riklam

هەژار لە لووتكەدا

کتێب 01:05 PM - 2021-08-11

كتێبی هەژار لە لووتكەدا باس لە چالاكی ئەدەبی و فەرهەنگی و ژیان و تێكۆشانی مامۆستا عەبدولڕەحمانی شەرەفكەندی ناسراو بە هەژار موكریانی دەكات.

ئەم كتێبە پێكهاتووە لە 24 وتار و 7 چاوپێكەوتن و 22 نامەی هەژار موكریانی، هەروەها 10 پێشەكی نووسینی تێدایە كە هەژار بۆ كتێبی 10 نووسەر نووسیویەتی. 

هەژار لە لووتكەدا بەرهەمی حەوت ساڵ بە دواداچوون و لێكۆڵینەوەی فەرەیدوون حەكیم زادەیە كە لەبارەی هەژار موكریانەوە ئەنجامی داوە. 

ئەو كتێبە لەلایەن دەزگای پەخش و چاپی ڕاژە لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە تیراژی 1000 دانە چاپ و بڵاوكراوەتەوە.
PUKmedia جەواد حەیدەری 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket