ئەمڕۆ لە مێژوودا
جیهان 09:07 AM - 2021-08-17
رووداوەكان:
1908: دامەزراندنی كۆمەڵی (ئیتیحاد و تەرەقی) لە سلێمانی لە لایەن (ئاغا فەتحوڵا چەلەبی).
1945: راگەیاندنی سەربەخۆیی ئیندونیسیا لە داگیركەری یابانی، لەگەڵ گەڕانەوەی تەماحی هۆڵەندیەكان بۆیان كە رێگەی نەدا ئیندونیسیا بە تەواوی سەربەخۆ ببێت تا ساڵی 1949ز.
1949: سەركردەی كۆدەتای سەربازی لە سوریا (سامی الحناوی)، هاشم ئەتاسی دانا بە سەرۆكی حكومەت.
1960: دەرچوونی رۆژنامەی (دەنگی كورد).
1960: گابون سەربەخۆیی وەرگرت لە فەرەنسا، و (لیون میا) بوو بە یەكەم سەركۆماری وڵات.
1963: كۆماری مەنگۆلیا كێشەی كوردی خستە بەردەم رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، بەڵام بەهۆی بەرژەوەندیەكانی ئابووری ئەوكات ناچاركرا پێشنیارەكەی بكشێنێتەوە لە ماوەی 18 رۆژدا، ئەویش بە ناچاركردنی یەكێتی سۆڤیەت.
1969: دەرچوونی یەكەم ژمارەی رۆژنامەی (سەورە)ی عیراقی.
1988: كوژرانی سەرۆكی پاكستانی (محەمەد زیائولحەق) و باڵیۆزی ئەمریكی لە پاكستان بە رووداوی تێكشكانی فڕۆكە.
1990: سەرۆكی ئەمریكی جۆرج بۆش فەرمانی دەركرد بۆ كەشتییە جەنگییە ئەمریكییەكان بە دانانی سزای بازرگانی كە نەتەوە یەكگرتووەكان سەپاندبووی بەسەر عیراقدا دوای داگیركردنی كوێت لە لایەن عیراقەوە.
1992: دەرچوونی یاسای حیزبەكان و رۆژنامەگەری هەرێمی كوردستان لە لایەن ئەنجومەنی نیشتمانی كوردستانەوە.
1993: بۆ یەكەمین جار لە مێژووی حكومەتی بەریتانی رێگە درا بە خەڵكی بڕۆنە ناو كۆشكی (پاكنگهام) و بگەڕێن پیایدا.
1998: دەسەڵاتی ناوەندی روسیای یەكگرتوو بڕیاری دابەزینی دراوی رۆبڵی روسیدا بەهۆی گیروگرفتی باری ئابووری.
1998: سەرۆكی ئەمریكی بیل كلینتۆن دانی بەوەدا نا كە پەیوەندی نا شەرعی هەبووە بە مەشقكاری پێشووی كۆشكی سپی (مونیكا لوینسكی).
1999: زەمینلەرزە بە هێزی 7,4 بە پێوەری رێختەر دای لە باكوری توركیا و بووە هۆی وەفاتی 17000كەس و برینداربوونی 44000 كەس.
2000: حكومەتی بەریتانی رەزامەندی نواند لەسەر فۆتۆكۆپی كردنی مرۆڤ بە ئامانجی خزمەتكردنی توێژینەوە پزیشكییەكان، بەڵام دەقی یاساكە ئەوە قەدەغە دەكات فۆتۆكۆپی كردنی مرۆڤ بە ئامانجی زۆركردن بەكار بێت.
2010: ئیسرائیل هەموو خانوكانی گوندی (العراقیب)ی فەلەستینی رووخاند بۆ جاری چوارەم دوای ئەوەی دانیشتوانەكەی بۆ جاری سێهەم بنیاتیان نایەوە.
لەدایكبوون:
1601: بییر دی فیرما، زانای بیركاری فەرەنسی.
1629: مەلیك یۆحەننای سێهەم سوبیاسكی، مەلیكی پۆڵەندە.
1768: لویس شارل ئەنتوان دوزیە، عەسكەرتاری فەرەنسی.
1786: دیفد كروكیت، سەربازی ئەمریكی.
1826: دانیال بلیس، مژدەدەری ئەمریكی و دامەزرێنەری زانكۆی ئەمریكی لە بەیروت و یەكەمین سەرۆكی ئەو زانكۆیە.
1893: بەدیع خەیری، شانۆنوسی میسری.
1911: میخائیل بوتفنیك، یاریزانی شەترەنجی روسی.
1926: جیانگ زیمین، سەرۆكی چین.
1930: ئیدوار جیمس تیدهیوز، شاعیری بەناوبانگی ئینگلتەرە، لە رۆژئاوای هەرێمی بوكشاریە، و لە 28/10/1998ز وەفاتیكرد.
1934: حسێن كەمال، دەرهێنەری میسری.
1939: زیاْ بەیاتی، ئەكتەری عێراقی.
1943: رۆبەرت دی نیرو، ئەكتەر و دەرهێنەر و بەرهەمهێنی ئەمریكی.
1960: شون بن، ئەكتەری ئەمریكی.
1976: ریتا برسونا، ژنە ئەكتەری لوبنانی.
1977: تییری هنری، یاریزانی تۆپی پێی فەرەنسی.
1977: ویلیام گالاس، یاریزانی تۆپی پێی فەرەنسی.
1977: تاریا تورونن، ژنە گۆرانیبیژی فنلەندی.
1977: مفدی زەكەریا، شاعیری جەزائیری.
1980: شانون لوشیر، ژنە ئەكتەری ئەمریكی.
1982: فیل جاگیلكا، یاریزانی تۆپی پێی ئینگلیزی.
1983: علی الشمالی، یاریزانی تۆپی پێی كوێتی.
1989: فەرەح زەینەب عەبدوڵڵا، ژنە ئەكتەری توركی.
وەفات:
1786: فریدرخی دووەم، مەلیكی شانشینی بروسیا.
1850: خوسییە دی سان مارتین، سەرۆكی پیرۆ.
1942: ناجی سویدی، وەزیری دادی شانشینی عێراقی لە (بالسبۆری) باشووری ئەفریقیا.
1969: ئوتو شتیرن، زانای فیزیای ئەڵمانی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1943ز.
1988: محەمەد زیائولحەق، سەرۆكی پاكستان.
2000: سەفوەت ئەلشوادفی، زانا و بانگخوازی ئیسلامی میسری.
2005: د. جون باهكال، زانای فیزیای ئەمریكی.
2006: ئەحمەد موستەجیر، زانای زیندەوەرزانی میسری و پسپۆڕ لە تەكنیكی زیندەیی.
2010: فرانشیسكۆ كوسیگا، سەرۆكی ئیتالیا.
جەژن و بۆنەكان:
جەژنی سەربەخۆیی لە ئەندونیسیا.
جەژنی سەربەخۆیی لە گابون.
PUKmedia ئا.. حسێن هەڵەبجەیی
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
10:55 PM - 2026-06-03 -
بوومەلەرزەیەک شاری مەرەشی لە باکوری کوردستان هەژاند
05:31 PM - 2026-06-03 -
لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
04:59 PM - 2026-06-03
ئەمانەش ببینە
کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێم دەست بەکارکردن دەکەنەوە
06:40 PM - 2026-06-03
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
03:47 PM - 2026-06-03
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
02:27 PM - 2026-06-03
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
11:46 AM - 2026-06-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکدەهێنرێت
عیراق 04:13 PM - 2026-06-03 -
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03 -
رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كوردو یەكێتیم
ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03 -
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:47 AM - 2026-06-03 -
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-06-03 -
دووەمین کۆڕبەندی دێلفی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی دەبەسترێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-03 -
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 10:03 AM - 2026-06-03



.png)
.png)
.png)

دابەزێنە

