riklam

ئاسیاسێڵ ئاستی ژێرخانی پەیوەندییەکان لە عیراق بەرزدەکاتەوە

تەکنەلۆجیا 04:28 PM - 2021-11-25

ئاسیاسێڵ دەگاتە قۆناغی کۆتایی بردنەوەی خەڵاتی "DCD" ی تایبەت بە دامەزراندن وگەشەپێدانی داتا سەنتەرەکان بۆ ساڵی 2021 لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقادا

کۆمپانیای ئاسیاسێڵ، یەکەمین وپێشەنگی کۆمپانیاکانی مۆبایل لە عێراق، گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی بۆ بردنەوەی خەڵاتی "DCD" کە خەڵاتێکی گەورەی تایبەتە بە پەرەپێدانی داتا سەنتەر، ئەمەش لە ئەنجامی ئەو هەوڵە زۆرانەی خستوونیەتەگەڕ بۆ بنیاتنانەوەی ژێرخانی پەیوەندییەکان لە عێراق. ئاسیاسێڵ، کە گەورەترین کۆمپانیای پەیوەندییەکانە لە عێراق، ئێستا یەکێکە لەو کۆمپانیایانەی کە لەسەر ئاستی جیهان گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی بۆ بردنەوەی خەڵاتێك کە تایبەتە بە پەرەپێدانی داتا سەنتەرەکان بۆ ساڵی 2021. پڕۆژەی داتا سەنتەرەکانی ئاسیاسێڵ لە مانگی کانونی دووەمی 2020 دەستیپێكرد، ولە ماوەیەکی کەمدا ئاسیاسێڵ توانی نەك تەنها یەك داتا سەنتەر، بەڵکو سیانزە داتا سەنتەر لە سەرتاسەری عێراقدا دابمەزرێنێت، کە چوار لەو داتا سەنتەرانە لە ئاستی پلە 3 "Tier III" دان بە پێی پەیمانگای ئەپتایمی جیهانی؛ کە لە ئێستادا بەرزترین ستاندەری داتا سەنتەرە لە جیهان، لە کاتێکدا نۆ داتا سەنتەرەکەی تر هێشتا لە قۆناغی پەرەپێداندان وئیشکردن تیایاندا بەردەوامە. ئامانجی دامەزراندن وپەرەپێدانی داتا سەنتەرەکان باشترکردنی کوالیتی پەیوەندییەکان "الإتصالات" وئینتەرنێتی وایەرلێسە لە عێراق. هەبوونی ئەم داتا سەنتەرانە تەکنۆلۆجیای نەوەی چوارەم "4G/4G+ LTE"ی ئاسیاسێڵ بەهێزتردەکات لە عێراقدا کە خۆی تەکنۆلۆجیایەکی پێشکەوتووە ولە ئاستێکی بەرزدایە، کە ئەمەش بوار بۆ ئاسیاسێڵ دەڕەخسێنێت زیاتر سوودمەندبێت لە پشکەکانی بازاڕ بە ڕێژەی زیاتر 50% وهەروەها خزمەتگوزارییەکانی بۆ بەشداربووانی بگەیەنێتە ئاستێكی بەرزتر. داتا سەنتەرەکانی ئاسیاسێڵ بواری ڕەخساندووە بۆ ئەوەی ڕووماڵی تۆڕی ئینتەرنێت زیاتر 99% ی ناوچەکانی عێراق بگرێتەوە ودانیشتوانی ئەو ناوچانە توانای دەستڕاگەیشتنیان هەبێت بە باشترین تۆڕی ئینتەرنێت لە عێراقدا. 

دامەزراوەی "DCD" کە تایبەتە بە بەخشینی خەڵاتی پەرەپێدانی داتا سەنتەر، وە بە "خەڵاتی ئۆسکار بۆ پیشەسازی داتا سەنتەر" ناسراوە، لە ساڵی 1998 ــەوە سەرقاڵی بڵاوکردنەوەی ئەو بابەتانەیە "المحتوی" کە تایبەتن بە پیشەسازی داتا سەنتەر لەگەڵ ڕێکخستنی ئەو ئیڤێنتانەی کە تایبەتن بەو بوارە. ئەم دامەزراوەیە زیاتر لە 300 هەزار کارمەندی پرۆفێشناڵی چالاکی هەیە لە سەرتاسەری جیهاندا کە سەرقاڵی کارکردنن لەم بوارەدا. دامەزراوەی "DCD" دانی بە کارەکانی ئاسیاسێڵدا ناوە کە توانیویەتی ژێرخانی پەیوەندییەکانی ئەو وڵاتە، کە لە ئەنجامی شەڕ وململانێی چەندین ساڵەوە وێران بووە، بگۆڕێت بۆ ژێرخانێک کە شایستەی بردنەوەی خەڵات بێت، ئەمەش عێراق دەخاتەوە سەر نەخشەی پێشبڕکێی تەکنۆلۆجی لە ڕێگەی کارپێکردنی سیستمێکی گشتگیر بۆ دابینکردنی چارەسەری تەکنیکی وداتا سەنتەر کە بەشێوەیەکی بەردەوام لە پەرەپێداندایە تا بتوانێت بگەیەنرێتە ئاستی ستاندەرە جیهانییەکان. 

بەڕێز هیشام سیبلینی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بەشی تەکنۆلۆجیا وزانیاریی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ لە بارەی گەیشتنی ئاسیاسێڵ بە قۆناغی کۆتایی بۆ بردنەوەی ئەم خەڵاتە وتی: "زۆر خۆشحاڵێن وشەرەفێکی گەورەیە کە گەیشتووینەتە قۆناغی کۆتایی بۆ ئەم خەڵاتە گەورەیە لە "DCD"ــەوە. ئەم خەڵاتە تەنها دەستکەوتێکی گەورە نیە بۆ ئاسیاسێڵ، ئەوەندەی دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ سەرجەم عێراق. چەندین ساڵ لەمەوبەر، بیرکردنەوە لە بردنەوەی خەڵاتێکی لەم جۆرە تەنها خەونێك بوو، هیچمان نەبوو بتوانین کێبڕکێی پێ بکەین، هیچمان نەبوو نمایشی بکەین؛ بەڵام ئەمڕۆ بە سەربەرزییەوە دەچینە ناو کێبڕکێ جیهانییەکانەوە".

هەروەها بەڕێز هیشام سیبلینی وتی: "ئێمە وەکو ئاسیاسێڵ بەڵێنمان پێدان کە عێراق دەگەڕێنینەوە پێگەی شایستەی خۆی وەکو وڵاتێکی پێشەنگ لە ناوچەکەدا، وە ئاسیاسێڵیش وەکو یەکەمین وپێشەنگی کۆمپانیاکانی مۆبایل تا دێت ڕۆژ بە ڕۆژ نزیکتردەبێتەوە لە بەدیهێنانی ئەم ئامانجە. ئێمە شەو وڕۆژمان خستووەتە سەریەك بۆ پێشکەشی کردنی ئەو خزمەتگوزارییانەی کە کۆمەڵگەی عێراقی شایستەیەتی، وخەڵکی عێراق شایستەی باشترینن."

بڕیارە ناوی براوەکانی ئەم خەڵاتە لە مەراسیمێکی تایبەت بە بەخشینی خەڵاتەکەدا ئاشکرابکرێت کە لە ڕۆژی 8 ی کانونی یەکەمی ئەمساڵدا لە لەندەن سازدەکرێت. ئەوانەی لە کێبڕکێدان بۆ بردنەوەی خەڵاتەکە لەلایەن لیژنەیەکی هەڵسانگاندنی "لجنة تحکیم" سەربەخۆوە هەڵدەبژێردرێن لە نێو سەدان کۆمپانیادا کە لە 35 وڵاتی جیاجیای جیهان ولە شەش کیشوەرەوە ناویان تۆمارکردووە بۆ بردنەوەی خەڵاتەکە. 

 

PUKmedia ئاسیاسێڵ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket