riklam

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بۆ پرسی كۆرۆناو سوتەمەنی كۆدەبێتەوە

کوردستان 09:41 AM - 2021-10-27

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی ئەنجام دەدات  و پرسی سوتەمەنی و زیادبوونی ژمارەی توشبوان بەكۆرۆناو پرسی كارەبا تاووتوێ دەكات.
بەپێی راگەیەنراوێكی فەرمانگەی میدیاو زانیاری حكومەتی هەرێم، لەكۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانیدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:
یەكەم: خستنەڕووی ڕاپۆرتی وەزارەتی كارەبا سەبارەت بەهەنگاو و پڕۆژەكانی وەزارەت لە بواری رێكخستنەوەی كەرتی كارەبای نیشتیمانی لە هەرێمی كوردستان (بەرەوپێشچوون و ئاستەنگەكان)، و پڕۆژەی تایبەت بەهاوبەشیپێكردنی كەرتی تایبەت لە قۆناغەكانی دابەشكردن و گواستنەوەی كارەباو كۆكردنەوەی داهاتی كارەبا. 
دووەم: خستنەڕووی راپۆرتی وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە دوا ئامارەكانی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێم و رێژەی كوتانی هاووڵاتیان بە ڤاكسین بەتایبەتیش فەرمانبەران و مامۆستایان، لەگەڵ خستنەڕووی بڕیارەكانی دوا كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای روبەڕووبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا.
سێیەم: خستنەڕووی بابەتی گرانبوونی نرخی سوتەمەنییەكان لە هەرێمی كوردستان و دوا هەوڵەكانی وەزارەتی سامانە سروسشتییەكان بۆ چارەسەركردنی ئەم بابەتە و هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵ لەم بوارە.
PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket