عیراق.. سه‌دان پارچه‌ی شوێنه‌واری له لوبنانه‌وه ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه
عیراق 07:45 PM - 2022-02-06
ده‌زگای هه‌واڵگریی نیشتمانیی عیراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 6ی 2ی 2022 گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌دان پارچه‌ی شوێنه‌واری له وڵاتی لوبنانه‌وه راگه‌یاند.
ده‌زگای هه‌واڵگریی له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌وێنه‌یه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه راشیگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری عیراقدا‌و له‌میانی ئاهه‌نگێكی ره‌سمیدا كه له‌باره‌گای باڵوێزخانه‌ی عیراق له‌به‌یروت به‌ڕێوه‌چوو، هه‌ڵسان به‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی (337)پارچه‌ی شوێنه‌واری له‌وڵاتی لوبنانه‌وه.
وه‌زاره‌تی رۆشنبیری لوبنان دوێنێ شه‌ممه رایگه‌یاند، 337 پارچه‌ی شوێنه‌واری عیراق كه به‌قاچاخ برابوونه‌وه ده‌ره‌وه راده‌ستی عیراقییان كرده‌وه.
موحه‌مه‌د مورته‌زا وه‌زیری رۆشنبیری له‌وته‌یه‌كیدا كه ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی عیراق بڵاویكردۆته‌وه راشیگه‌یاند: له‌میانی رێككه‌وتنی نێوان مۆزه‌خانه‌ی (نابو)ی لوبنانی كه‌ئه‌و پارچه شوێنه‌وارانه‌ی تێدایه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراقیی ئه‌و پارچه شوێنه‌وارانه راده‌ستی عیراق كرایه‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه پێشتر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شوێنه‌واری لوبنان له‌ڕاپۆرتێكیدا له‌ساڵی 2018 ئاشكرایكردبوو كه ژماره‌یه‌ك پارچه شوێنه‌واری دیكه‌یان له‌لایه كه پێده‌چێت له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه هی عیراق بن، له‌ده‌رئه‌نجامی ئه‌وه‌شدا وه‌زاره‌تی رۆشنبیری لوبنان رایسپارد لیژنه‌یه‌ك له‌پسپۆڕانی هونه‌ریی بۆ ئاشكراكردنی ئه‌م پارچه شوێنه‌راییانه پێكبهێنرێت كه ناكۆكییان له‌سه‌ره.
مورته‌زا راشیگه‌یاند: ئه‌و پارچه شوێنه‌وارییانه‌ی كه‌راده‌ستی عیراقی ده‌كه‌نه‌وه ژماره‌یان 331 پارچه‌یه‌و ژماره‌ی بزماریین و هه‌روه‌ها شه‌ش پارچه شوێنه‌واری تریشه كه‌له‌نێو ئه‌و 32 پارچانه‌دایه كه ململانێ‌یان له‌سه‌ره، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ئه‌و لیژنانه‌شی كه‌له عیراق و سوریا‌و لوبنان پێكهێنراون جه‌ختده‌نه‌وه كه ئه‌و شه‌ش پارچانه بۆ عیراق ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه‌و بڕیاریش دراوه له‌گه‌ڵ پارچه‌كانی دیكه‌دا راده‌ستی عیراق بكرێنه‌وه.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه پرۆسه‌ی راده‌ستكردنه‌وه‌كه له‌مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانیی لوبنان و به‌سه‌رپه‌رشتی وه‌زیری رۆشنبیری لوبنان و به‌به‌شداری هه‌ریه‌ك له باڵوێزی عیراق له لوبنان و وه‌فدی عیراق و جودا عه‌درا دامه‌زرێنه‌ری مۆزه‌خانه‌ی نابو ئه‌نجام ده‌درێت.
PUKmedia راگه‌یاندنی ده‌زگای هه‌واڵگریی
هەواڵی زیاتر
-
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
12:28 PM - 2026-07-18 -
نرخی نەوت بەرێژەی لە 16% بەرزبووەوە
11:53 AM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
هاووڵاتیان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌می راگرتنی كاره‌كانی دانه‌غاز-ن
04:55 PM - 2026-07-18
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
02:59 PM - 2026-07-18
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
02:02 PM - 2026-07-18
نێروه‌یی: میدیای پارتی نابه‌رپرسیارانه رووماڵی بۆردومانه‌كانی سلێمانی ده‌كات
12:27 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى هاوژینی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی رۆحانیی ئێزدییان
پرسەنامە 01:36 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
عیراق 12:28 PM - 2026-07-18 -
نێروه‌یی: میدیای پارتی نابه‌رپرسیارانه رووماڵی بۆردومانه‌كانی سلێمانی ده‌كات
کوردستان 12:27 PM - 2026-07-18 -
نرخی نەوت بەرێژەی لە 16% بەرزبووەوە
جیهان 11:53 AM - 2026-07-18 -
پسپۆڕانی میدیا: میدیاكانی پارتی نابه‌رپرسیارانه رووماڵی هێرشه‌كانی سه‌ر سلێمانی ده‌كه‌ن
کوردستان 11:32 AM - 2026-07-18 -
عیراق و ئەمریکا 48 رێککەوتن و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان ئیمزاکرد
عیراق 11:22 AM - 2026-07-18 -
بەڕێوەبەری ناحیەی چوارقوڕنە دەنگۆی هێرش و تەقینەوە لە سنوورەکەیان رەتدەکاتەوە
کوردستان 10:52 AM - 2026-07-18




.png)


دابەزێنە

