riklam

كتێبی رەمزی نافیع رۆڵەیەكی هەولێری فیداكار دەناسێنرێت

کتێب 01:27 PM - 2021-08-14

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ 14/8/2021 لەدرێژەی سازدانی كۆڕەكانیدا، ساڵۆنی لاپەڕە نۆی ناوەندی هەولێری مەكتەبی ناوەندی راگەیاندنی یەكێتی  كۆڕێكی بۆ نووسەر و رۆژنامەنووس محەمەد گۆران سەبارەت بەناساندن و بڵاوكردنەوەی كتێبەكەی بەناوی (رەمزی نافیع رۆڵەیەكی هەولێری فیداكاری سەربەخۆیی كوردستان) سازكرد.

كتێبەكە چوارەم بڵاوكراوەی ناوەندی هەولێری مەكتەبی ناوەندی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە، لە كۆڕەكەدا كە ژمارەیەك لەنووسەر و رۆژنامەنووس و چالاكوانی مەدەنی و كەسایەتی شاری هەولێر ئامادەیبوون، لە لایەن نووسەر و رۆژنامەنووس نازم دڵبەند بەڕێوەچوو تێیدا محەمەد گۆران – ی نووسەری كتێبەكە باسی لە خەبات و قوربانیدانی رەمزی نافیعی هەولێری كرد لەپێناو میللەتی كورد و كوردستان بۆ دروستكردنی دەوڵەتێك بۆ میللەتەكەی كە بۆ ئەو مەبەستە لەسەردەمی جەنگی دووەمی جیهانی و لەدژی ئینگلیز و لەگەڵ ئەڵمانییەكان و نازیەكان لە هەوڵدا بووە بۆ دروستكردنی قەوارەیەك بۆ كورد بۆ ئەو مەبەستەش كردەوەی (ماموس) ی لەگەڵ چەند ئەفەسەرێكی سوپای ئەڵمانیا ئەنجامداوە.

دواتر لەلایەن ئامادەبووانی كۆڕەكە بەسەرنج و پرسیاركردن لەنووسەری كتێبەكە كۆڕەكە بەردەوام بوو، لەكۆتاییشدا بەئیمزای نوسەر، كتێبەكە بەسەر ئامادەبوانی كۆڕەكە دابەشكرا.

PUKmedia رەوەست نەوزاد – هەولێر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket