هه‌ولێر.. مامۆستایانی وانه‌بێژ داوای دامه‌زراندن ده‌كه‌ن
کوردستان 01:42 PM - 2021-08-16
به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانیان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 16-8-2021 جارێكی تر مامۆستایانی وانه‌بێژ له شاروشارۆچكه‌كانی كوردستان له به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له شاری هه‌ولێر گردبونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زاییان ئه‌نجامدا.
له‌باره‌ی گرنگترین داواكارییه‌كانیان مامۆستا عه‌لی خالید وه‌ك یه‌كێك له به‌شداربوانی گردبوونه‌وه‌كه به PUKmedia ی راگه‌یاند: ته‌نیا داواكاری ئێمه ئه‌وه له حكومه‌تی هه‌رێم و لایه‌نی په‌یوه‌ندار بڕیاری دامه‌زراندنی مامۆستایانی وانه‌بێژ بدرێت، چونكه ئێمه دڵنیاین كه كه‌رتی په‌روه‌رده پێویستی به مامۆستا هه‌یه.
وتیشی: گردبونه‌وه‌ی ناڕه‌زایی ئه‌مجاره درێژه پێده‌ری گردبونه‌وه‌كانی دیكه‌یه، به‌ڵام تاكو ئێستا داواكارییه‌كانمان جێبه‌جی نه‌كراوه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێدا ئه‌مجاره مامۆستایان له زۆربه‌ی شاره‌كانی كوردستان به‌شداریان كردووه و ده‌نگی خۆیان كردۆته یه‌ك.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: هه‌ربۆئه‌و گردبونه‌وه‌یه ژماره‌یه‌كی زیاتر له مامۆستایان ویستی به‌شداریكردنیان هه‌بوو، به‌ڵام له‌به‌ر بێ پاره‌یی نه‌یانتوانیوه بێنه هه‌ولێر، ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه‌یه كه مامۆساتایان له بارودۆخێكی سه‌ختی ئابووریدان.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه عیسا حسێن سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی پێشتر بۆPUKmedia رایگه‌یاندبوو: مامۆستایانی وانه‌بێژ له هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یان 18هه‌زار مامۆستایه، كه‌لێنێكی گه‌وره‌یان له كه‌رتی په‌رورده پڕكردۆته‌وه، به‌بێ ئه‌وان له هه‌ندێك شوێن پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده په‌كی ده‌كه‌وێت، بۆیه پێویسته حكومه‌ت به‌شێوه مانگانه و له‌كاتی خۆی ئه‌و پاره‌یان بۆ خه‌رجبكات و كاربكات بۆ دامه‌زراندنیان.
PUKmedia ته‌ها عه‌بدوڵڵا
هەواڵی زیاتر
-
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
12:28 PM - 2026-07-18 -
نرخی نەوت بەرێژەی لە 16% بەرزبووەوە
11:53 AM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
هاووڵاتیان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌می راگرتنی كاره‌كانی دانه‌غاز-ن
04:55 PM - 2026-07-18
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
02:59 PM - 2026-07-18
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
02:02 PM - 2026-07-18
نێروه‌یی: میدیای پارتی نابه‌رپرسیارانه رووماڵی بۆردومانه‌كانی سلێمانی ده‌كات
12:27 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى هاوژینی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی رۆحانیی ئێزدییان
پرسەنامە 01:36 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
عیراق 12:28 PM - 2026-07-18 -
نێروه‌یی: میدیای پارتی نابه‌رپرسیارانه رووماڵی بۆردومانه‌كانی سلێمانی ده‌كات
کوردستان 12:27 PM - 2026-07-18 -
نرخی نەوت بەرێژەی لە 16% بەرزبووەوە
جیهان 11:53 AM - 2026-07-18 -
پسپۆڕانی میدیا: میدیاكانی پارتی نابه‌رپرسیارانه رووماڵی هێرشه‌كانی سه‌ر سلێمانی ده‌كه‌ن
کوردستان 11:32 AM - 2026-07-18 -
عیراق و ئەمریکا 48 رێککەوتن و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان ئیمزاکرد
عیراق 11:22 AM - 2026-07-18 -
بەڕێوەبەری ناحیەی چوارقوڕنە دەنگۆی هێرش و تەقینەوە لە سنوورەکەیان رەتدەکاتەوە
کوردستان 10:52 AM - 2026-07-18




.png)


دابەزێنە

