لیوا چەتۆ: چاوپۆشی لەهیچ كارێكی ناڕێك نەكرێت
کوردستان 09:56 PM - 2021-08-16
ئەمڕۆ 16ی 8ی 2021 لیوا چەتۆ ساڵح سەعید بریكاری وەزارەتی ناوخۆ لەشاری هەولێر بەیاوەری چەند ئەفسەرێكی پلەباڵای وەزارەت هەریەك لە دادگای هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ/١ و دەستەی پشكنینی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆو بەڕێوەبەرایەتی گشتی دەستەی پشكنینی ئیدارەی وەزارەتی ناوخۆی بەسەر كردەوە.
مەبەستی بەسەركردنەوەكەی بریكاری وەزارەتی ناوخۆ بۆ لەنزیكەوە ئاگاداربونی بەڕێوەچونی كارەكانی بەڕێوەبەرایەتی ودەستەكانی وەزارەت و هەماهەنگی زیاتر و دەربڕینی پشتیوانی زیاتر سەردانیكردن.
لیوا چەتۆ بریكاری وەزارەتی ناوخۆ لەمیانەی بەسەركردنەوە و سەردانەكەیدا وتی: دادگای هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ رۆڵێكی گرنگ و بەرچاوی هەبووە لەسەروەربونی یاسادا، بۆیە دەبێت لەداهاتوشدا ئەركی سەرشانیان زیاتر بەرجەستە بكەن، چونكە هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ كاری لەپێشینەیان دابینكردنی ئاسایش و ئارامییە بۆ هاووڵاتیان، بۆیە بەسەروەربونی زیاتری یاسا دەتوانرێ خزمەتی زیاتری هێزەكانمان بكەن و خەڵكیش لە سایەی یاسادا ژیانی پارێزراوتر بێت.
بریكاری وەزارەتی ناوخۆ دەستەی پشكنین و بەڕێوەبەرایەتی گشتی پشكنینی ئیدارەی وەزارەتی راسپارد كە زیاتر چاودێربن بەسەر بەڕێوەبەرایەتیەكانی سەر بەوەزارەتی ناوخۆوەو چاوپۆشی لەهیچ كارێكی ناڕێك و دوور لەبنەما یاساییە رێپدراوەكان نەكەن ،ئێمەش وەك وەزارەتی ناوخۆ پشت و پشتیوانی زیاترتان دەبین.
لە بەرامبەریشدا هەریەك لە عەمیدی مافپەروەر عەبدلواحد حەسن ئیبراهیم سەرۆكی دادگای هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ/١ و عەمیدی مافپەروەر د.ئومێد زرار فەتحوڵڵا سەرۆكی دەستەی پشكنینی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ و نەوزاد حەمید محەمەد بەڕێوەبەری گشتی دەستەی پشكنین ئیدارەی لەوەزارەت وێڕای پێشوازییەكی گەرمیان لە لیوا چەتۆ بریكاری وەزارەتی ناوخۆ و وەفدی یاوەری خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بۆ سەردان و بەسەركردنەوە و شیكردنەوەی رێنماییەكانی بۆیان.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
12:28 PM - 2026-07-18 -
نرخی نەوت بەرێژەی لە 16% بەرزبووەوە
11:53 AM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
هاووڵاتیان زهرهرمهندی یهكهمی راگرتنی كارهكانی دانهغاز-ن
04:55 PM - 2026-07-18
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
02:59 PM - 2026-07-18
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
02:02 PM - 2026-07-18
نێروهیی: میدیای پارتی نابهرپرسیارانه رووماڵی بۆردومانهكانی سلێمانی دهكات
12:27 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى هاوژینی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی رۆحانیی ئێزدییان
پرسەنامە 01:36 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
عیراق 12:28 PM - 2026-07-18 -
نێروهیی: میدیای پارتی نابهرپرسیارانه رووماڵی بۆردومانهكانی سلێمانی دهكات
کوردستان 12:27 PM - 2026-07-18 -
نرخی نەوت بەرێژەی لە 16% بەرزبووەوە
جیهان 11:53 AM - 2026-07-18 -
پسپۆڕانی میدیا: میدیاكانی پارتی نابهرپرسیارانه رووماڵی هێرشهكانی سهر سلێمانی دهكهن
کوردستان 11:32 AM - 2026-07-18 -
عیراق و ئەمریکا 48 رێککەوتن و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان ئیمزاکرد
عیراق 11:22 AM - 2026-07-18 -
بەڕێوەبەری ناحیەی چوارقوڕنە دەنگۆی هێرش و تەقینەوە لە سنوورەکەیان رەتدەکاتەوە
کوردستان 10:52 AM - 2026-07-18




.png)


دابەزێنە

