شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: ئه‌ركه قورسه‌كان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین
کوردستان 03:18 PM - 2021-08-16
ئه‌مڕۆ 16ی8ی2021 شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی ی. ن. ك و سه‌رپه‌رشتیاری مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی و بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنی سلێمانی، سه‌ردانی مه‌كته‌بی رێكخراوه دیموكراتییه‌كانی كرد‌و له‌لایه‌ن فه‌همی بورهان سه‌رپه‌رشتیاری مه‌كته‌بی رێكخراوه دیموكراتییه‌كان و ئه‌ندامانی مه‌كته‌ب و كادرانی مه‌كته‌به‌وه پێشوازی لێكرا.
له وته‌یه‌كیدا سه‌رپه‌رشتیاری مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی باسی له گرنگی و پێگه‌ی مه‌كته‌بی رێكخراوه دیموكراتییه‌كان و سه‌رجه‌م رێكخراو و سه‌ندیكاكان كرد‌و رایگه‌یاند، بۆ له‌مه‌ودوا په‌یوه‌ندییه‌كانمان باشترده‌بێت و پێكه‌وه ئه‌ركه قورسه‌كان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین و بڕیاره دروسته‌كان ده‌ده‌ین.
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د وتیشی: یه‌كێتی هه‌نگاو و ڕێگه‌یه‌كی نوێی گرتۆته‌به‌ر بۆ ژیانی حزبی و سیاسی خۆی و له‌ئێستاشدا كه به‌ره‌و هه‌ڵبژاردن ده‌چین، هه‌ربۆیه دڵنیام كه به‌رنامه‌ی مه‌كته‌به‌كه‌تان بۆ به‌ڕێوه‌چوونی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ئه‌و هێزه مرۆییه‌ی هه‌تانه له چوارچێوه‌ی مه‌كته‌ب و رێكخراوه جیاوازه‌كاندا، ده‌بێته سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی بانگه‌شه‌و سه‌رخستنی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی.
دواتر‌و پاش به‌خێرهێنانی، فه‌همی بورهان سه‌رپه‌رشتیاری مه‌كته‌بی رێكخراوه دیموكراتییه‌كان رایگه‌یاند، له ئێستادا ئێوه وه‌كو كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی و وه‌كو سه‌رپه‌رشتیاری مه‌ڵبه‌ندو بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌سلێمانی، ئه‌ركێكی قورس تان له‌سه‌ر شانه‌و ئێمه‌ش ئاماده‌ین كه له‌گه‌ڵتا ئه‌و ئه‌ركه قورسه جێبه‌جێ بكه‌ین و شانبه‌شانی یه‌كتر یه‌كێتییه‌كه‌ی مام جه‌لال و كاندیدان و به‌رنامه‌ی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی له ناوچه جیاوازه‌كان سه‌ر بخه‌ین و رووسورانه له‌م هه‌ڵبژاردنه سه‌ركه‌وتنی گه‌وره تۆمار بكه‌ین.
فه‌همی بورهان وتیشی:ئێمه له‌مه‌كته‌بی رێكخراوه دیموكراتییه‌كان ئومێدمان له‌سه‌ر رێكخراوه‌كان و سه‌ندیكاكان و كۆمه‌ڵه جیاوازه‌كان هه‌ڵچنیوه‌و پشت و په‌نایان ده‌بین بۆ ئه‌م قۆناغه‌ی ئێستا‌و ئاینده‌ی كاری رێكخراوه‌یی.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
12:28 PM - 2026-07-18 -
نرخی نەوت بەرێژەی لە 16% بەرزبووەوە
11:53 AM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
هاووڵاتیان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌می راگرتنی كاره‌كانی دانه‌غاز-ن
04:55 PM - 2026-07-18
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
02:59 PM - 2026-07-18
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
02:02 PM - 2026-07-18
نێروه‌یی: میدیای پارتی نابه‌رپرسیارانه رووماڵی بۆردومانه‌كانی سلێمانی ده‌كات
12:27 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى هاوژینی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی رۆحانیی ئێزدییان
پرسەنامە 01:36 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
عیراق 12:28 PM - 2026-07-18 -
نێروه‌یی: میدیای پارتی نابه‌رپرسیارانه رووماڵی بۆردومانه‌كانی سلێمانی ده‌كات
کوردستان 12:27 PM - 2026-07-18 -
نرخی نەوت بەرێژەی لە 16% بەرزبووەوە
جیهان 11:53 AM - 2026-07-18 -
پسپۆڕانی میدیا: میدیاكانی پارتی نابه‌رپرسیارانه رووماڵی هێرشه‌كانی سه‌ر سلێمانی ده‌كه‌ن
کوردستان 11:32 AM - 2026-07-18 -
عیراق و ئەمریکا 48 رێککەوتن و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان ئیمزاکرد
عیراق 11:22 AM - 2026-07-18 -
بەڕێوەبەری ناحیەی چوارقوڕنە دەنگۆی هێرش و تەقینەوە لە سنوورەکەیان رەتدەکاتەوە
کوردستان 10:52 AM - 2026-07-18




.png)


دابەزێنە

