ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌سه‌ر فیل نه‌تزانیوه
هەمەڕەنگ 09:01 AM - 2022-02-08
فیل یه‌كێكه لهزهبهلاحترین گیانداره‌كان له‌جیهاندا. ئه‌مانه‌ی خواره‌وه چه‌ند زانیارییه‌كی سه‌رنجڕاكێشن سه‌باره‌ت به‌م زینده‌وه‌ره:
1301 گه‌وره‌ترین فیلی تۆماركراو له‌مێژوودا، كێشه‌كه‌ی 24 هه‌زار پاوه‌ند (10 هه‌زارو 886 كیلۆگرام) بووه‌و به‌رزییه‌كه‌ی نزیكه‌ی چوار مه‌تر بووه.
1302 رۆژانه ته‌نها له‌پێناوه ددانه‌كه‌ی، سه‌د فیل ده‌كوژرێت.
1303 ته‌نها له ئه‌فه‌ریقا رۆژانه 96 فیل ده‌كوژرێت.
1304 به به‌راورد به هه‌ر زینده‌وه‌رێكی تری جیهانی زینده‌وه‌ران، فیلی ئه‌فه‌ریقی باشترین هه‌ستی بۆنكردنی هه‌یه.
1305 فیل زۆر له‌هه‌نگ ده‌ترسێت.
1306كیشوه‌ری ئه‌فه‌ریقا نیشتمانی گه‌وره‌ترین زینده‌وه‌ری وشكانییه كه ئه‌ویش فیلی ئه‌فه‌ریقییه. نیشتمانی درێژترین زینده‌وه‌ریشه كه زه‌ڕافه‌یه.
1307به‌گشتی فیل رۆژانه ته‌نها دوو بۆ سێ كاژێر ده‌خه‌وێت.
1308 فیلێكی پێگه‌یشتوو رۆژانه نزیكه‌ی سێسه‌د كیلۆگرام خواردن و سه‌دو 60 لیتر ئاوی پێویسته.
1309 ماوه‌ی دوو گیانییه‌كه‌ی دوو ساڵه.
1310 ده‌توانێت له‌دوریی 12 میله‌وه بۆنی ئاو بكات.
1311 یه‌كێك له‌گرانترین جۆره‌كانی قاوه، له‌پیسایی فیلی تایله‌ندی دروستده‌كرێت.
1312كاتێك گوێی له‌ده‌نگی مرۆڤ ده‌بێت، ده‌توانێت ره‌گه‌زه‌كه‌ی جیابكاته‌وه.
1313 كێشی ده‌ماخی فیل ده‌كرێ پێنج كیلۆگرام له هی ده‌ماخی هه‌ر زینده‌وه‌رێكی تری وشكانی، زیاتر بێت.
1314سپێرمی مشك له هی فیل گه‌وره‌تره نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه.
1315 به ده‌گمه‌ن توشی شێرپه‌نجه ده‌بێت.
1316 ده‌زانێت هانا بۆ مرۆڤ ببات، بۆ نمونه له‌كاتێكدا ژه‌هراوی كرابێت.
1317 ژماره‌ی ده‌ماره‌خانه‌كانی ئه‌م گیانداره سێ ئه‌وه‌نده له هی مرۆڤ زیاتره، سه‌رباری ئه‌وه‌ش زانایان نازانن بۆچی له‌مرۆڤ زیره‌كتر نیه.
1318 فیلی ئاسیایی پێگه‌یشتوو ده‌توانێت هه‌شت لیترو نیو ئاو لهلوتیدا هه‌ڵبگرێت.
1319 ته‌نها لوتی زیاتر له 40 هه‌زار ماسولكه‌ی تێدایه، له‌به‌رامبه‌ردا ته‌واوی لاشه‌ی مرۆڤ ته‌نها 639 ماسولكه‌ی تێدایهز
1320ئه‌گه‌ر لوتی به‌رزبكاته‌وه، به‌رزیی ته‌واوی لاشه‌ی ده‌گاته نزیكه‌ی حه‌وت مه‌تر.
1321 ئه‌ستوریی پێستی ده‌كرێ بگاته یه‌ك ئینج (2.54 سانتیمه‌تر)، سه‌رباری ئه‌وه‌ش هێنده هه‌ستیاره كه ئه‌گه‌ر مێشێك به‌سه‌رییه‌وه بنیشێته‌وه، هه‌ستی پێده‌كات.
1322 له‌ساڵی 1903 زانای به‌ناوبانگ ئه‌دیسۆن كاره‌بای داوه له فیل بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێت كه ئه‌و ته‌زووه گۆڕاوه كاره‌باییه‌ی تێسڵا دۆزیویه‌ته‌وه، مه‌ترسیداره.
سه‌رچاوه... كتێبی زانیاریخانه/ چاپی 26هه‌م/ والی عه‌لی/ زانیاریی ژماره هه‌زارو 301 بۆ 1322
PUKmedia وه‌رگێڕانی.. والی عه‌لی
هەواڵی زیاتر
-
كارگەیەكی مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا دەگیرێت
05:27 PM - 2024-05-02 -
لوتكه‌ی ته‌ندروستی كوردستان له‌سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت
12:07 PM - 2024-05-02 -
دژەتیرۆر تیرۆرستێک دەستگیر دەکات
10:11 AM - 2024-05-02 -
گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم به 2 ترلیۆن دینار ده‌خه‌مڵێندرێت
01:35 PM - 2024-05-01
ئەمانەش ببینە
جێگری سەرۆکوەزیران: دژی دواخستنی هەڵبژاردنین
05:01 PM - 2024-05-02
یەکێتی کەینوبەینی ژێربەژێری دواخستنی هەڵبژاردن رەتدەکاتەوە
02:36 PM - 2024-05-02
زیاد جەبار: هەرێم پێویستی بە حکومەت و پەرلەمانێکی کارایە
11:31 AM - 2024-05-02
مەکتەبی سیاسی یەکێتی :بەگژ هەر هەوڵێکی ناڕەوای دواخستنی هەڵبژاردندا دەچینەوە
08:38 PM - 2024-05-01
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی ژمارەیەک کەسایەتی دەکات
پرسەنامە 10:56 PM - 2024-05-02 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی بازاڕی هەولێر و ژمارەیەک کەسایەتی دەکات
ی ن ک 10:44 PM - 2024-05-02 -
كارگەیەكی مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا دەگیرێت
کوردستان 05:27 PM - 2024-05-02 -
جێگری سەرۆکوەزیران: دژی دواخستنی هەڵبژاردنین
کوردستان 05:01 PM - 2024-05-02 -
یەکێتی کەینوبەینی ژێربەژێری دواخستنی هەڵبژاردن رەتدەکاتەوە
کوردستان 02:36 PM - 2024-05-02 -
لوتكه‌ی ته‌ندروستی كوردستان له‌سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت
کوردستان 12:07 PM - 2024-05-02 -
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و توركمانه‌كان
بیروڕا 11:50 AM - 2024-05-02 -
زیاد جەبار: هەرێم پێویستی بە حکومەت و پەرلەمانێکی کارایە
کوردستان 11:31 AM - 2024-05-02