كاكەڕەش سدیق:كەركوكيەكان بەرانبەر گەندەڵیەكانی راكان جبوری بێدەنگ نەبن
کوردستان 03:16 PM - 2021-08-16
لەكۆبونەوەیەكی میحوەری ئیمام قاسم لەبازنەی یەكی پارێزگای كەركوك كە ئەمڕۆ لەبارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەشاری كەركوك بەڕێوەچوو كارنامەی میحوەرەكە بۆ تیمەكانی هاندانی سنوری میحوەرەكە لەلایەن وەستا رەسوڵ و كاكەڕەش سدیق ئەندامی سەكردایەتی یەكێتیەوە رونكرایەوە.
لەكۆبونەوەكەدا كاكەڕەش سدیق ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی رایگەیاند: راكان جبوری پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت بەدەستی ئەنقەست دۆخی خزمەتگوزارییەكانی لەناوچە كوردنشینەكانی كەركوك فەرامۆشكردوە.
وتیشی: راكان جبوری هەموو گرنگیەكی بەناوچە عەرەب نشینەكانی كەركوكداوەو پرۆژەكانی خزمەتگوزاریی بۆ جێبەجێكردون، بەڵام گەڕەكە كوردنشینەكانی لەڕووی خزمەتگوزاریەوە هەڵكەندوەو پرۆژەكانی بۆ تەواونەكردون.
ئەوەشی خستەڕوو: لەڕابردوودا پەرلەمانتارانی كەركوك سكاڵای یاساییان لەدژی گەندەڵیەكانی راكان جبوری تۆمار كردوە، بۆیە جبوری هەوڵیداوە تۆڵەی ئەوەش لەخەڵكی كەركوك بكاتەوە.
كاكەڕەش سدیق راشیگەیاند: لەبەرامبەر ئەو سەرپێچییانەی راكان جبوری دەیكات وەك یەكێتی هۆشداریمان پێداوەو پێمانڕاگەیاندوە بەردەوامیدان بەپشتگوێخستنی ناوچە كوردنشینەكان قابیلی قبوڵكردن نییە.
باسی لەوەشكرد: پێویستە خەڵكی كەركوك لەبەرانبەر گەندەڵیەكانی ئیدارەی كەركوك بێدەنگ رانەوەستن و دۆخەكە دەخوازێت خەڵكی كەركوك بەشداری هەڵبژاردنەكەی 10ی 10ی 2021 بكەن و كاریش بۆ سەرخستنی لیستی هاوپەیمانی كوردستان و كاندیداكانی ئەو لیستە لەپارێزگای كەركوك بكەن.
PUKmedia محەمەد ئەحمەد – كەركوك
هەواڵی زیاتر
-
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
12:28 PM - 2026-07-18 -
نرخی نەوت بەرێژەی لە 16% بەرزبووەوە
11:53 AM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
هاووڵاتیان زهرهرمهندی یهكهمی راگرتنی كارهكانی دانهغاز-ن
04:55 PM - 2026-07-18
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
02:59 PM - 2026-07-18
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
02:02 PM - 2026-07-18
نێروهیی: میدیای پارتی نابهرپرسیارانه رووماڵی بۆردومانهكانی سلێمانی دهكات
12:27 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى هاوژینی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی رۆحانیی ئێزدییان
پرسەنامە 01:36 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
عیراق 12:28 PM - 2026-07-18 -
نێروهیی: میدیای پارتی نابهرپرسیارانه رووماڵی بۆردومانهكانی سلێمانی دهكات
کوردستان 12:27 PM - 2026-07-18 -
نرخی نەوت بەرێژەی لە 16% بەرزبووەوە
جیهان 11:53 AM - 2026-07-18 -
پسپۆڕانی میدیا: میدیاكانی پارتی نابهرپرسیارانه رووماڵی هێرشهكانی سهر سلێمانی دهكهن
کوردستان 11:32 AM - 2026-07-18 -
عیراق و ئەمریکا 48 رێککەوتن و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان ئیمزاکرد
عیراق 11:22 AM - 2026-07-18 -
بەڕێوەبەری ناحیەی چوارقوڕنە دەنگۆی هێرش و تەقینەوە لە سنوورەکەیان رەتدەکاتەوە
کوردستان 10:52 AM - 2026-07-18




.png)


دابەزێنە

