گه‌رمیان.. دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیر ده‌كرێن
کوردستان 01:25 PM - 2021-08-16
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گه‌رمیان له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ PUKmedia نێردراوه ڕایگه‌یاندووه كه هێزه‌كانیان دوو تۆمه‌تباریان به تۆمه‌تی دزی ده‌ستگیر كردووه.
ئه‌مه‌ش ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه
بۆ/كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن
هێزه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گه‌رمیان (2)دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد
پاش ئه‌وه‌ی هاوڵاتیه‌ك به ناوی (دڵشاد ڕه‌شید حه‌مه لا ) دانیشتوی كفری پیشه‌ی كاسب له ڕۆژی 14/8/2021 ئاگاداری هێزه‌كانی یاریده‌رێتی ئاسایشی كفری سه‌ر به به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گه‌رمیان كرده‌وه كه شه‌وی 13_14/8/2021 له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه دوكانه‌كه‌ی كه كه‌ره‌سته‌ی بیناسازی تێدا بووه بڕدراوه و هه‌ندێك كه‌لوپه‌لی بیناسازی له ناو دوكانه‌كه‌ی دزراوه ، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی یارده‌ده‌رێتی ئاسایشی كفری ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری كرد و به پشتبه‌ستن به كامێراكانی چاودێری هه‌مان كات توانییان له سه‌ر فه‌رمانی به‌رێز دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه به‌پێی ماده‌ی (443)دووتۆمه‌تبار به‌ناوه‌كانی (ز ن ق له دایكبوی 2003 كه‌پێشینه‌ی تاوانی هه‌یه و ش ع ع له دایكبوی 1999)ده‌ستگیر بكرێن و له كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا هه‌ردوو تۆمه‌تباری ناوبراو دانیان به تاوانه‌كه‌یاندا ناوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه .
هاوكات له لایه‌كی تره‌وه شه‌وی 13_14/8/2021 پاش ده‌ست كه‌وتنی زانیاری سه‌باره‌ت به ئۆتۆمبیلێك له ده‌شتایه‌كانی سنوری سه‌رقڵا ده‌ست به جێ مه‌فره‌زه‌یه‌كی هاوبه‌ش له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و پۆلیسی دارستان و یاریده‌ده‌رێتی ئاسایشی خورماتوو سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گه‌رمیان بۆ لێكۆڵینه‌وه له ئۆتۆمبیله‌كه ڕۆشتنه شوێنی مه‌به‌ست به‌ڵام ئۆتۆمبیله‌كه هه‌ڵهاتووه و له سنوری گوندی قه‌واڵی توانرا ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبیله‌كه‌دا بگیرێت و تۆمه‌تبارانی ناو ئۆتۆمبیله‌كه بۆ جێگایه‌كی نادیار هه‌ڵهاتوون ، پاش پشكنینی ئۆتۆمبیله‌كه كه جۆری پاترۆڵ بووه كۆمه‌ڵێك كه‌ره‌سته‌ی ڕاوكردنی تێدابوو ، دواتر ئۆتۆمبیله‌كه ڕاده‌ستی ناحیه‌ی زنانه كرا و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.
ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گه‌رمیان
PUKmedia زمناكۆ یه‌حیایی
هەواڵی زیاتر
-
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
12:28 PM - 2026-07-18 -
نرخی نەوت بەرێژەی لە 16% بەرزبووەوە
11:53 AM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
هاووڵاتیان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌می راگرتنی كاره‌كانی دانه‌غاز-ن
04:55 PM - 2026-07-18
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
02:59 PM - 2026-07-18
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
02:02 PM - 2026-07-18
نێروه‌یی: میدیای پارتی نابه‌رپرسیارانه رووماڵی بۆردومانه‌كانی سلێمانی ده‌كات
12:27 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى هاوژینی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی رۆحانیی ئێزدییان
پرسەنامە 01:36 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
عیراق 12:28 PM - 2026-07-18 -
نێروه‌یی: میدیای پارتی نابه‌رپرسیارانه رووماڵی بۆردومانه‌كانی سلێمانی ده‌كات
کوردستان 12:27 PM - 2026-07-18 -
نرخی نەوت بەرێژەی لە 16% بەرزبووەوە
جیهان 11:53 AM - 2026-07-18 -
پسپۆڕانی میدیا: میدیاكانی پارتی نابه‌رپرسیارانه رووماڵی هێرشه‌كانی سه‌ر سلێمانی ده‌كه‌ن
کوردستان 11:32 AM - 2026-07-18 -
عیراق و ئەمریکا 48 رێککەوتن و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان ئیمزاکرد
عیراق 11:22 AM - 2026-07-18 -
بەڕێوەبەری ناحیەی چوارقوڕنە دەنگۆی هێرش و تەقینەوە لە سنوورەکەیان رەتدەکاتەوە
کوردستان 10:52 AM - 2026-07-18




.png)


دابەزێنە

