كەنەدا بڵاوبوونەوەی خێرای ئۆمیكرۆن رادەگەیەنێت
جیهان 09:28 AM - 2021-12-28
تەندروستی ئۆنتاریۆ ئاشكرایانكرد، بۆ یەكەم جار زیاتر لە 10 هەزار حاڵەتی نوێی توشبووی كۆڤید-19 تۆماركراوە، هاوكات بڵاوبوونەوەی خێرایی ئۆمیكرۆنی راگەیاند .
ئۆنتاریۆ گەورەترین هەرێمی وڵاتەكەیە، ژمارەی دانیشتوانی 14 ملیۆن و 920 هەزار كەسە، بەپێی دواین راپۆرتی دەسەڵاتدارانی تەندروستی رۆژی یەك شەممە 10 هەزار و 412 حاڵەتی نوێی كۆڤید-19 تۆمار كراوە لەو ژمارەیەش 2899 حاڵەتی لە شاری تۆرۆنتۆ بووە و چوار هاووڵاتیش بەو پەتایە گیانیان لە دەستداوە .
لەكێبێك كە دووەم گەورەترین هەرێمی كەنەدایە و 8 ملیۆن و 620 هەزار كەسی تێدا دەژی، رۆژی یەك شەممە چوار هەزار و 571 حاڵەتی نوێی توشبوونی بە كۆرۆنا لە ماوەی 24 سەعاتدا راگەیاند.
هەر هەمان رۆژ وەزارەتی تەندروستی ئیتحادی لە بەیاننامەیەكدا بڵاوبوونەوەی بەرفراوانی كۆڤید-19 ی بە خێرایی و بەتایبەتیش ئۆمیكرۆنی لە تەواوی كەنەدا ئاشكرا كرد كە زیاتر لە 20 هەزار و 600 حاڵەتی نوێی تووشبووی پەتاكە تۆماركراوە.
پێش گەیشتنی ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن، رێژەی تووشبوانی ئاسایی پەتاكە لە مێژووی دوو ساڵی هەرێمی ئۆنتاریۆ 4812 حاڵەت بووە كە لە 16ی نیسانی ساڵی 2021 تۆماركراوە.
لەلایەكی ترەوە ژمارەی تاقیكردنەوەكانی پشكنینی پەتا لە بنكەكانی تەندروستی ئۆنتاریۆ بەردەوامە، لە سەرەتای هەفتەوە 72 هەزار كەس پشكنینی كردووە.
لە ئەنجامی بڵاوبوونەوەی پەتای كورۆنا بەتایبەتی ئۆمیكرۆن بارودۆخی تەندروستی لە نەخۆشخانەكان بەهۆی خێرا تەشەنەكردنەوە لە خراپی دایە و لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوودا 492 كارمەندی تەندروستی تووشی پەتاكە بوون، بەو هۆیەوە نەخۆشخانەكان كارمەندیكی زۆریان لە دەستداوە و پێویستییان بە خۆبەخشان هەیە .
دوای بڵاوكردنەوەی ئەم ژمارانە، وەزارەتی تەندروستی ئۆنتاریۆ لە ئاگادارییەكدا هانی دانیشتووانەكەی دا كە لەماوەی جەژنەكانی كریسمس و سەری ساڵ زیاتر هوشیاربن و پەیوەستبن بە رێكارە گشتییەكانی تەندروستی و خۆپارێزی.
PUKmedia عوسمان عەلی-كەنەدا
سەرچاوە.. سی بی سی كەنەدی
هەواڵی زیاتر
-
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
12:28 PM - 2026-07-18 -
نرخی نەوت بەرێژەی لە 16% بەرزبووەوە
11:53 AM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
هاووڵاتیان زهرهرمهندی یهكهمی راگرتنی كارهكانی دانهغاز-ن
04:55 PM - 2026-07-18
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
02:59 PM - 2026-07-18
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
02:02 PM - 2026-07-18
نێروهیی: میدیای پارتی نابهرپرسیارانه رووماڵی بۆردومانهكانی سلێمانی دهكات
12:27 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى هاوژینی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی رۆحانیی ئێزدییان
پرسەنامە 01:36 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
عیراق 12:28 PM - 2026-07-18 -
نێروهیی: میدیای پارتی نابهرپرسیارانه رووماڵی بۆردومانهكانی سلێمانی دهكات
کوردستان 12:27 PM - 2026-07-18 -
نرخی نەوت بەرێژەی لە 16% بەرزبووەوە
جیهان 11:53 AM - 2026-07-18 -
پسپۆڕانی میدیا: میدیاكانی پارتی نابهرپرسیارانه رووماڵی هێرشهكانی سهر سلێمانی دهكهن
کوردستان 11:32 AM - 2026-07-18 -
عیراق و ئەمریکا 48 رێککەوتن و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان ئیمزاکرد
عیراق 11:22 AM - 2026-07-18 -
بەڕێوەبەری ناحیەی چوارقوڕنە دەنگۆی هێرش و تەقینەوە لە سنوورەکەیان رەتدەکاتەوە
کوردستان 10:52 AM - 2026-07-18




.png)


دابەزێنە

