سه‌رۆك كۆمار: مه‌سیحییه‌كان به‌شدارن له‌بونیادنانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان
عیراق 03:54 PM - 2021-08-14
سه‌رۆك كۆماری عیراق رایگه‌یاند، مه‌سیحییه‌كانی عیراق و مه‌سیحییه‌كانی رۆژھه‌ڵات پێكهاته‌یه‌كی ره‌سه‌نن و به‌شداری كاریگه‌ر و گرنگییان ھه‌یه له بونیاتنانی كۆمه‌ڵگه‌كانی ناوچه‌كه‌دا.
د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه 14 ی ئابی 2021 له كۆشكی سه‌لام له به‌غدا پێشوازیكرد له كاردیناڵ مار لویس رافائێل یه‌كه‌م ساكۆ، پاتریاركی كلدانی عیراق و جیهان و ژماره‌یه‌ك له قه‌شه‌ی كه‌نیسه‌كانی كلدانی له عیراق و جیھان.
له دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك به‌رهه‌م جه‌ختیكرده‌وه، كه مه‌سیحییه‌كانی عیراق و مه‌سیحییه‌كانی رۆژھه‌ڵات پێكهاته‌یه‌كی گرنگ و ره‌سه‌نن له ناوچه‌كه‌داو شانبه‌شانی براكانیان له ھه‌موو پێكھاته‌كانی دیكه رووبه‌ڕووی ئاسته‌نگ و ئاڵنگارییه جۆراوجۆره‌كان بوونه‌ته‌وه، ھاوكات دووپاتیكرده‌وه كه رۆڵی مه‌سیحییه‌كان مێژوویی و كاریگه‌ر و گرنگ و ره‌گی قووڵی ھه‌یه و توانیویانه به‌شداربن له بونیادنانی كۆمه‌ڵگه‌كانمان، له‌ھه‌مان كاتدا نه‌ریت و به‌های ره‌سه‌نی به‌رھه‌م ھێناوه، بۆیه به بێ مه‌سیحییه‌كان ناتوانین وێنه‌ی رۆژھه‌ڵات بكه‌ین.
ھه‌ر له دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك كۆمار به‌گرنگییه‌وه باسی له سه‌ردانه مێژووییه‌كه‌ی پاپا فرانسیس كرد بۆ عیراق، كه گوزارشت و په‌یامی هاوهه‌ڵوێستی مرۆڤایه‌تی قووڵی ھه‌بوو بۆ عیراق، كه بۆ چه‌ندین ده‌یه به‌ده‌ست توندوتیژی و ململانێ كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كان ناڵاندوویه‌تی و ئێستاش چاوی له‌وه‌یه به‌ئاڕاسته‌ی چه‌سپاندنی ئاسایش و سه‌قامگیری و ئارامی و پاراستنی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه و پێكهاته هه‌مه‌جۆره‌كانی ھه‌نگاو بنێت.
له‌لای خۆشییه‌وه كاردیناڵ مار لویس ساكۆ سوپاس و پێزانینی قووڵی خۆی بۆ سه‌رۆك كۆمار ده‌ربڕی بۆ پشتیوانییه به‌رده‌وامه‌كانی له مه‌سیحییه‌كانی وڵات، ھه‌روه‌ھا ھه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك به‌رھه‌می له چاره‌سه‌ركردنی زۆرێك له‌و كێشه و گرفتانه‌ی كه رووبه‌ڕووی مه‌سیحییه‌كان بووه‌ته‌وه و رۆڵی گرنگی له‌چه‌سپاندنی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه له‌نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی عێراق به‌رزنرخاند.
PUKmedia ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار



هەواڵی زیاتر
-
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
12:28 PM - 2026-07-18 -
نرخی نەوت بەرێژەی لە 16% بەرزبووەوە
11:53 AM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
هاووڵاتیان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌می راگرتنی كاره‌كانی دانه‌غاز-ن
04:55 PM - 2026-07-18
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
02:59 PM - 2026-07-18
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
02:02 PM - 2026-07-18
نێروه‌یی: میدیای پارتی نابه‌رپرسیارانه رووماڵی بۆردومانه‌كانی سلێمانی ده‌كات
12:27 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى هاوژینی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی رۆحانیی ئێزدییان
پرسەنامە 01:36 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
عیراق 12:28 PM - 2026-07-18 -
نێروه‌یی: میدیای پارتی نابه‌رپرسیارانه رووماڵی بۆردومانه‌كانی سلێمانی ده‌كات
کوردستان 12:27 PM - 2026-07-18 -
نرخی نەوت بەرێژەی لە 16% بەرزبووەوە
جیهان 11:53 AM - 2026-07-18 -
پسپۆڕانی میدیا: میدیاكانی پارتی نابه‌رپرسیارانه رووماڵی هێرشه‌كانی سه‌ر سلێمانی ده‌كه‌ن
کوردستان 11:32 AM - 2026-07-18 -
عیراق و ئەمریکا 48 رێککەوتن و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان ئیمزاکرد
عیراق 11:22 AM - 2026-07-18 -
بەڕێوەبەری ناحیەی چوارقوڕنە دەنگۆی هێرش و تەقینەوە لە سنوورەکەیان رەتدەکاتەوە
کوردستان 10:52 AM - 2026-07-18




.png)


دابەزێنە

