره‌وه چه‌ند زانیارییه‌كی سه‌رنجڕاكێشن سه‌باره‌ت به ته‌ندروستی:
. تێكڕای ناوه‌ندیی كێشی مرۆڤ له‌جیهاندا 62 كیلۆگرامه.
. خواردن چه‌ند خوله‌كێكی كه‌می پێده‌چێت، به‌ڵام هه‌رسكردنی چه‌ند سه‌عاتێك ده‌خایه‌نێت.
. له‌سه‌دا 30ی دانیشتوانی جیهان كێشیان زیاده.
. كه‌سانی گه‌شبین زیاتر ده‌ژین لهڕهشبین.
. وه‌رزشنه‌كردن ئه‌وه‌نده‌ی جگه‌ره‌كێشان كاریگه‌ریی كوشنده‌ی هه‌یه. وه‌رزشكردن به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام دی ئێن ئه‌ی به ته‌ندروستی و گه‌نجی ده‌هێڵێته‌وه، به‌مه‌ش سوڕی ژیان زیاترده‌كات. وه‌رزشكردن ته‌نانه‌ت له‌كاتی ماندوییشدا ده‌كرێ وزه‌ی مرۆڤ زیادبكات.
. دانیشتن و خه‌وتن بۆ ماوه‌یه‌كی مامناوه‌ند شتێكی زۆر باشه، به‌ڵام زۆریی، ده‌كرێ هه‌لی مردنی پێشوه‌خته زیادبكات.
. بۆ به‌هێزبونی ده‌ماخ زمانێكی تازه فێرببه، یاخود ئامێرێكی موزیك بژه‌نه.
. ئه‌و شتانه‌ی به‌ده‌ست ده‌نوسرێن بیرهاتنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه، ئاسانتره وه‌ك له‌شتی تر.
. خواردنه‌وه‌ی قاوه مه‌ترسیی خه‌مۆكیی كه‌مده‌كات.
. یۆگا بۆ توانای مه‌عریفی باشه‌و فشاری ده‌رونی كه‌مده‌كات.
. له‌ده‌ستدانی یه‌ك پاوه‌ند له‌كێشی له‌ش هاوتای سوتاندنی نزیكه‌ی سێ هه‌زارو 500 كالۆرییه. یه‌ك پاوه‌ند نزیكه‌ی نیو كیلۆگرامه.
. ده‌رونناسی سه‌لماندویه‌تی كه عاشقبون له‌ماوه‌ی چوار خوله‌كدا، روده‌دات.
. باشترین جۆری چه‌وری بۆ مرۆڤ رۆنی زه‌یتونه.
. گورچیله بۆ ئه‌نجامدانی كاره‌كانی به‌باشترین شێوه، پێویستی به ئاوه. به‌گشتی مرۆڤ دوو گورچیله‌ی هه‌یه. ئه‌م دوو ئه‌ندامه رۆژانه نزیكه‌ی سێسه‌د جار خوێن ده‌پاڵێون.
. مه‌مكی چڕ زیاتر گومانی توشبون به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مكی لێده‌كرێت كه به‌ربڵاوترین جۆری شێرپه‌نجه‌یه له‌خانماندا. به‌ڵام ته‌نها سه‌یركردنی ئاسایی به‌س نیه بۆ ئاشكرابونی ئه‌م نه‌خۆشییه به‌ڵكو پشكنینی مه‌مۆگرافی پێویسته. مه‌مكی چڕ واته ئه‌و جۆره‌ی كه شانه‌ی رژێن و ریشاڵی زۆرتر تێدایه‌و شانه‌ی چه‌وریی مه‌مكی، كه‌متر تێدایه.
. سه‌هه‌ڵدانی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك له‌هی چه‌پدا ئه‌گه‌ری زیاتره وه‌ك له‌هی راست. ره‌نگه هۆكارێكی ئه‌مه ئه‌وه بێت كه قه‌باره‌ی مه‌مكی چه‌پ له‌زۆربه‌ی خانماندا كه‌مێك له هی راست گه‌وره‌تره، واته شانه‌ی زیاتره.
. ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشیی داون سیندرۆم (مه‌غۆلی)یان له‌گه‌ڵدایه، ده‌توانن منداڵیان ببێت. چه‌ند تۆمارێكی له‌و جۆره هه‌یه. به‌ڵام رێژه‌ی توشبونی منداڵه لهداكیبووهكه به سیندرۆم له‌سه‌دا 50یه.
. ڤایرۆسی كۆرۆنا پێكهاتووه له‌خێزانێكی گه‌وره‌ی ڤایرۆس كه تائێستا حه‌وت جۆری لێ ناسراوه‌و هه‌ناسه‌دان ده‌كه‌نه ئامانج.
. رۆیشتن به خێرایی ده‌كرێت ئه‌وه‌نده‌ی راكردن، كاریگه‌ر بێت بۆ ته‌ندروستی له‌ڕوی كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسیی كێشزیادی و كۆلیسترۆڵ و فشاری خوێنه‌وه.
. به‌گشتی كه‌سێكی مامناوه‌ند له‌ڕوی چالاكییه‌وه، رۆژانه حه‌وت هه‌زارو 500 هه‌نگاوده‌نێت. سوڕی ژیانی ئه‌م جۆره مرۆڤه هاوتای پێنج جار سوڕانه‌وه‌یه به ده‌وری زه‌ویدا.
. ده‌ستشتنی كاریگه‌ر ده‌بێت لانیكه‌م بیست چركه بخایه‌نێت وپێنج میللیلیتر سابونی تێدا به‌كاربهێنرێت.
. قوڵبونه‌وه لهكتێبخوێندنهوه ئاستی ده‌ردانی هۆرمۆنگهلی تایبه‌ت به فشاری ده‌رونی وه‌ك هۆرمۆنی كۆرتیزۆڵ به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 67 كه‌مده‌كات.
. پارێزگاریكردن له‌په‌یوه‌ندیی باش له‌گه‌ڵ خێزان و هاوژین، باشه بۆ ته‌ندروستی و یادگا "زاكیره" به‌هێزده‌كات و ته‌مه‌ن درێژده‌كات.
. مه‌له‌كردن ته‌نانه‌ت بۆ خانمانی دوگیانیش كێشه‌ی نیه.
. جگه‌ره‌كێشان چه‌ندین زیانی هه‌یه به‌ڵام زیاتر لهسودێكیشی هه‌یه. ئاڵوده‌بون به جگه‌ره مه‌ترسیی نه‌خۆشی پاركینسۆن كه‌مده‌كات و یارمه‌تی كاریگه‌ریی كلۆپیدۆگرێڵ ده‌دات كه ده‌رمانێكه تایبه‌ت به دڵ و رێ له‌مه‌ینی خوێن ده‌گرێت له‌و نه‌خۆشانه‌ی نه‌خۆشیی خوێنبه‌ری تاجییان هه‌یه.
. خواردنه‌وه‌ی چا ئه‌گه‌ر زۆر شیرین نه‌بێت، ده‌كرێ مه‌ترسیی جه‌ڵته‌ی دڵ كه‌مبكات و جۆری دووه‌می شه‌كره‌و نه‌خۆشی پاركینسۆن و ته‌نانه‌ت چه‌ند جۆرێك شێرپه‌نجه سوكدهكات.
. باده‌م گوڕی سێكسی و به‌پیتیی مرۆڤ زیادده‌كات.
. له‌سه‌دا پێنج بۆ 10ی حاڵه‌ته‌كانی شێرپه‌نجه، هۆكاره‌كانی بۆماوه‌یین. به‌ڵام هۆكاره زیاتر باوه‌كان جگه‌ره‌كێشان و قه‌ڵه‌وی و ناچالاكیی جه‌سته‌یین.
. زیاتر له سه‌د جۆر شێرپه‌نجه هه‌یه. زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری به‌شه‌كانی جه‌سته ده‌كرێ توشی ئه‌م نه‌خۆشییه ببن. به‌ربڵاوترین جۆره‌كانی شێرپه‌نجه هی مه‌مك و سی و كۆڵۆنن.
. شێرپه‌نجه چه‌ند قۆناغێكی هه‌یه‌و به‌پێی قه‌باره‌ی لووه‌كه، قۆناغه‌كه دیاریده‌كرێت. قۆناغی سفر واته خانه‌ی نائاسایی هه‌ن به‌ڵام شێرپه‌نجه‌ی دیار نین هێشتا. قۆناغی چواره‌میش كۆتا قۆناغه‌و مانای ئه‌وه‌یه كه لووه‌كه به‌ناو ئه‌ندامگه‌لی جیاوازدا بڵاوبووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: كتێبی زانیاریخانه/ چاپی 26هه‌م
PUKmedia ئاماده‌كردنی/ والی عه‌لی
هەواڵی زیاتر
-
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
12:28 PM - 2026-07-18 -
نرخی نەوت بەرێژەی لە 16% بەرزبووەوە
11:53 AM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
هاووڵاتیان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌می راگرتنی كاره‌كانی دانه‌غاز-ن
04:55 PM - 2026-07-18
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
02:59 PM - 2026-07-18
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
02:02 PM - 2026-07-18
نێروه‌یی: میدیای پارتی نابه‌رپرسیارانه رووماڵی بۆردومانه‌كانی سلێمانی ده‌كات
12:27 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى هاوژینی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی رۆحانیی ئێزدییان
پرسەنامە 01:36 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
عیراق 12:28 PM - 2026-07-18 -
نێروه‌یی: میدیای پارتی نابه‌رپرسیارانه رووماڵی بۆردومانه‌كانی سلێمانی ده‌كات
کوردستان 12:27 PM - 2026-07-18 -
نرخی نەوت بەرێژەی لە 16% بەرزبووەوە
جیهان 11:53 AM - 2026-07-18 -
پسپۆڕانی میدیا: میدیاكانی پارتی نابه‌رپرسیارانه رووماڵی هێرشه‌كانی سه‌ر سلێمانی ده‌كه‌ن
کوردستان 11:32 AM - 2026-07-18 -
عیراق و ئەمریکا 48 رێککەوتن و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان ئیمزاکرد
عیراق 11:22 AM - 2026-07-18 -
بەڕێوەبەری ناحیەی چوارقوڕنە دەنگۆی هێرش و تەقینەوە لە سنوورەکەیان رەتدەکاتەوە
کوردستان 10:52 AM - 2026-07-18




.png)


دابەزێنە

