دەربەندیخان.. جۆرە میوەیەکی نوێ دەڕوێت و دەبێتە چارەسەر
هەمەڕەنگ 11:17 AM - 2021-08-14
له‌قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان كه سه‌ر به ئیداره‌ی گه‌رمیانه جۆره میوه‌یه‌كی ده‌گمه‌ن و سه‌رسوڕهێنه‌ر دۆزراوه‌ته‌وه له ئێستادا به‌ری گرتووه و وه‌ك سه‌رچاوه‌كان ڕوونییان كردۆته‌وه پێده‌چێت یه‌كێك بێت له‌و میوانه‌ی بۆ چاره‌سه‌ری زۆر نه‌خۆشی سودی هه‌یه.
به‌پێی به دواداچونه‌كانی په‌یامنێری PUKmedia له قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان سێ دره‌خت هه‌یه و ئه‌م ساڵ به‌رهه‌مییان هه‌بووه،ئه‌و ماڵانه‌ی كه دره‌خته‌كان له ماڵه‌كانیاندا هه‌یه دڵخۆشن به‌وه‌ی كه ئه‌و جۆره میوه‌یه به نسیبی ئه‌وان بووه.
حاجی حه‌سه‌نی 65 ساڵ كه شاره‌زاییه‌كی باشی هه‌یه له‌بواری كشتوكاڵدا به PUKmedia ی ڕایگه‌یاند، ئه‌م جۆه‌ره میوه‌یه‌ی له مزگه‌وتێكی نزیك ماڵی خۆیان ناشتووه و كاره‌كه سه‌ركه‌وتوو بوه و ئه‌م ساڵ به‌رهه‌می هه‌بووه، حاجی حه‌سه‌ن وتیشی ،به‌ری ئه‌م جۆره میوه‌یه چاره‌سه‌ره بۆ زۆر نه‌خۆشی له‌وانه ته‌نگه نه‌فه‌سی و برینی گه‌ده و سودێكی زۆری هه‌یه له پێدانی ڤیتامین و خوێ به جه‌سته و جاره‌سه‌ره‌ێكی باشیشه بۆ رۆماتیزم.
حاجی حه‌سه‌ن ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه ئه‌م جۆره میوه‌یه به دیاری ده‌به‌ن بۆ خزم و براده‌ران به تایبه‌تی گه‌ر بزانێ كه‌سێك نه‌خۆشه.
ئه‌و دره‌خته ناوه زانستییه‌كه‌ی Cordia myxa وه به زمانی ئینگلیزی پێی ده‌ڵێن Assyrian plum, Lasura به‌رزی ئه‌و دره‌خته 12 بۆ 15 مه‌تره و ته‌مه‌نی ده‌گاته 60 بۆ 70 ساڵ و به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی گه‌شه‌ده‌كات وپێویستی به تیشكی خۆر‌و ئاودانێكی مامناوه‌ند ده‌بێت و له ته‌مه‌نی 3-5 ساڵ دره‌خته‌كه به‌ر ده‌گرێت و به‌رهه‌می ده‌بێت .
جگه له هه‌رێمی كوردستان ئه‌م دره‌خته له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ڕۆژهه‌ڵاتی هیندستان،ئه‌مریكا ، ئه‌فریقا و ئوسترالیا هه‌یه.
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌م میوه‌یان هه‌یه باس له به تامیه‌كه‌ی ده‌كه‌ن و ده‌خوازن كه بتوانن له ڕێگه‌ی ڕواندنه‌وه به‌رهه‌مه‌كه زیاد بكه‌ن.
جگه له‌و سودانه میوه‌كه ئه‌م سوده ته‌ندروستیانه‌ی هه‌یه
چاره‌سه‌ری باوی ته‌نگه‌تاوی سنگ و كۆخه و قوڕگ
چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی مه‌لاریا و چاككبونه‌وه‌ی برین ده‌كات
ڕه‌گی داره‌كه بۆ هه‌موو نه‌خۆشییه سارده‌كان به‌كاردێت
له زۆربه‌ی وڵاتان گه‌ڵاكانی وه‌ك ئالیكی ئاژه‌ڵ به‌كاردێت
هه‌روه‌ها داره‌كه‌ی بۆ دروستكردنی كه‌لوپه‌لی ناوماڵ و دروستكردنی به‌له‌م و ئامرازه كشتوكاڵییه‌كان به‌كارده‌هێنرێت .
PUKmedia ئەرکان شاوازی
هەواڵی زیاتر
-
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
12:28 PM - 2026-07-18 -
نرخی نەوت بەرێژەی لە 16% بەرزبووەوە
11:53 AM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
هاووڵاتیان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌می راگرتنی كاره‌كانی دانه‌غاز-ن
04:55 PM - 2026-07-18
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
02:59 PM - 2026-07-18
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
02:02 PM - 2026-07-18
نێروه‌یی: میدیای پارتی نابه‌رپرسیارانه رووماڵی بۆردومانه‌كانی سلێمانی ده‌كات
12:27 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى هاوژینی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی رۆحانیی ئێزدییان
پرسەنامە 01:36 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
عیراق 12:28 PM - 2026-07-18 -
نێروه‌یی: میدیای پارتی نابه‌رپرسیارانه رووماڵی بۆردومانه‌كانی سلێمانی ده‌كات
کوردستان 12:27 PM - 2026-07-18 -
نرخی نەوت بەرێژەی لە 16% بەرزبووەوە
جیهان 11:53 AM - 2026-07-18 -
پسپۆڕانی میدیا: میدیاكانی پارتی نابه‌رپرسیارانه رووماڵی هێرشه‌كانی سه‌ر سلێمانی ده‌كه‌ن
کوردستان 11:32 AM - 2026-07-18 -
عیراق و ئەمریکا 48 رێککەوتن و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان ئیمزاکرد
عیراق 11:22 AM - 2026-07-18 -
بەڕێوەبەری ناحیەی چوارقوڕنە دەنگۆی هێرش و تەقینەوە لە سنوورەکەیان رەتدەکاتەوە
کوردستان 10:52 AM - 2026-07-18




.png)


دابەزێنە

