riklam

نەتەوە یەکگرتووەکان:عیراقیەکانە خۆیان هەڵبژاردن بەڕێوەدەبەن

عیراق 08:41 PM - 2021-08-13

‏جێگری نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان لەعیراق دووپاتی دەكاتەوە، هەڵبژاردنەكانی ئۆكتۆبەر هی عیراقیەكانە و ئەوانیش بەڕێوەی دەبەن، بەڵام نەتەوە یەكگرتووەكان هەروەكو هەمیشە هاوبەشی  عێراق دەبێت هەنگاو بەهەنگاو لەگەڵی دەبێت. 
لەراگەیەنراوێكی نوسینگەی نەتەوە یەكگرتووەكان لەعیراق دا هاتووە:جێگری نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری سیاسی و هەڵبژاردن، خاتو ئینگیبیۆرگ سۆلرۆن گیشلادۆتێر، سەردانی موسڵی كرد.

و لەگەڵ پارێزگار نەجم ئەلجبوری و قائیمقامی موسڵ، زوهێر ئەلئەعرەجی، و نوێنەرانی ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی نەینەوا كۆبوویەوە و تاووتوێی بارودۆخی سیاسیی شارەكەیان كرد بەگرتنەخۆی ئامادەكارییەكانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی داهاتووی لە عێراق لە ١٠ی مانگی تشرینی یەكەمی ئەمساڵدا و هەروەها ئەو گیروگرفتانەش كە ڕووبەڕووی بەربژێرە خانمەكان و كەمینەكان دەبنەوە.
PUKmedia راگەیەنراو 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket