وەزیری خوێندنی باڵا: خوێندن لەزانكۆ و پەیمانگەكان لەكاتی خۆیدا دەستپێدەكات
کوردستان 10:18 PM - 2021-08-09
وەزیری خوێندنی باڵای هەرێم رایگەیاند: پرۆسەی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان لە 1ی 9ی 2021 بەدواوە بەپێی ساڵنامەی زانكۆیی بە پلان و كارنامەی تازە دەستپێدەكات.
بەسەرپەرشتی و ئامادەبونی د.ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، ئاڵوگۆڕی پۆستی هەریەك لە سەرۆك زانكۆكانی (دهۆك، پۆلیتەكنیكی دهۆك، زاخۆ)، لە سێ رێوڕەسمی جیادا لە دهۆك و زاخۆ بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ 9ی 8ی 2021 هەریەك لە د.داود سلێمان ئەتروشی لەجێگەی د.موسڵح دهۆكی وەك سەرۆكی زانكۆی دهۆك و دكتۆرە ئاری عادل عەبدولقادر لەجێگەی د.عەدنان موحسین وەك سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی دهۆك و د.ناڤم سلێمان عەبدولعەزیز لەجێگەی د.لەزگین عەبدی وەك سەرۆكی زانكۆی زاخۆ دەستبەكاربون و ئاڵوگۆڕی پۆستەكانیان لەگەڵ یەكتر ئەنجامدا.
لەڕێورەسمی ئاڵوگۆڕی پۆستەكاندا، د.ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دوای ئەوەی هەوڵ و كارەكانی سەرۆك زانكۆكانی پێشوی بەرزنرخاند كە بەشێكی زۆری كارەكانیان تەرخانكرد بۆ خزمەتكردنی زانكۆ و پەرەپێدانی سێكتەری خوێندنی باڵا لە هەرێمی كوردستان، داوای لە ستافی زانكۆكان كرد وەك یەك تیم هاوكار و پشتگیری سەرۆكی نوێی زانكۆ بكەن بۆ جێبەجێكردنی ئەركە زانستییەكان. لەو چوارچێوەیەشدا پشتگیری و پاڵپشتی وەزارەتی بۆ ستافی نوێی زانكۆكانی كوردستان دوپاتكردەوە.
هەر لە وتەكەیدا وەزیری خوێندنی باڵا سوپاسی خۆڕاگری و ویژدانی زیندوی مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆكانی كرد كە لەدوو ساڵی ڕابردودا سەرەڕای قەیرانی دارایی و سەرهەڵدانی پەتای جیهانی (كۆڤید-١٩) بونە كۆڵەكەی سەرەكی پاراستنی پرۆسەی خوێندن، بەتایبەت لە كەرتی خوێندنی باڵا لەڕێگەی جێبەجێكردنی سیستمی خوێندنی ئاوێتە كە توانی پرۆسەی خوێندن لە زانكۆو پەیمانگەكان لەفەوتان و لەناوچون بپارێزێت.
لە بەشێكی دیكەی وتەكانیدا لەڕێوڕەسمی ئاڵوگۆڕی پۆستی سەرۆك زانكۆكان، وەزیری خوێندنی باڵا رایگەیاند: ئامادەكارییەكانمان بۆ پێشوازیكردن لە ساڵی نوێی خوێندن دەستپێكردوەو پرۆسەی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان لە 1ی 9ی 2021 بەدواوە بەپێی ساڵنامەی زانكۆیی بە پلان و كارنامەی تازە دەستپێدەكات، بۆ ئەمەش داوای لە ستافی زانكۆكان كرد هاوكاری سەرۆكی زانكۆكان بن لەداڕشتنەوەی روئیاو پلانی زانكۆكانیان.
لە درێژەی وتەكانیدا د. ئارام محەمەد قادر: بەناوی وەزارەت و حكومەتی هەرێمی كوردستان سوپاسی ئەنجومەنی زانكۆ و مامۆستاو فەرمانبەرانی كرد، كە ساڵی پار درێغیان نەكرد لەڕەخساندنی دەرفەت بۆ دەرچوانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی و لە دەرەوەی توانای كۆلێژ و بەشەكان دەرفەتی زیاتریان رەخساندو هاوكار بون بۆ پاراستنی پرۆسەی خوێندن. لەو پێناوەشدا داوای لە زانكۆكان كرد هەوڵەكانیان بخەنەگەڕ بۆ ئەوەی دەرفەتی بەردەوامی خوێندن بۆ كوڕو كچی وڵاتەكەمان بڕەخسێنین.
لەبارەی كرانەوەی زیاتری زانكۆكان بەڕوی دونیاو پێشكەوتنەكانی سێكتەری خوێندنی باڵا، وەزیری خوێندنی باڵا ستافی زانكۆكانی ڕاسپارد سود لە ئەزمون و شارەزایی وڵاتانی دونیا وەربگرن بۆ ئەوەی باشتر ئاستی زانكۆكانمان لە پێشكەوتندا بێت، وەك چۆن سەرباری گرفت و كێشەكان زانكۆكانمان توانیویانە لەڕیزبەندە جیهانییەكاندا پێش بكەون و چاوەڕوانیشمان لێتان ئەوەیە هەنگاوی باشتر بنێن.
لەڕێوڕەسمی ئاڵوگۆڕی پۆستی سەرۆك زانكۆكان، د.عەبدولفەتاح عەبدولڕەزاق بریكاری وەزارەت لە وتەكانیدا رۆڵی زانكۆكانی بەرزنرخاند بۆ خۆڕاگری و پشودرێژیان لە پێناو پاراستنی پرۆسەی خوێندنی باڵا لە هەرێمی كوردستان، بۆ ئەمەش پاڵپشتی وەزارەتی بۆ سەركەوتنی كاری زانكۆكان و دەركەوتنیان لەسەر نەخشەی ئەكادیمی جیهانی دوپاتكردەوەو رایگەیاند: هەموان پشتیوانی ستافی نوێی زانكۆكان دەبین و كار بۆ جێبەجێكردنی پلان و كارنامەی كاركردنمان دەكەین لەپێناو خزمەتكردن بە خەڵكی كوردستان و پێشخستنی سێكتەری خوێندنی باڵا.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
12:28 PM - 2026-07-18 -
نرخی نەوت بەرێژەی لە 16% بەرزبووەوە
11:53 AM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
هاووڵاتیان زهرهرمهندی یهكهمی راگرتنی كارهكانی دانهغاز-ن
04:55 PM - 2026-07-18
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
02:59 PM - 2026-07-18
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
02:02 PM - 2026-07-18
نێروهیی: میدیای پارتی نابهرپرسیارانه رووماڵی بۆردومانهكانی سلێمانی دهكات
12:27 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى هاوژینی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی رۆحانیی ئێزدییان
پرسەنامە 01:36 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
عیراق 12:28 PM - 2026-07-18 -
نێروهیی: میدیای پارتی نابهرپرسیارانه رووماڵی بۆردومانهكانی سلێمانی دهكات
کوردستان 12:27 PM - 2026-07-18 -
نرخی نەوت بەرێژەی لە 16% بەرزبووەوە
جیهان 11:53 AM - 2026-07-18 -
پسپۆڕانی میدیا: میدیاكانی پارتی نابهرپرسیارانه رووماڵی هێرشهكانی سهر سلێمانی دهكهن
کوردستان 11:32 AM - 2026-07-18 -
عیراق و ئەمریکا 48 رێککەوتن و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان ئیمزاکرد
عیراق 11:22 AM - 2026-07-18 -
بەڕێوەبەری ناحیەی چوارقوڕنە دەنگۆی هێرش و تەقینەوە لە سنوورەکەیان رەتدەکاتەوە
کوردستان 10:52 AM - 2026-07-18




.png)


دابەزێنە

