سوپا و پێشمه‌رگه هه‌وڵی پێكهێنانی دوو لیوای هاوبه‌ش ده‌ده‌ن
کوردستان 06:00 PM - 2021-08-12
لێپرسراوێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هۆكاری ته‌واونه‌بوونی پێكهێنانی دوولیوا هاوبه‌شه‌كه‌ی نێوان وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌خاته‌ڕوو و رایده‌گه‌یه‌نێت، خاڵی هاوبه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته له‌نێوان هه‌ردوولا هه‌یه و كۆبوونه‌وه‌كانیش به‌رده‌وامده‌بن.
فه‌ریق جه‌مال مه‌حه‌مه‌د سه‌رۆكی ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: هه‌ردوو لایه‌نی عیراق و هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی پێكهێنانی دوولیوای هاوبه‌ش له‌نێوان وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌و بۆشاییه‌ی له‌نێوان هه‌ردوولادا كۆبونه‌وه، به‌ڵام تاكو ئێستا بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر نه‌دراوه.
وتیشی: پرسی دابینكردنی بودجه‌یه بۆ پێكهێنانی ئه‌و دوولیوایه یه‌كێكه له‌و خاڵانه‌ی پێویسته بڕیاری كۆتایی له‌باره‌یه‌وه بدرێت، بۆیه بڕیاره لایه‌نی وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق ئه‌و پرسه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ تاوتوێ بكه‌ن.
سه‌رۆكی ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه راشیگه‌یاند: هه‌ركاتێك پرسی دابینكردنی بودجه یه‌كلاببێته‌وه ئێمه له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هیچ گرفتێكمان نیه له پێكێهێنانی ئه‌و دوو لیوایه، به‌تایبه‌تی ده‌بینین هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانیش پێیانخۆشه ئه‌و دوو لیوایه پێكبهێندرێت.
جێی ئاماژه‌یه، كۆنگره رۆژنامه‌نوسیه‌كه‌ی جه‌مال مه‌حه‌مه‌د سه‌رۆكی ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دوای ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌ی وه‌فدی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دێت كه ئه‌مڕۆ له شاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ وه‌فدی هێزه هاوبه‌شه‌كانی عیراق به‌سه‌رۆكایه‌تی عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌ری جێگری فه‌رمانده‌ی ئه‌و هێزانه به‌ڕێوه‌چوو و تێیدا جه‌نه‌ڕاڵ فۆگارتی به‌رپرسی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی هاوپه‌یمانان له عیراق ئاماده‌یبوو.
له‌وكۆبونه‌وه‌یه جگه له پرسی پیكهێنانی دوو لیوا هاوبه‌شه‌كه هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگی بنكه‌كانی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش و كاری هاوبه‌ش كرده‌وه، هه‌روه‌ها جه‌ختیان ئه‌و بنكه‌هاوبه‌شانه ڕۆڵیان هه‌بێت له‌پاڵپشتی و سه‌رخستنی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق.
PUKmedia ته‌ها عه‌بدوڵڵا.. هه‌ولیر
هەواڵی زیاتر
-
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
12:28 PM - 2026-07-18 -
نرخی نەوت بەرێژەی لە 16% بەرزبووەوە
11:53 AM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
هاووڵاتیان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌می راگرتنی كاره‌كانی دانه‌غاز-ن
04:55 PM - 2026-07-18
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
02:59 PM - 2026-07-18
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
02:02 PM - 2026-07-18
نێروه‌یی: میدیای پارتی نابه‌رپرسیارانه رووماڵی بۆردومانه‌كانی سلێمانی ده‌كات
12:27 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى هاوژینی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی رۆحانیی ئێزدییان
پرسەنامە 01:36 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
عیراق 12:28 PM - 2026-07-18 -
نێروه‌یی: میدیای پارتی نابه‌رپرسیارانه رووماڵی بۆردومانه‌كانی سلێمانی ده‌كات
کوردستان 12:27 PM - 2026-07-18 -
نرخی نەوت بەرێژەی لە 16% بەرزبووەوە
جیهان 11:53 AM - 2026-07-18 -
پسپۆڕانی میدیا: میدیاكانی پارتی نابه‌رپرسیارانه رووماڵی هێرشه‌كانی سه‌ر سلێمانی ده‌كه‌ن
کوردستان 11:32 AM - 2026-07-18 -
عیراق و ئەمریکا 48 رێککەوتن و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان ئیمزاکرد
عیراق 11:22 AM - 2026-07-18 -
بەڕێوەبەری ناحیەی چوارقوڕنە دەنگۆی هێرش و تەقینەوە لە سنوورەکەیان رەتدەکاتەوە
کوردستان 10:52 AM - 2026-07-18




.png)


دابەزێنە

