ھه‌نجیری سه‌رته‌ك ده‌نگی داوه‌ته‌وه
ڕیپۆرتاژ 12:44 PM - 2021-08-08
گوندی سه‌رته‌ك، له قه‌زای خانه‌قین، ناوچه‌یه‌كی جیاواز و سروشتێكی جوان و دڵڕفێنی هه‌یه و به‌ھۆی ھه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافیایهكهیهوه كه دیمه‌نێكی جوانی به‌خشیووه به‌ناوچه‌كه.
ھێمن ئه‌حمه‌د شاره‌زا له‌بواری باخداری به PUKmedia ی ڕاگه‌یاند له‌م گونده‌دا چه‌ند جۆرێكی ھه‌نجیر ھه‌یه ، مجێفی، سوره به‌راو ، ڕه‌شه ،زه‌رده، كۆیچه ، هه‌نجیری زه‌رده‌و كۆیچهو ڕه‌شه، له ناوه‌ڕاستی مانگی حه‌وت پێده‌گات و له سه‌ره‌تایی مانگی هه‌شت ته‌واو ده‌بێت. هه‌روه‌ها سوره به‌راویش هه‌ر ئه‌وكات پێده‌گات، به‌ڵام تا مانگی 10 هه‌ر ده‌مێنێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مجێفیش له 10ی مانگی هه‌شت پێده‌گات تا نزیكه‌ی پانزه‌ی مانگی نۆ ده‌مێنێته‌وه.
ژنانی ئه‌م ناوچه‌یه، رۆڵێكی سه‌ره‌كی ده‌بینن له دروستكردنی مره‌با و ھه‌نجیره وشك كردنه‌وه‌دا.
په‌یامنێری PUKmedia سه‌ردانی گوندی سه‌رته‌كی كرد‌و دانیشتوانی گونده‌كه باسیان، له شێوازی دروستكردنی مرابای ھه‌نجیرو چۆنێتی وشك كردنه‌وه‌ی ھه‌نجیر وه‌ك میوه كرد بۆی.
لاڵیخان محه‌مه‌د نادر، ژنێكی دانیشتوی گوندی ھۆرێنه ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه سه‌رقاڵی كاری باخداری و دروستكردنی مره‌باو وشككردنه‌وه‌ی ھه‌نجیره.
ناوبراو باسی چۆنێتی وشككردنه‌وه‌ی ھه‌نجیر كرد‌و بۆ PUKmedia وتی: ھهنجیرهكه له باخی خۆمان لێ ده‌كرێته‌وه ھه‌ندێكجار ده‌یفرۆشین و ئه‌وه‌شی ده‌مێنێته‌وه لێی ده‌گه‌ڕێین، تاوه‌كو ته‌واو ده‌گه‌یه‌ت و سیس ده‌بێت، ئینجا جوان و پاك و ووشكی ده‌كه‌ینه‌وه.
وتیشی:"پاش وشككردنه‌وه‌ی له‌به‌ر خۆر ھه‌ڵی ده‌خه‌ین، بۆ ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژ و پرۆسه‌ی وشككردنهوهكهش ھه‌ر سێ ڕۆژ جارێك به‌دیوێكی ھهنجیرهكهدا ده‌بێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێت ئه‌و ھهنجیرهش، كه وشك ده‌كرێته‌وه به‌ھیچ جۆرێك توشی نه‌خۆشی نه‌بووبێت.
گۆران حیكمه‌ت گه‌نجێكی ناوچه‌كه‌یه و ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه كاری باخداری ھه‌نجیر ده‌كات و بۆ PUKmedia وتی: گرنگی و به‌تامی ھه‌نجیری سه‌رته‌ك ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به پیتی خاكه‌كه‌ی و سازگاری ئاوه‌كه‌ی و ئه‌م ھه‌نجیره‌ی، كه‌له سه‌رته‌ك ناوبانگی ھه‌یه، ھه‌مان ئه‌و ھه‌نجیره‌ی ڕێژاوه له ڕۆژ ھه‌ڵاتی كوردستان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌رته‌ك به‌تامتره ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ له‌باری كه‌شوھه‌وای ناوچه‌كه‌و ماده‌ی ئه‌ندامی خاكه‌كه‌ی، واتا ئه‌و ڕه‌گه‌زانه‌ی كه گرنگن له به‌رھه‌مھێنانی ھهنجیردا، وه‌كو ئاوھه‌وا، ژینگه، خاكی به‌پیت. خۆشبه‌ختانه ھه‌مووی له سه‌رته‌كی به‌مۆدا مسۆگه‌ره.
گوڵ سه‌میر خاوه‌ن دوكانێكه لهگوندهكهو بۆ PUKmedia وتی، ساڵانی رابردوو به 5 ھه‌زار دینار ھهنجیریان فرۆشتووه، به‌ڵام ئێستا به‌ھۆی قه‌یران و دۆخی كوردستان به 3 ھه‌زار دینار ھه‌نجیر ده‌فرۆشن و له ئێستاشدا له‌لایه‌ن گه‌شتیارانه‌وه خواستێكی زۆری له‌سه‌ره، وه‌ك خۆشم ساڵی پار توانیومه به ھه‌زاره‌ها كیلۆ لهھهنجیری سه‌رته‌ك ساغ بكه‌مه‌وه.
ناوبانگی ھه‌نجیری سه‌رته‌ك ھێنده زۆره ھاووڵاتیان له‌شاره‌كانی تری كوردستان و ته‌نانه‌ت، له ده‌ره‌وه‌ی ھه‌رێم و عیراقیش سه‌ردانی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی كڕینی ھه‌نجیری مجهفیوو جۆره‌كانی تری ھه‌نجیر.
ھه‌نجیری سه‌رته‌ك یان ھه‌نجیر وشكه له‌رووی نرخیشه‌وه وه‌ك كوردهواری ده‌ڵێت، ھه‌نجیری ده‌ره‌جه یه‌ك نرخه‌كه‌ی گرانتره‌و له‌چاو ھه‌نجیری ئاسایی نرخه‌كه‌ی ھه‌رزانه.
ھه‌نجیری سه‌رته‌ك ده‌برێته ناوچه‌كانی تری ھه‌رێمی كوردستان و ته‌نانه‌ت ده‌برێته ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش و خواستێكی زۆری له‌سه‌ره، زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه‌ش ئاره‌زووی ھه‌نجیر سه‌رته‌ك ده‌كه‌ن.
PUKmedia ئه‌ركان شاوازی

هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
10:55 PM - 2026-06-03 -
بوومەلەرزەیەک شاری مەرەشی لە باکوری کوردستان هەژاند
05:31 PM - 2026-06-03 -
لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
04:59 PM - 2026-06-03
ئەمانەش ببینە
کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێم دەست بەکارکردن دەکەنەوە
06:40 PM - 2026-06-03
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
03:47 PM - 2026-06-03
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
02:27 PM - 2026-06-03
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
11:46 AM - 2026-06-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکدەهێنرێت
عیراق 04:13 PM - 2026-06-03 -
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03 -
رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كورد‌و یەكێتیم
ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03 -
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:47 AM - 2026-06-03 -
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-06-03 -
دووەمین کۆڕبەندی دێلفی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی دەبەسترێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-03 -
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 10:03 AM - 2026-06-03



.png)
.png)
.png)

دابەزێنە

