riklam

هەوڵی چارەسەركردنی كێشەی دەرچووە كۆنمرە بەرزەكان دەدرێت

کوردستان 06:32 PM - 2021-10-29

ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەكۆبونەوەدایە بۆ چارەسەركردنی كێشەی دەرچووە كۆنمرە بەرزەكان.
راگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردوەتەوە:" ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەسەرپەرشتی د. ئارام محمد قادر سەرۆكی ئەنجومەن و ئامادەبونی بریكاری وەزارەت و سەرۆك زانكۆ حكومییەكان و ڕاوێژكاران و بەڕێوەبەرانی گشتی بەشێوەی ئۆنلاین لە كۆبونەوەدایە، بەمەبەستی چارەسەركردنی پرسی دەرچوە كۆنمرە بەرزەكان.
لەسەروبەندی راگەیاندنی دەرئەنجامی زانكۆلاین، ژمارەیەك خوێندكار لە شوێنە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان بەكۆنمرەی بەرزەوە لە بەشەكانی پزیشكی وەرنەگیراون و ناڕەزایەتیان دەربڕیوە.
PUKmedia داڕشتنەوە

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket