riklam

هەولێر..بنکەکانی پێدانی ڤاکسین زیاد دەکرێت

کوردستان 05:04 PM - 2021-08-11

تەندروستی هەولێر ناوی بنکە تەندروستیەکانی ئاشکراکرد بۆ وەرگرتنی ڤاکسین لەجۆری فایزەر (Pfizer). 

لەو بارەیەوە دکتۆر بژار موسا وتەبێژی تەندورستی هەولێر بە PUKmedia ی راگەیاند: لە ئێستادا هاوڵاتیانی شاری هەولێر  دەتوانن لەم بنکە تەندروستیانەی کە دیاری کراوە لە سنوری شاری هەولێر کە ژمارەیان (٤٦) چل وشەش بنکەیە ڤاکسین وەربگرن کەبەڕووی هاوڵاتیان کراوەیە.

بۆ ئەم مەبەستە داوا لە هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر دەکەینەوە پابەندی ڕێکارەکانی ناوتۆمارکردن بن لەڕێگای پۆرتالی فەرمی وەزارەتی تەندروستی بۆ سوودمەندبوون لە وەرگرتنی ڤاکسین بۆ ئەوەی لەکات و شوێنی دیاری کراو بەپێی سیستەم وەرگرتنی ڤاکسین بەشێوازێکی هێمنانە کارەکان ڕایی بکرێن.

وتیشی: هاوڵاتیان دەتوانن لە ڕێگەی ئەم بنکە تەندروستیانەی دیاری کراوە سوودمەندبن. بۆ وەرگرتنی ڤاکسین .

ئەم بنکانەی لەخوارەوە هاتووە ڤاکسینی جۆری فایزەر بەردەستە لە زۆربەی نەخۆشخانەو بنکە تەندروستیەکانی سنوری پارێزگای هەولێر دا.

PUKmedia  بیلال بارزان

ناوی بنکەکانی لێدانی ڤاکسین بە پێی ئەم خشتەیەی خوارەوەیە


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket