riklam

حکومەتی هەرێم 32 ئۆتۆمبێلی دەفرۆشێت

کوردستان 11:53 PM - 2021-08-16

فەرمانگەی كاروباری كارگێڕێ و دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەراگەیەنراوێكیدا ئاشكرایكردوە، 32 ئۆتۆمبێلی جۆراجۆر دەفرۆشێت.

لەراگەیەنراوەكەی فەرمانگەی كاروباری زانیاری و دارایی دا هاتوە: بەپێی فەرمانی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران، ژمارە (4652)، ڕێککەوتی 28-4-2021ـی زایینی، بۆ فرۆشتنی 74 ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆری خۆی دەریکردووە، بڕیار وایە کاتژمێر 10ـی سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە، ڕێککەوتی 25-8-2021ـی زایینی، لە قۆناغی یەکەم تەنها 32 ئۆتۆمبێلیان لەزیادکردنێکی ئاشکرا بەپێی یاسای فرۆشتن و بە کرێدانی موڵک و ماڵی دەوڵەت لە هەرێمی کوردستان-عێراق، ژمارە 1ـی ساڵی 2021ـی هەموارکراو، بفرۆشرێن.

ئاماژە بەوەشدراوە:بۆیە فەرمانگەی کاروباری کارگێڕی و دارایی، هاووڵاتییانی ئاگادار کردووەتەوە کە لەو ڕێککەوتەدا ئامادەی زیادکردنەکە بن، ئەگەر ئەو ڕۆژە پشووی فەرمی بوو، زیادکردنەکە بۆ ڕۆژی پاشتر دوادەخرێت. بۆ ئەم مەبەستەش هەر کەسێک کە خوازیاربێت، دەتوانێت سەردانی لیژنەی فرۆشتن و هۆبەی ئۆتۆمبێلی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران بکات، بە لەبەرچاوگرتنی ئەم خاڵانەی خوارەوە:
1️⃣ دانانی بارمتەی یاسایی بە بڕی (66,255,000) شەستوشەش ملیۆن و دووسەد و پەنجا و پێنج هەزار دینار.
2️⃣ ڕسوومات و خەرجییەکانی بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگادارییە دەکەوێتە ئەستۆی ئەو بەشداربووەی کە زیادکردنەکەی بۆ دەردەچێت.
3️⃣ فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەکان بەشێوەی نەختینە (نەقدی) دەبێت و دیناری عێراقی لە کڕیار وەردەگیردرێت.
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بەم ژمارەیەوە بکەن
07504454790
فەرمانگەی کاروباری کارگێڕی و دارایی
2021-7-26

 

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket