چوارتا.. پێشانگایه‌كی به‌رهه‌می كاری ده‌ستی ژنان كرایه‌وه
هەمەڕەنگ 03:12 PM - 2022-01-08
بۆ زیندوكردنه‌وه‌ی دابونه‌ریته كورده‌وارییه‌كان و په‌یداكردنی سه‌رچاوه‌یه‌كی بژێوی ژیان و به‌بازاڕكردنی به‌رهه‌می ده‌ستی ژنان، رۆژی هه‌ینی 7-1-2022 له ده‌ڤه‌ری شارباژێڕ و قه‌زای چوارتا پێشانگایه‌كی به‌رهه‌می كاری ده‌ستی ژنانی ده‌ڤه‌ره‌كه كرایه‌وه.
نمایشكردنی كاری ئه‌و ژماره خانمه له "چێشتخانه‌ی كلتوری چوارتا" به‌ڕێوه‌چوو، كه تێیدا ژماره‌یه‌ك خاتوونی ده‌ستڕه‌نگین به‌شدارییان كرد.
په‌خشان محه‌مه‌د، وه‌ك نوێنه‌ری یه‌كێتی ژنانی شارباژێڕ به PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: "وه‌كو یه‌كێتی ژنانی چوارتا- شارباژێر ده‌ستخۆشی له‌و خانمه ده‌ستڕه‌نگین و به‌توانایانه ده‌كه‌م كه‌هه‌میشه پشت به‌خۆیان ده‌به‌ستن بۆ كاره‌كانیان."
وتیشی: پێویسته ئێمه‌ش وه‌ك ژنان پاڵپشتیان بین له‌كڕینی كاڵاكانیان تا ببێته هانده‌رێك بۆ به‌رده‌وامبونیان.
نوێنه‌ره‌كه‌ی یه‌كێتی ژنانی شارباژێڕ باسی له‌وه‌شكرد، گرنگه كارگه‌ی به‌رهه‌می خۆماڵی هه‌بێت و ژنان بتوانن تواناكانی خۆیانی تێدا به‌رجه‌سته بكه‌ن وه‌ك چنین و ڕستن و ئه‌و كارانه‌ی له‌گڵ دروست ده‌كرێن هه‌تا خواردنه كورده‌وارییه‌كان.
یه‌كێك له‌و خانمه ده‌ستڕه‌نگینانه‌ی به‌شداربوو له خستنه‌ڕوی به‌رهه‌مه‌كانی، "نگین محه‌مه‌د" بوو، سه‌باره‌ت به كاره‌كانی وتی: من كاری سیرامیك ده‌كه‌م له ڕێكخراوێك، ئیشه‌كانمان ساڵانه له مۆزه‌خانه‌ی نیشتیمانی ئه‌منه سوره‌كه نمایشده‌كه‌ین و ده‌یخه‌ینه پێش چاوی كڕیاران و ده‌یانفرۆشینه‌وه.
به وته‌ی خۆی، له ساڵی 1994 ده‌ستی به‌وكاره‌كردوه‌و ڕێژه‌یه‌كی زۆری خانمانیشی فێری كاری ده‌ستڕه‌نگینی كردوه‌و له‌ناویشیاندا چه‌ندین خانم له چوارتا سودیان له تواناكانی ئه‌و بینیوه.
نگین ده‌ڵێت: تا ئێستا به‌رهه‌ماكانمان له‌چه‌ندین وڵاتی ئه‌وروپی نمایشكراون و له‌لایه‌ن فێرخوازه‌كانمانه‌وه ساڵانه به‌شێك له داهاتی پێشانگاكانمان ته‌رخانكردوه بۆ منداڵانی كه‌مده‌رامه‌ت و نه‌خۆشخانه‌ی هیوا.
كاره‌كانی ئه‌و خاتونه، له چوارچێوه‌ی كاركردن له‌سه‌ر تابلۆ و چنینی خشڵی ژنان و وێنه‌ی منداڵانه.
خاتونێكی تری به‌شداربوو به‌ناوی سازگار عه‌بدول حسێن محه‌مه‌د سه‌باره‌ت به كاره‌كانی دواو وتی: له 22 ساڵیه‌وه ده‌ستمكردوه به‌كاری به‌رگدوری، به كاره‌كه‌م بژێوی ژیانی خۆم به‌ڕێوه‌ده‌به‌م.
سازگار ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه جلی كوردی ده‌دورێت و تائێستا چه‌ند جارێك خولی درومانی كردوته‌وه‌و چه‌ندین خانم له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و فێری دورین بون، چه‌ند جارێكیش پێشانگای جلوبه‌رگی كردوه‌ته‌وه‌و دیزایینه‌كانی خۆیی تێدا نمایشكردوه.
PUKmedia په‌رستۆ عه‌لی/ شارباژێڕ
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23