بافڵ تاڵەبانی: یەكێتی وەك هێزی رچەشكێن خۆی نوێكردوەتەوە
کوردستان 10:23 PM - 2021-08-16
بافڵ تاڵەبانی ، ھاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازیكرد لە لیستی سەوز لە دەستەی باڵای كۆمكاری زیندانیانی سیاسی كوردستان.
لەدیدارێكدا كە شاڵاو عەلی عەسكەری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی سەركردایەتی ئامادەیبوون، گفتوگۆ كرا لەبارەی ماف و پێداویستییەكانی زیندانیانی كوردستان، ھەمواركردنەوەی یاسای تایبەت بەژیان و گوزەرانی زیندانیان لەرێگای پێداچوونەوە بە یاسا بەركارەكان لە پەرلەمانی كوردستان.
ھاوسەرۆك بەگرنگییەوە لە رۆڵی تێكۆشەران و زیندانیانی سیاسی رووانی لە مێژووی خەباتی گەلی كورددا كە بەشدارو قوربانیدەری شۆڕش بوون و بەخۆڕاگریان بوونە داینەمۆی سەرخستنی خەبات.
گۆڕانكاری و چاكسازییەكانی پەیوەست بەحزب و سیاسەتی نوێی یەكێتی تەوەرێكی تری گفتوگۆكانی كۆبوونەوەكە بوو. بافڵ تاڵەبانی بەرچاوڕوونیدایە ئامادەبووان و ئاماژەی بۆ ھەنگاوەكانی رێكخستنەوەو بەدامەزراوەییكردنی ئۆرگانەكانی یەكێتی كرد لەسەر بنەمای پاراستنی یەیڕەوی حزبی و ژیانی رێكخراوەیی و رایگەیاند، یەكێتی وەك ھێزی رچەشكێن خۆی نوێكردوەتەوەو لەسەر بنەمای ھەڤاڵێتی ھاوبەش و یەكێتی ناو یەكێتی ئۆرگانەكانمان رێكخستەوە. بەردەوامیش دەبین لەگۆڕانكاری لەسەر بنەمای گەشەپێدان و بووژاندنەوەی یەكێتی دوور لەبەرژەوەندی شەخسی. ئێستا یەك یەكێتی ھەیە كە ئەویش یەكێتی شەھیدان، پێشمەرگە، تێكۆشەران، زیندانیانی سیاسی و كەمئەندامانی سەنگەرو كەسوكاری شەھیدانە.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
12:28 PM - 2026-07-18 -
نرخی نەوت بەرێژەی لە 16% بەرزبووەوە
11:53 AM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
هاووڵاتیان زهرهرمهندی یهكهمی راگرتنی كارهكانی دانهغاز-ن
04:55 PM - 2026-07-18
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
02:59 PM - 2026-07-18
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
02:02 PM - 2026-07-18
نێروهیی: میدیای پارتی نابهرپرسیارانه رووماڵی بۆردومانهكانی سلێمانی دهكات
12:27 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى هاوژینی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی رۆحانیی ئێزدییان
پرسەنامە 01:36 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
عیراق 12:28 PM - 2026-07-18 -
نێروهیی: میدیای پارتی نابهرپرسیارانه رووماڵی بۆردومانهكانی سلێمانی دهكات
کوردستان 12:27 PM - 2026-07-18 -
نرخی نەوت بەرێژەی لە 16% بەرزبووەوە
جیهان 11:53 AM - 2026-07-18 -
پسپۆڕانی میدیا: میدیاكانی پارتی نابهرپرسیارانه رووماڵی هێرشهكانی سهر سلێمانی دهكهن
کوردستان 11:32 AM - 2026-07-18 -
عیراق و ئەمریکا 48 رێککەوتن و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان ئیمزاکرد
عیراق 11:22 AM - 2026-07-18 -
بەڕێوەبەری ناحیەی چوارقوڕنە دەنگۆی هێرش و تەقینەوە لە سنوورەکەیان رەتدەکاتەوە
کوردستان 10:52 AM - 2026-07-18




.png)


دابەزێنە

