riklam

چۆن قژت لەڕووتانەوە دەپارێزیت؟

هەمەڕەنگ 02:23 PM - 2022-01-12

چەندین ھۆکار ھەن لەپشت قژ رووتانەوەوە کەھەندێ کات ھۆکاری کاتییە و ھەندێ جاریش ھۆکاری گۆرانکاری ھۆرمۆنی و دووگیانی و ماندوێتی و نائومێدییە.

چارەسەری سروشتی بۆڕوتانەوەی قژ :

١. مەساجکردن: ئەمەش مەساجکردنی بێخی سەر بەزەیتی سروشتی بۆھاندانی گەشەی بێخی سەر و رەگەکانی بۆ چڕکردنەوەی قژ و چارەسەری گرفتی قژ روتانەوە، ئەمەش دڵەراوکێ ناھێڵێت. باشترە زەیتی گەرچەک و گوێزھیند و ئەرگان و زەیتون بەکاربھێنرێت، زەیتەکە کەمێک گەرم بکە و بێخی سەرتی پێ مەساج بکە بۆماوەی ١٠ دەقیقە.

٢. جێڵی ئەلۆی ڤێرا: ئەمەش بێخی سەر ھێور دەکاتەوە و شێداری دەکات و گرفتی کڕێش و گیرانی رەگی قژ ناھێڵێت. ئەمەش چەندین جار بیدە لەبێخی سەرت و دەشتوانیت شامپۆیەک بەکاربھێنیت کەئەلۆی ڤێرای تێدا بێت .

٣. زەیتی گوێز ھیند: ترشی چەوری تێدایە کەبەسوودە بۆ پەلی مووەکان و کەمکردنەوەی لەدەستدانی پرۆتین باشترە زەیتی گوێزھیند پێش یان دوای قژ شتن بەکاربھێنیت.

٤. ئاوی پیاز : پیاز دەرکەوتوە چارەسەری گرفتی روتانەوەی قژ دەکات و ھانی گەشەی دەدات، ھاندەری باشتربونی سوڕی خوێنە و ئاوی پیاز ھاندەری دەردانی مادەی کیراتینە کەپێکھاتەی قژە، بۆیە ئاوی پیاز بدە لەبێخی سەرت و قژت و با ١٥ دەقیقە پێوەی بێت پاشان شامپۆیەکی لێ بدە بەشێوەەی سروشتی.

 

PUKmedia کۆمەڵگەی پسپۆری تەندروستی شار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket