تالیبان دەستبەسەر ئەفغانستاندا دەگرێتەوە
جیهان 07:11 PM - 2021-08-15
ژمارەیەك شرۆڤەكارو چاودێری ئەمنی و سیاسی پێشبینی دەكەن لەماوەی چەند سەعاتی داهاتوودا، بزووتنەوەی تاڵیبان دەتوانێت تەواوی كابولی پایتەختی ئەفغانستان كۆنترۆڵ بكات و ئەڵمانیاش لەڕێگەی گەشتی ئاسمانیەوە دەستیكردووە بەچۆڵكردنی باڵیۆخانەكەی و گەڕاندنەوەی سەرجەم كارمەندەكانی.
وتەبێژی بزووتنەوەی تاڵیبان، ئەمڕۆ 15ی ئابی 2021، لەڕاگەیەنراوێكدا داوای لە ئەشرەف غەنی سەرۆكی ئەفغانستان و سەرجەم بەرپرسانی حكومەتی وڵاتەكەی كردووە لەگەڵ بزووتنەوەكەدا بكەونە گفتوگۆو لەگەڵیاندا كار بكەن، ئێوارەی ئەمڕۆش چەكدارانی تالیبان دەستیان بەسەر بینای كۆشكی سەرۆكایەتی ئەفغانستاندا گرت.
بەپێی ئەو هەواڵانەشی بڵاودەكرێنەوە ئاماژە بەوەدەدەن بزووتنەوەكە رێگە بەژنان دەدات بخوێنن و كاربكەن، بەڵام بەمەرجێك خۆیان داپۆشن و حیجاب لەبەر بكەن.
لەچەند گرتەیەكی ڤیدیۆشدا، ئەوە بڵاوكراوەتەوە كە گرتووخانەی بول كە دەكەوێتە رۆژهەڵاتی پایتەختەوە، لەلایەن بزووتنەوەی تاڵیبانەوە كۆنترۆڵ كراوەو پەیتا پەیتا زیندانەكان ئازاد دەكرێن، ئەوەش وەك ئاماژەیەكە لەوەی حكومەت هیچ كۆنترۆڵێكی بەسەر وڵاتدا نەماوە.
هەروەها بەگوێرەی راپۆرتەكان، ئەمریكا لەماوەی 72 سەعاتی داهاتوودا باڵیۆزخانەكەی لەكابولی پایتەخت چۆڵ دەكات و سەرجەم كارمەندانی باڵیۆزخانەكەش دەگوازێتەوە، لەدوای پرۆسەكەش، تەواوی باڵیۆزخانە دادەخات، هاوكات فڕۆكە سەربازییەكانی ئەڵمانیاش دەستیانكردووە بەچۆڵكردنی باڵیۆزخانەكەیان لەكابول.
لەو بارەیەشەوە، وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی ئەفغانستان رایگەیاند، هیچ شەڕو كوشتارێك لەناو كابولی پایتەختدا رووینەداوەو پێشتر رێككەوتنی سیاسی و ئاشتی لەبارەی پایتەختەوە ئەنجامدراوە.
دەزگاكانی راگەیاندنیش ئاشكرایان كردووە، ئەشرەف غەنی، سەرۆكی ئەفغانستان وڵاتی بەرەو تاجیكستان بەجێهێشتوە، ئەوەش لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ یەكشەممە 15ی ئابی 2021 هێزەكانی بزووتنەوەی تاڵیبان هاتوونەتە دەوروبەری كابولی پایتەخت و بزووتنەوەكەش رایگەیاندووە، لەهەموو لایەكەوە، ئابڵووقەی شارەكەیان داوە.
هەر لەو بارەیەوە، غانم عیفان، شرۆڤەكاری ئەمنیی بە PUKmedia ی راگەیاند: ئەو گۆڕانكارییەی سیاسەتی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەڕۆژهەڵاتی ناوین وایكرد جارێكی تر ئەفغانستان بكەوێتەوە ژێر كۆنترۆڵی بزووتنەوەی تاڵیبان و ئەوان وڵات بەڕێوەبەرن، پرسیارێك هاتۆتە پێش، كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی جارێكی تر چۆن مامەڵە لەگەڵ بزووتنەوەكەدا دەكات و ئایا ئەو بزووتنەوەیە ئەمجارەش پرۆژەگەلێك بونیاتدەنێنەوە كەلەدەرەوەی سنوورەكانی وڵاتەكەیان بێت و جارێكی تریش ببنەوە بەهەڕەشە لەسەر وڵاتانی دراوسێ؟.
پێشبینیش دەكات لەماوەی چەند سەعاتی داهاتوودا، بزووتنەوەی تاڵیبان كۆنترۆڵی كابول و سەرجەم شارەكانی ئەفغانستان بكات و ئاماژەشیدا كە بزووتنەوەكە هیچ پێوستییەكی بەپاڵپشتی و چەكداری تر نییە.
راشیگەیاند: لەئێستادا بەهۆی پێشهات و پەرەسەندنەكانەوە دۆخی ئەفغانستان رووەو ئاڵۆزبوونی زیاتر دەچێت و دڵەڕاوكێ لە لای هاووڵاتیان زیاتر دەبێت، ئاماژەشیدا كە لەم قۆناغەدا، تاڵیبان نایەوێت ئاڵۆزی لەگەڵ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا دروست بكات.
PUKmedia تایبەت
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
10:55 PM - 2026-06-03 -
بوومەلەرزەیەک شاری مەرەشی لە باکوری کوردستان هەژاند
05:31 PM - 2026-06-03 -
لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
04:59 PM - 2026-06-03
ئەمانەش ببینە
کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێم دەست بەکارکردن دەکەنەوە
06:40 PM - 2026-06-03
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
03:47 PM - 2026-06-03
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
02:27 PM - 2026-06-03
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
11:46 AM - 2026-06-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکدەهێنرێت
عیراق 04:13 PM - 2026-06-03 -
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03 -
رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كوردو یەكێتیم
ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03 -
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:47 AM - 2026-06-03 -
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-06-03 -
دووەمین کۆڕبەندی دێلفی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی دەبەسترێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-03 -
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 10:03 AM - 2026-06-03



.png)
.png)
.png)

دابەزێنە

