كۆمسیۆن هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كات
عیراق 07:22 PM - 2021-08-14
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق رایگه‌یاند، سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 15ی ئابی 2021 له‌چوارچێوه‌ی ئاماده‌كاریی بۆ ئه‌نجامدانی دووه‌م تاقیكردنه‌وه كه‌وا بڕیاره له‌دوای ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌دا ئه‌نجام بدرێت، تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی ناوخۆیی به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.
نیبراس ئه‌بو سۆده، یاریده‌ده‌ری وته‌بێژی راگه‌یاندنی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌میانی لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ PUKmedia رایگه‌یاند: كۆمسیۆن ئاماده‌یه سبه‌ینێ رۆژی یه‌كشه‌ممه تاقیكردنه‌وه‌ی نێوخۆیی ئه‌نجام بدات، ئه‌وه‌ش له چوارچێوه‌ی ئاماده‌كارییه‌كانه بۆ به‌ڕێوه‌چوونی تاقیكردنه‌وه‌ی دووه‌م كه‌وا بڕیاره له‌دوای 15ی ئه‌م مانگه‌وه ئه‌نجام بدرێت.
روونیشی كرده‌وه، تاقیكردنه‌وه‌ی ناوخۆیی له‌دوو جێگه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له نووسینگه‌ی نیشتمانی كۆمسیۆنی باڵا‌و بنكه‌ی ئاماده‌كاری پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا.
راشیگه‌یاند: كۆمسیۆن 5 پرۆسه‌ی تاقیكردنه‌وه رێكده‌خات، دووانیان له‌سه‌ر ئاستی نووسینگه‌ی نیشتمانی ده‌بێت و سێ پرۆسه‌كه‌ی تریش پێشكه‌شكردنی پێشنیار ده‌بێت له‌باره‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی پشكنین له‌سه‌ر توانا‌و ووردی ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان كه له‌ده‌نگدانی گشتی و تایبه‌تدا به‌كارده‌هێنرێت و ده‌بێت ئه‌نجامه‌كان له‌نێوان پرۆسه‌ی ئه‌ژماركردن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان له‌ڕێگه‌ی ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان و ده‌ستییه‌وه وه‌ك یه‌ك بن، به‌شێوه‌یه‌ك، ده‌بێت ئه‌نجامه‌كان له‌نێوان هه‌ردوو پرۆسه‌ی ئه‌ژماركردن و جیاكردنه‌وه به‌ڕێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی و ده‌ستی رێژه‌كه‌ی له 100% بێت، هه‌روه‌ها ده‌بێت ئه‌نجامه‌كان له‌نێوان مانگی ده‌ستكردو ئه‌نجامه هه‌ڵگیراوه‌كان له‌میمۆری ئامێره‌كان رێژه‌كه‌ی 100% بێت، ژماره‌ی ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ش له‌پرۆسه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌مدا ده‌نگیان دابوو بریتی بوو له 7هه‌زارو 804 ده‌نگده‌ر.
جه‌ختیشی كرده‌وه، كۆمسیۆن هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كانی كۆتایی ته‌واو كردووه‌و له‌سه‌ر ئاسته‌كانی هونه‌ری و یاسایی ده‌توانێت و توانای ته‌واوی هه‌یه پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ی خۆیدا له 10ی تشرینی دووه‌می 2021 ئه‌نجام بدات.
هه‌روه‌ها كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان دوێنێ هه‌ینی 13ی ئابی 2021 رایگه‌یاندبوو كارتی بایۆمیتری بۆ ته‌مه‌نه نوێیه‌كان چاپكراوه‌و جه‌ختیشی كردبوه‌وه كه 2 ملیۆن و 500 هه‌زار كارتی نوێ ئاماده‌یه بۆئه‌وه‌ی راده‌ستی ده‌نگده‌ران بكرێت.
جومانه غه‌لای، وته‌بێژی كۆمسیۆن به‌ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی عیراقی راگه‌یاندبوو، كۆمسیۆن كارتی بایۆمیتری تایبه‌ت به‌و ده‌نگده‌رانه‌ی داتاكانیان نوێكردۆته‌وه له‌به‌رواری 2ی كانوونی دووه‌م تاوه‌كو 15ی نیسان)چاپ كردووه، له‌نێویشیاندا ته‌مه‌نه نوێیه‌كان، كه‌سه‌ردانی بنكه‌كانی تۆماركردنیان كردووه‌و داتاكانیان تۆماركراوه.
غه‌لای وتیشی: كارته‌كان له‌كۆمپانیای ئه‌ندرای ئیسپانی چاپكراوه‌و كۆمسیۆنیش نزیكه‌ی 2 ملیۆن و 500 هه‌زار كارتی بایۆمیتری وه‌رگرتووه‌و به‌سه‌ر نووسینگه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌پارێزگاكان و بنكه‌كانی تۆماركردنی سه‌ر به‌م نووسینگانه، له‌دوای وووردبینی كردن و راستكردنه‌وه‌و دڵنیابوون له‌سه‌لامه‌تی و كوالێتی هونه‌ریی دابه‌شی كردووه.
راشیگه‌یاندوه، ته‌مه‌نه نوێیه‌كانی (2001و 2002و 2003)و هه‌موو ئه‌وانه‌ی داتاكانیان نوێ كردۆته‌وه له‌چوارچێوه‌ی قۆناغی نوێكردنه‌وه، ده‌توانن سه‌ردانی نزیكترین بنكه‌ی تۆماركردن بكه‌ن و كارتی بایۆمیتری وه‌ربگرن.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
12:28 PM - 2026-07-18 -
نرخی نەوت بەرێژەی لە 16% بەرزبووەوە
11:53 AM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
هاووڵاتیان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌می راگرتنی كاره‌كانی دانه‌غاز-ن
04:55 PM - 2026-07-18
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
02:59 PM - 2026-07-18
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
02:02 PM - 2026-07-18
نێروه‌یی: میدیای پارتی نابه‌رپرسیارانه رووماڵی بۆردومانه‌كانی سلێمانی ده‌كات
12:27 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى هاوژینی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی رۆحانیی ئێزدییان
پرسەنامە 01:36 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
عیراق 12:28 PM - 2026-07-18 -
نێروه‌یی: میدیای پارتی نابه‌رپرسیارانه رووماڵی بۆردومانه‌كانی سلێمانی ده‌كات
کوردستان 12:27 PM - 2026-07-18 -
نرخی نەوت بەرێژەی لە 16% بەرزبووەوە
جیهان 11:53 AM - 2026-07-18 -
پسپۆڕانی میدیا: میدیاكانی پارتی نابه‌رپرسیارانه رووماڵی هێرشه‌كانی سه‌ر سلێمانی ده‌كه‌ن
کوردستان 11:32 AM - 2026-07-18 -
عیراق و ئەمریکا 48 رێککەوتن و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان ئیمزاکرد
عیراق 11:22 AM - 2026-07-18 -
بەڕێوەبەری ناحیەی چوارقوڕنە دەنگۆی هێرش و تەقینەوە لە سنوورەکەیان رەتدەکاتەوە
کوردستان 10:52 AM - 2026-07-18




.png)


دابەزێنە

