وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه 690 كۆچبه‌ر بۆ عیراق ده‌گه‌ڕێنێته‌وه
عیراق 07:33 PM - 2021-08-15
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق ئاشكرایكرد، له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ئه‌وروپادا هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی راگرتنی دیارده‌ی بازرگانی و قاچاخچێتیكردن به‌مرۆڤ و راشیگه‌یاند، 690 كۆچبه‌ریان گه‌ڕاندوه‌ته‌وه كه‌له‌سنووره‌كانی نێوان بیلاڕوسیاو لیتوانیاو پۆڵه‌ندا و لاتفیا گیریان خواردبوو.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له‌میانی لێدوانێكدا له‌گه‌ڵ PUKmedia رایگه‌یاند: هێڵی ئاسمانی عیراقیی له‌ڕێگه‌ی دوو گه‌شتی ئاسمانییه‌وه 690 كۆچبه‌ری عیراقیی گه‌ڕانده‌وه‌و پێشتریش كۆمپانیای فلای به‌غدا، له‌ڕێگه‌ی دوو گه‌شته‌وه 320 كۆچبه‌ری تری گه‌ڕاندبوه‌وه.
راشیگه‌یاند: له‌ئێستادا وه‌زاره‌ت كار بۆئه‌وه ده‌كات زۆرترین كۆچبه‌ر بگه‌ڕێنێته‌وه كه له‌سه‌ر سنووره‌كانی ئه‌و وڵاتانه گیریان خواردووه، روونیشی كرده‌وه، ئه‌و كۆچبه‌ره گیرخواردووانه به‌سه‌ر چه‌ند شوێن و جێگه‌یه‌كدا دابه‌ش و بڵاوبوونه‌ته‌وه كه‌جیاوازن و له‌یه‌كترییه‌وه دوورن، وه‌زاره‌ت و لایه‌نه‌كانی پاڵپشت له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان ئه‌و كۆچبه‌رانه رازی بكه‌ن و وایان لێبكات ئاره‌زوومه‌ندانه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ خاكی نیشتمان.
سه‌حاف روونیشی كرده‌وه، وه‌زاره‌ت بیتاقه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ ئه‌و كۆچبه‌رانه دابینكردووه كه پاره‌یان پێنییه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا،كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر ئه‌م پرسه هاوكاری خۆی ده‌ربڕیوه‌و له‌سه‌ر ئاستی باڵاش، له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی لیتوانیاو بیلاڕوسیاو لاتفیا و پۆڵه‌ندا هاریكاری دروستكردووه‌له‌پێناو راگرتنی دیارده‌ی بازرگانیكردن به‌مرۆڤ و كه‌وتنه داوی هاووڵاتیان له‌ناو تۆڕی ئه‌و باندو گرووپانه‌وه كه قاچاخچێتی به‌هاووڵاتیانه‌وه ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت به‌ڕێگه‌ی نایاسایی كۆچ به‌هاووڵاتیان بكه‌ن، بۆیه هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئه‌م رێگایانه ده‌گرنه‌به‌ر رووبه‌ڕووی لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی و ئه‌منیی ده‌بنه‌وه.
ئاماژه‌شیدا، ئه‌م دۆسیه‌یه له‌لایه‌ن جۆزیف بۆریل، لێپرسراوی باڵای سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌و ئاسایشی یه‌كێتی ئه‌وروپاوه به‌دواداچوونی بۆ ده‌كرێت و ئه‌وه‌ش له‌ڕێگه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌وه كه خودی فوئاد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فیدڕاڵ له‌سه‌ر ئه‌م پرسه ئه‌نجامیداون.
سه‌حاف وتیشی: له‌ئێستادا له‌ڕێگه‌ی لیژنه دیپلۆماسییه‌كانه‌وه به‌دواداچوون بۆ دۆخی ئه‌و كۆچبه‌رانه ده‌كرێت كه له‌سه‌ر سنووره‌كانی نێوان بیلاڕوسیاو لیتوانیا گیریان خواردووه، په‌یوه‌ندیشیان له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆچبه‌رانه‌دا هه‌یه‌و به‌جددیش باسی ئه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا كردوون كه ئاره‌زوومه‌ندانه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵات.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
12:28 PM - 2026-07-18 -
نرخی نەوت بەرێژەی لە 16% بەرزبووەوە
11:53 AM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
هاووڵاتیان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌می راگرتنی كاره‌كانی دانه‌غاز-ن
04:55 PM - 2026-07-18
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
02:59 PM - 2026-07-18
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
02:02 PM - 2026-07-18
نێروه‌یی: میدیای پارتی نابه‌رپرسیارانه رووماڵی بۆردومانه‌كانی سلێمانی ده‌كات
12:27 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى هاوژینی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی رۆحانیی ئێزدییان
پرسەنامە 01:36 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
عیراق 12:28 PM - 2026-07-18 -
نێروه‌یی: میدیای پارتی نابه‌رپرسیارانه رووماڵی بۆردومانه‌كانی سلێمانی ده‌كات
کوردستان 12:27 PM - 2026-07-18 -
نرخی نەوت بەرێژەی لە 16% بەرزبووەوە
جیهان 11:53 AM - 2026-07-18 -
پسپۆڕانی میدیا: میدیاكانی پارتی نابه‌رپرسیارانه رووماڵی هێرشه‌كانی سه‌ر سلێمانی ده‌كه‌ن
کوردستان 11:32 AM - 2026-07-18 -
عیراق و ئەمریکا 48 رێککەوتن و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان ئیمزاکرد
عیراق 11:22 AM - 2026-07-18 -
بەڕێوەبەری ناحیەی چوارقوڕنە دەنگۆی هێرش و تەقینەوە لە سنوورەکەیان رەتدەکاتەوە
کوردستان 10:52 AM - 2026-07-18




.png)


دابەزێنە

