riklam

كوردەواری، ئەی وڵاتە جوانەکەم

بابەتی گۆڕاو 03:29 PM - 2021-08-11

كوردەواری، ئەی وڵاتە جوانەکەم
ـ ئەوە دوعای چاوەزارەکەتان چی لێ هات؟
+ دووربێ لە رووت وەڵاخوشکێ گیان دزییان.
***
ـ من ئیتر ئەم ئیشە ناکەم. گەندەڵییەکی ئاشکرایە.
+ دانیشە نەگبەت، خوا پاروویەک نانی حەڵاڵی داوە. لە خۆتی تێک مەدە.
***
ـ ئیشە رەئیسییەکەی جێگری مودیرەکەتان چییە؟
+ تەکەتول لە مودیر ئەکات.
***
ـ ئیشی پیاوی دیکتاتۆر چییە؟
+ ئەدەب راو ئەنێ و … رائەکێشێ.
***
– دکتۆر وتی نابێ خەفەت بخۆی
+ ئێ بچۆ بۆ لای دکتۆرێکی تر.
***
– بۆچی لە بەردەمی ئەودا هیچ قسە نەکەم؟، زۆر موحتەرەمە؟
+ نا، تەسجیلی پێیە.
***
– کە داخڵیان کردیت، رەسمەکەی خەستەخانەت بکە بە پڕۆفایلی فەیسبووک.
+ ئەی ئەگەر لە باتی کانیولا شافیان بۆ دانام؟
***
– سەبەب چییە وا لەم میللەتە ئەکەن؟
+ ئیشی خێری بیانووی ناوێ.
***
– بۆچی حەسوودی پێ ئەبەی؟
+ دایکی ناوی ئەڵماسە و باوکی مسگەرە و ماڵیان لە زێڕینۆکە.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket