د.سەباح نەسرەدین: بەكارهێنانی ڤاكسین هەنگاوی سەركەوتنە بەسەر كۆرۆنادا
تەندروستی 10:21 PM - 2021-08-10
د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە بەرەی ڕەوشی كۆرۆنا و بارودۆخی نەخۆشخانەكان رایگەیاند، رۆژ بە رۆژ ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا ڕوویان لە بەرزبوونەوە كردووە بەشێوەیەك لە نەخۆشخانە تایبەتی و گشتییەكان لە بەشی چاودێری وورد شوێنی مانەوەی نەخۆش نەماوە و خۆپارێزییەكان لە ئاستی پێویستدا نین و ووتیشی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە سێ ئاستدا بەرنامە و كارەكانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەكە دانا.
ئاستی یەكەم: وشیاری تەندروستی و پابەندبوونی هاووڵاتیان بە ڕێنماییە خۆپارێزییەكان
ئاستی دووەم: بەكارهێنانی ڤاكسینەكانی و كۆرۆنا، پێویستە هاووڵاتیان زیاتر پێكوتەی دژ كۆرۆنا وەربگرن.
ئاستی سێیەم: تووشبوون.
لە ئێستادا كار لەسەر ئاستی یەكەم و دووەم دەكرێت.
د.سەباح نەسرەدین راشیگەیاند: لەماوەی رابردوودا بۆ كەمكردنەوەی ڕێژەی تووشبوون كار لەسەر وەرگرتنی پلازما دەكرا بەڵام لە ئێستادا بەكارهێنانی ڤاكسین هەنگاوی سەرەكییە بۆ بەهێزبوونی بەرگری لەش و سەركەوتنی هاوڵاتیان بەسەر كۆرۆنادا لەبارەی ڕەوشی نەخۆشخانەكانیش ئەوەشی خستەڕوو پزیشكان و كارمەندان لە نەخۆشخانەكان و كلینیكە ڕاوێژكارییەكانی تایبەت بە كۆرۆنا گیرۆدەی دەستی ئەو نەخۆشانەن كە لەكاتی تووشبوون بە كۆرۆناچارەسەری هەڵەیان وەرگرتووە ئەمەش وادەكات بارودۆخیان تێكبچێت و نەتوانرێت بەپێی پێویست چارەسەریان پێ بدرێت
د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكرد سەرەڕایی پشكنینی هاوڵاتیان لە ناوەندەتەندروستییەكان لە ڕێگای تیمی گەڕۆكەوە پشكنین بۆ هاوڵاتیان دەكرێت و هاوڵاتیانیشی دڵنیاكردەوە گومانیان لە ڤاكسینەكان نەبێت هەرسێ جۆرەكەی ڤاكسین لە لایەن ڕێكخراوی تەندروستی جیهانیەوە ڕێگەیان پێدراوە و كۆمپانیای باوەڕ پێكراو دروستی كردوون
بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی وتی وەك بەڕێوبەرایەتیمان پێویستمان بە بیست و شەش هەزار كارمەندن و پزیشكە تا لە ئاستێكی مام ناوەندا خزمەتگوزاری تەندروستی پێشكەش بە هاوڵاتیان بكرێت بەجۆرێك كە ئێستا چواردە هەزار كارمەندن و پزیشكی هەیە و 50% لایەنی مرۆیی بۆ كۆرۆنا و خزمەتگوزارییەكانی دیكەیە كە ئەمەش ڕێژەیەكی كەمە بەڵام سەرەڕایی ئەوەش تەندروستی سلێمانی لە خزمەتگوزاری فریاكەوتندا لە ئاستێكی باشدایە بەراورد بە پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشوری عیراق.
لە كۆتایدا د.سەباح نەسرەدین سوپاسی كارمەندانی خۆبەخشی كرد بۆ كار و ئەركەكانیان لە بواری تەندروستی و ئەو خزمەتە گەورەی پێشكەشی دەكەن.
PUKmedia راگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی
هەواڵی زیاتر
-
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
12:28 PM - 2026-07-18 -
نرخی نەوت بەرێژەی لە 16% بەرزبووەوە
11:53 AM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
هاووڵاتیان زهرهرمهندی یهكهمی راگرتنی كارهكانی دانهغاز-ن
04:55 PM - 2026-07-18
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
02:59 PM - 2026-07-18
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
02:02 PM - 2026-07-18
نێروهیی: میدیای پارتی نابهرپرسیارانه رووماڵی بۆردومانهكانی سلێمانی دهكات
12:27 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى هاوژینی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی رۆحانیی ئێزدییان
پرسەنامە 01:36 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
عیراق 12:28 PM - 2026-07-18 -
نێروهیی: میدیای پارتی نابهرپرسیارانه رووماڵی بۆردومانهكانی سلێمانی دهكات
کوردستان 12:27 PM - 2026-07-18 -
نرخی نەوت بەرێژەی لە 16% بەرزبووەوە
جیهان 11:53 AM - 2026-07-18 -
پسپۆڕانی میدیا: میدیاكانی پارتی نابهرپرسیارانه رووماڵی هێرشهكانی سهر سلێمانی دهكهن
کوردستان 11:32 AM - 2026-07-18 -
عیراق و ئەمریکا 48 رێککەوتن و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان ئیمزاکرد
عیراق 11:22 AM - 2026-07-18 -
بەڕێوەبەری ناحیەی چوارقوڕنە دەنگۆی هێرش و تەقینەوە لە سنوورەکەیان رەتدەکاتەوە
کوردستان 10:52 AM - 2026-07-18




.png)


دابەزێنە

