نانی پیرۆز به‌شداری فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی كۆریای باشوور ده‌كات
جیهان 09:17 AM - 2021-08-15
فیلمی دیكۆمێنتی "نانی پیرۆز" له ده‌رهێنانی "ره‌حیم زه‌بیحی" و له به‌رهه‌مهێنانی "تووره‌ج ئه‌سڵانی" له سێزده‌یه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی به‌ڵگه‌فیلمی "دیمز" له كۆریای باشوور وه‌رگیرا.
به‌ڵگه‌فیلمی "نانی پیرۆز" Holy Bread دوایین به‌رهه‌می سینه‌ماكاری كۆچكردووی كورد "ره‌حیم زه‌بیحی"، له به‌رهه‌مهێنانی سینه‌ماكاری ناوداری كورد "تووره‌ج ئه‌سڵانی" و به‌رهه‌می كۆمپانیای سینه‌مایی "ماد موڤی" MAAD Movie؛ له دوایین و هه‌شته‌مین به‌شداری نێوده‌وڵه‌تی خۆیداو به نوێنه‌رایه‌تی له سینه‌مای ئێران، له به‌شی فه‌رمی "پێشبڕكێی ئاسیا" له سێزده‌یه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوه‌ده‌وڵه‌تی به‌ڵگه‌فیلمی "دیمز" DMZ وه‌كوو گرینگ‌ترین فێستیڤاڵی فیلمی دیكۆمێنتاریی ئاسیا له وڵاتی كۆریای باشوور وه‌رگیرا و بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی ئه‌م خوله‌ی فێستیڤاڵ، له‌گه‌ڵ فیلمی وڵاتانی ژاپۆن، چین، فیلیپین، ئه‌ندۆنیزیا، هۆنگ كۆنگ، تایوان و هیندستان ڕكابه‌ریی ده‌كات.
بڵاوكردنه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌م به‌رهه‌مه دیكۆمێنتارییه، له ئه‌ستۆی كۆمپانیای"تسویر گستر الهه پارسی" (ئێلی ئیمه‌یج) Eli Image به به‌رپرسیارییه‌تی خاتوو "ئیلاهه نه‌وبه‌خت"ـه.
ئه‌م ڕووداوه سینه‌ماییه به‌شێوه‌ی هاوبه‌ش له لایه‌ن "پاجۆ" Paju و "گۆیانگ" Goyang له پارێزگای گێیونگگی Gyeonggi ته‌نیا خاڵی غه‌یره‌سه‌ربازی له‌جیهاندا؛ به مه‌به‌ستی ناساندنی به‌ڵگه‌فیلمه به‌رچاوه‌كان و هه‌روه‌ها بۆ پشتیوانی له فیلمسازانی به‌هره‌مه‌ندی ئاسیایی و نێوده‌وڵه‌تی و پڕۆژه سه‌ركه‌وتووه‌كانی سینه‌مای دیكۆمێنتاریی دامه‌زراوه و له ئێستادا بۆته ڕووداوێكی گرینگی سینه‌مای به‌ڵگه‌فیلم له كیشوه‌ری ئاسیا.
سێزده‌یه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی به‌ڵگه‌فیلمی "دیمز" به ناونیشانی پێشڕه‌وترین فێستیڤاڵی فیلمی دیكۆمێنتاریی له كیشوه‌ری ئاسیا به ناوه‌رۆكی ئاشتی، په‌یوه‌ندییه‌كان و ژیان"؛ به یارمه‌تی "جیۆنگی ـ دو" Gyeonggi-do، وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگ، وه‌رزش و گه‌شتیاریی و ئه‌نجوومه‌نی فیلمی كۆریا و هه‌روه‌ها به‌نمایشی 130 به‌رهه‌می دیكۆمێنتاریی له ده‌رهێنه‌رانی 40 وڵاتی جۆراوجۆری جیهان له رۆژانی 9 تا 16ی سێپته‌مبه‌ری 2021 له سینه‌ماكانی "گوڤانگ" Goyang ، "مێگاباكس" Megabox و "بێكسیوك" Baekseok له شاره‌كانی گۆیانگ و گۆوانگ جۆ له وڵاتی كۆریای باشوور به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به‌ڵگه‌فیلمی "نانی پیرۆز" له دوایین به‌شداری نێوده‌وڵه‌تی خۆیدا له به‌شی پێشبڕكێی سه‌ره‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی حه‌ڤه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوه‌ده‌وڵه‌تی فیلمی زاگڕێب داكس" ZagrebDox له وڵاتی كڕۆواسیا نمایشكرا و خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی تایبه‌تی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی خه‌ڵاتی سه‌ره‌كی "ئه‌و فیلمانه‌ی كه گرینگ‌یان هه‌یه"ی The Movies That Matter Award ئه‌م ڕووداوه سینه‌ماییه گرینگه‌ی وه‌رگرت. ئه‌م خه‌ڵاته تایبه‌ته، به‌و فیلمانه ده‌به‌خشرێت كه به باشترین شێوه، ئاستی مافی مرۆڤیان بردبێته سه‌ره‌وه و گه‌شه‌یان پێدابێت.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
12:28 PM - 2026-07-18 -
نرخی نەوت بەرێژەی لە 16% بەرزبووەوە
11:53 AM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
هاووڵاتیان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌می راگرتنی كاره‌كانی دانه‌غاز-ن
04:55 PM - 2026-07-18
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
02:59 PM - 2026-07-18
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
02:02 PM - 2026-07-18
نێروه‌یی: میدیای پارتی نابه‌رپرسیارانه رووماڵی بۆردومانه‌كانی سلێمانی ده‌كات
12:27 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى هاوژینی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی رۆحانیی ئێزدییان
پرسەنامە 01:36 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
عیراق 12:28 PM - 2026-07-18 -
نێروه‌یی: میدیای پارتی نابه‌رپرسیارانه رووماڵی بۆردومانه‌كانی سلێمانی ده‌كات
کوردستان 12:27 PM - 2026-07-18 -
نرخی نەوت بەرێژەی لە 16% بەرزبووەوە
جیهان 11:53 AM - 2026-07-18 -
پسپۆڕانی میدیا: میدیاكانی پارتی نابه‌رپرسیارانه رووماڵی هێرشه‌كانی سه‌ر سلێمانی ده‌كه‌ن
کوردستان 11:32 AM - 2026-07-18 -
عیراق و ئەمریکا 48 رێککەوتن و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان ئیمزاکرد
عیراق 11:22 AM - 2026-07-18 -
بەڕێوەبەری ناحیەی چوارقوڕنە دەنگۆی هێرش و تەقینەوە لە سنوورەکەیان رەتدەکاتەوە
کوردستان 10:52 AM - 2026-07-18




.png)


دابەزێنە

