سەرۆكی پەرلەمان:دەبێت دەستوور ماف و ئازادییەكانی هاووڵاتیانی تێدا جێگیربێت
کوردستان 02:43 PM - 2021-08-16
سەرۆكی پەرلەمان پێشوازیی لە بەرپرسی نوێنەرایەتیی باڵیۆزخانەی كەنەدا لە هەولێر كرد
ئەمڕۆ د.ڕێواز فایق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، پێشوازیی لە ئاشڵی دۆرێك، بەرپرسی نوێنەرایەتیی باڵیۆزخانەی كەنەدا لە هەولێر كرد.
لە دیدارێكدا سەرۆكی پەرلەمان باسی لە كارو ئەركی پەرلەمان لە چاودێریكردن و دەركردنی یاساو هەنگاوەكانی نوسینەوەی رەشنوسی دەستووری هەرێمی كوردستان كردو ئاماژەی بەگرنگیی دەرچواندنی ئەو یاسایانە كرد كە دەبنە مایەی بەهێزكردنی سێكتەرەكانی پیشەسازی، كشتوكاڵ، گەشتوگوزار، بازرگانی و كەمكردنەوەی پشتبەستن تەنها بەكەرتی نەوت وەك تاكە سەرچاوەی داهات.
سەبارەت بەپرسی نوسینەوەی رەشنوسی دەستووریش، سەرۆكی پەرلەمان رایگەیاند:هەنگاوەكان بۆ نوسینەوەی رەشنوسی دەستووری هەرێمی كوردستان دەستیان پێكردووەو دەمانەوێت زەمینەیەكی لەبار بۆ نووسینەوەی دەستورێكی گەلپەسەند بڕەخسێنین، كە كۆدەنگیی نیشتمانیی لەسەر بێت و لەگەڵ هەلومەرجی ناوخۆ و عیراق و ناوچەكە گونجاو بێت، بە جۆرێك كە خواستەكانی هاووڵاتییانی كوردستان و تەواوی ماف و ئازادییەكانی تێدا جێگیر بكرێت.
لای خۆیانەوە بەرپرسی نوێنەرایەتیی باڵیۆزخانەی كەنەدا لە هەولێر، سوپاسی سەرۆكی پەرلەمانی كرد بۆ ئەو پێشوازییە گەرمە و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لەڕاپەڕاندنی ئەركەكانیدا.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
12:28 PM - 2026-07-18 -
نرخی نەوت بەرێژەی لە 16% بەرزبووەوە
11:53 AM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
هاووڵاتیان زهرهرمهندی یهكهمی راگرتنی كارهكانی دانهغاز-ن
04:55 PM - 2026-07-18
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
02:59 PM - 2026-07-18
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
02:02 PM - 2026-07-18
نێروهیی: میدیای پارتی نابهرپرسیارانه رووماڵی بۆردومانهكانی سلێمانی دهكات
12:27 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى هاوژینی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی رۆحانیی ئێزدییان
پرسەنامە 01:36 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
عیراق 12:28 PM - 2026-07-18 -
نێروهیی: میدیای پارتی نابهرپرسیارانه رووماڵی بۆردومانهكانی سلێمانی دهكات
کوردستان 12:27 PM - 2026-07-18 -
نرخی نەوت بەرێژەی لە 16% بەرزبووەوە
جیهان 11:53 AM - 2026-07-18 -
پسپۆڕانی میدیا: میدیاكانی پارتی نابهرپرسیارانه رووماڵی هێرشهكانی سهر سلێمانی دهكهن
کوردستان 11:32 AM - 2026-07-18 -
عیراق و ئەمریکا 48 رێککەوتن و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان ئیمزاکرد
عیراق 11:22 AM - 2026-07-18 -
بەڕێوەبەری ناحیەی چوارقوڕنە دەنگۆی هێرش و تەقینەوە لە سنوورەکەیان رەتدەکاتەوە
کوردستان 10:52 AM - 2026-07-18




.png)


دابەزێنە

