ئیرۆتیك لای قوبادی جه‌لیزاده‌دا
ئەدەب و هونەر 09:57 AM - 2021-08-08
پێشه‌كی:
قوبادی جه‌لیزاده له ئه‌زموونی نووسینی شیعری خۆیدا و ھه‌روه‌ھا له وێستگه جیاوازه‌كانی ئه‌و ئه‌و ئه‌زموونه‌دا به چه‌ند وێستگه‌یه‌كدا تێپه‌ڕیوه، ده‌توانین وه‌ك سه‌ره‌تای نووسینی ھه‌ر شاعیرێك ئاماژه به‌وه بكه‌ین كه له ژێر كاریگه‌ریی شاعیرانی كورد و دواتر له‌ناو عه‌ره‌بیشدا به ئاشكرا رۆمانسیه‌تی شاعیرێكی وه‌كی نزار قه‌بانی پێوه دیار بووه، به‌ڵام له دوا وێستگه‌ی ئه‌زموونی شیعری خۆیدا ده‌توانین ئاماژه به‌تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی قوباد بكه‌ین كه وه‌ك شاعیرێكی به توانا‌و كارامه ناسراوه به‌تایبه‌تیش له‌و ساڵانه‌ی دواییدا، كه پتر كاری له‌سه‌ر نووسینی ئیرۆتیك كرد، دوای به‌چاپگه‌یاندنی چه‌ند كۆشیعرێكی خۆی به ناوه‌كانی (چاكه‌تێك له كۆنه ده‌كڕم) - ده‌زگای جه‌مال عیرفان ٢٠١٥)، (با له‌سه‌ری كۆڵانه‌كانه‌وه دانیشتووه،)-غه‌زه‌لنووس ٢٠١٥، (ھایكۆكانی قوباد-.ده‌زگای جه‌مال عیرفان ٢٠١ ، له خوێندنه‌وه‌ی تێكسته شیعرییه‌كانیدا خوێنه‌ر ئه‌و بۆچوونه‌ی لا گه‌ڵاله ده‌بێت، كه وێڕای ئه‌و به‌ھا ئیستاتیكیانه‌ی كه له ره‌گه‌ز و پێكھاته ھونه‌رییه‌كانی شیعره‌كانی شاعیردا ھه‌ن، ھاوكاتیش خه‌سڵه‌تیكی جیاواز له‌گه‌ڵ ئه‌زموونی نووسینی شاعیرانی دیكه‌ی ھاوچه‌رخی كورد به‌دی ده‌كرێت، بۆیه‌ش ده‌توانین بڵێین كه قوبادی جه‌لیزاده شاعیرێكی ئیرۆتیكخوازه، ئه‌ویش به ئاماژه‌كردن به زۆرێك له‌و نموونه شیعرییانه كه به‌رچاوی خوێنه‌ران ده‌كه‌ون، له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا باس له چه‌مكه‌كانی ئیرۆتیكا و جیاكردنه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ چه‌مكه‌كه‌كانی رۆمانتیك و پۆرنۆ ده‌كه‌ین، تا پتر به‌رچاوروونیه‌ك بخه‌ینه به‌ردیده‌ی خوێنه‌رانی ھێژا دواتریش له‌بواری پراكتیكدا ئاماژه به چه‌ند نموونه‌یه‌كی شیعری ئیرۆتیكی قوبادی شاعیر ده‌كه‌ین.
قوبادی جه‌لیزاده شاعیرێكی ئیرۆتیكیه؟
ئه‌و بۆچوونه گومان ھه‌ڵناگرێت كه ده‌بێت ئه‌و مه‌رج و خه‌سڵه‌تانه‌ی له ده‌قێكی شیعری ئیرۆتیكیدا ھه‌ن، له‌ھه‌مان ده‌قی شیعره‌كانی قوبادیشدا ھه‌بن، له‌ده‌سپێكی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره گه‌ره‌كه سه‌ره‌تا بۆ واتا‌و چه‌مكی ئیرۆتیك بگه‌ڕێینه‌وه و دواتر له‌گه‌ل واتا و چه‌مكی پۆرنۆو رۆمانسیه‌تدا جودا بكه‌ینه‌وه، ئه‌وسا پێموایه ده‌گه‌ینه ئه‌و راستییه كه شاعیرێكی ئیرۆتیكیه یان نا؟، قوباد به ستایله جیاوازه‌كه‌ی له ئه‌فراندنی شیعردا و له وه‌ده‌رخستنی به‌ھا جوانییه‌كانی ئه‌فراندن بۆته خاوه‌ن چه‌ندان تێكستی شیعری كه خوێنه‌ری جوانبین و ھه‌ستبین، به سانایی ئه‌زمونه‌كه‌ی شاعیر له ھی شاعیرێكی تر جوێ ده‌كاته‌وه، بۆ نموونه دوابه‌رھه‌می چاپكراوی كۆشیعری (با له‌سه‌ری كۆڵانه‌كانه‌كه‌تانا دانیشتووه)، كه له‌سه‌ر ئه‌ركی شاعیر خۆی و له‌لایه‌ن ناوه‌ندی غه‌زه‌لنووس بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه، له‌ساڵی ٢٠١٥ ھاتووته وه‌شاندن، سه‌رجه‌م كۆشیعره‌كه بریتیین له‌٣٠٠ لاپه‌ڕه، ھه‌روه‌ھا به پێشه‌كییه‌كی شرۆڤه‌ی ره‌خنه‌یی شاعیر و ره‌خنه‌گر حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن به‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه. ئاماژه‌ی به زۆربه‌ی ئه‌و كۆپڵه شیعرانه كردووه كه خه‌سڵه‌تی شیعری ئیرۆتیكی تێدایه و له‌راستیشدا ئه‌وخوێندنه‌وه‌یه ھاوكارییه‌كه بۆ خوێنه‌ران، ته‌نانه‌ت لێكۆڵه‌رانیش به‌سانایی ئه‌و شیعرانه وه‌ده‌ست بھێنن كه كه ئیرۆتیكین و قووڵتر له دنیابینی شاعیر وردببنه‌وه، ئه‌و خوێنه‌ر و ره‌خنه‌گرانه‌ی كه مه‌به‌ستیانه به‌سانایی ئه‌و ده‌قانه‌یان ده‌ست بكه‌وێت كه گوزارش له‌و چه‌مكانه ده‌كه‌ن كه ئێمه له‌و خوێندنه‌وه‌یه‌دا مه‌به‌ستمانه.
( وه‌ك پاكیزه‌یی ژن بباره
ئه‌ی به‌فر..
رووت رووت
ساده ساده
سپی سپی
ده‌بارێت.
نه مانتۆیه‌كی ره‌شی له‌به‌ردایه
نه له‌چكێكی خۆڵه‌میشی.
نه پشتێنێكی خۆكوژی.
رووت رووت
نه ستیان
نه ژێركراس
نه ده‌رپێ.
سپی سپی
رووت رووت
نه چارشێو
نه گۆره‌وی
نه كه‌وشی ئاوریشمین.
ساده ساده
بێ گواره
بێ لووته‌وانه
بێ ملوانكه
بێ خرخاڵ
رووت رووت
بێ ماسك ، وه‌ك خه‌یاڵی من
وه‌ك شیعری من رووت
وه‌ك خه‌ونی مناڵیی ، سپی
بباره..
ده‌موچاوی رووباره چڵكنه‌كان بشۆ
پرچی ئالۆسكاوی ، كانی و كارێزه‌كان دابھێنه
به‌جۆگه‌له چه‌ق به‌ستوه‌كان بلێ : سه‌فه‌ر بكه‌ن.
به سه‌ر ئاته‌شگه‌كاندا،
به سه‌ر سه‌لیبی كلێسه‌كاندا،
به سه‌ر مناره‌ی مزگه‌وته‌كاندا،
به سه‌رباڕو سه‌ماگه‌كاندا،
له ئاو رووت تر بباره.
سپی تر، له مێزه‌ری په‌پووله.
فێرمان كه ؛
رووتیمان خۆش بوێ.
ساده‌ییمان خۆشبوێ.
پاكیزه‌ییمان خۆشبوێ.
وه‌ك خۆت سپیمان كه‌ره‌وه..
رووتمان كه‌ره‌وه وه‌ك خۆت
وه‌ك خۆت،
پاكمان كه‌ره‌وه له گوناه.
له ژه‌نگ.
له رق.
رووت رووت
سپی سپی
وه‌ك روحی ژن ؛ سپی
وه‌ك روحی گوڵ؛ سپی
وه‌ك روحی كۆتر، سپی
كولوو كولوو بباره.
بباره و
مانایه‌كی تازه ببه‌خشه به شه‌ره‌ف؛
ئه‌ی به‌فر...)
ھه‌روه‌ھا لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك به ناونیشانی (ئیرۆتیك له كۆمه‌ڵه شیعری چاكه‌تێك له‌كۆنه ده‌كڕم ی قوبادی جه‌لیزاده – د.رێزان سالح مه‌ولود - زانكۆی كۆیه). كه ئه‌ویش لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ره‌خنه‌یی و ئه‌كادیمی بووه له‌سه‌ر ئه‌زموونی شاعیر‌و ئیشكردن له‌سه‌ر ئیرۆتیكیه‌تی شیعره‌كانیدا، ئاماژه به زۆر له ده‌قه شیعرییانه ده‌كات كه ھه‌ڵگری خه‌سڵه‌تی ئیرۆتیكین؛ كه پێویست ناكات من لێرده‌دا دووباره‌یان بكه‌مه‌وه، بۆیه من له‌و خوێندنه‌وه‌یه‌دا بۆ ئه‌و كۆشیعره (با له‌سه‌ری كۆڵانه‌كانه‌كه‌تانا دانیشتووه) وا ھه‌ست ده‌كه‌م جگه له تێڕوانین و خوێندنه‌وه‌ی خۆم له‌وان زیاتر شتێكی دیكه ناڵێم. به ده‌ر له‌وه‌ش كه به تێڕوانینی ره‌خنه‌یی خۆم ئاماژه‌ی به ھه‌ندێك خاڵ بكه‌م كه ره‌نگه ھێشتا لای خوێنه‌رانی ئێمه به‌رچاو روون نین. جا لێره‌دا ھه‌وڵده‌ده‌م به‌رله‌وه‌ی رۆشنایی بخه‌مه سه‌ر ھه‌ندێ له‌و فیگه‌رانه‌ی كه له‌و كۆشیعره‌دا ئاماژه‌م پێكردوون ، گه‌ره‌كه وه‌ك ئاوردانه‌وه‌یه‌كی خێرا باس له چه‌مكه جیاوازه‌كانی ئیرۆتیك، پۆرنۆگرافی، رۆمانسیزم له ئه‌ده‌ب به گشتی و له‌شیعردا به‌تایبه‌ت بكه‌ین، چونكه وه‌كو پێویست ھێشتا زۆرێك له خوێنه‌رانی كورد جیاوازی له نێوان ئه‌و چه‌مكانه ناكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین قوباد سه‌ر به‌كام ستایل یان رێبازی شیعرییه سه‌رچاوه‌كانی ئه‌فراندنی شیعره‌كانی له كوێدا ره‌گیان ھه‌ڵتۆقیوه.
ھه‌ندێ له‌شاعیرانی ئێمه بێ قووڵبوونه‌وه ورده‌كاریی ھه‌یانه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه شاعیری ئیرۆتیكین، یان رۆمانسین، وه‌لێ مخابن ھه‌یه جیاوازی له‌نێوان واتاكانی ئه‌م چه‌مكانه ناكات، له‌و نووسینه‌دا كه له‌بنه‌ڕه‌تدا خوێندنه‌وه‌یه‌كی ئیستاتیكیه له‌سه‌ر كۆشیعری ( با له‌سه‌ری كۆڵانه‌كانه‌كه‌تانا دانیشتووه)، ئاماژه به ئه‌زموونی ئه‌و شاعیره ده‌كه‌م كه له‌و بواره‌دا شیعری ئیرۆتیكی نووسیوه.
• گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ك به بنه‌ماكانی چه‌مكی ئیرۆتیكا:
وشه‌ی ئیروتیك له‌زمانی یۆنانی كۆندا به مانای عیشق و ئه‌ڤین دێت، (تنكامگی)ش له‌زمانی فارسی‌دا رێك به مانای ئیروتیكه. ئه‌گه‌ر ناوه‌ڕۆكی نووسینێك پێداگری به ھێمای سترێسی وئاڵۆشی مرۆڤه‌وه له‌گه‌ڵ عیشقێكی سه‌رزه‌وینیدا بكات له‌راده‌ی نووسراوێكی ئیرۆتیكدا داده‌نرێت، ھه‌روه‌ھا سێكس كه پێكھاته‌یه‌كه‌ی له‌غه‌ریزه و جه‌سته‌ی مرۆڤدایه، كه‌چی عیشق پێوه‌ندی به گیان و ھه‌ستی مرۆڤه‌وه ھه‌یه، ئه‌ده‌بیاتی ئیرۆتیكی له‌راڤه‌كردنی په‌یوه‌ندی سێكسی و سۆزداری نێوان كه‌سێك له‌گه‌ڵ كه‌سێكیتر دایه، كه ھه‌ردوو لایه‌ن له‌پێوه‌ندیێكی ئه‌ڤیندارانه‌یاندا لانی كه‌م سۆزدار پێكه‌وه داده‌نرێن، گێڕاندنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری كردار یان ئاره‌زووی سێكسی پێكھێنانی به‌ته‌نێ به‌شێك له‌تێكسته‌كه‌دایه. جوانی و جوانیناسی له‌م جۆره تێكستانه‌دا جێگایه‌كی زۆر گرینگ‌یان ھه‌یه و به وته باسكردن له‌سه‌ر كرداری سێكسییان نیشاندان و پێداگری له‌سه‌ر ئه‌ندامی زاوزێدا ناوه‌ڕۆك و به‌شی سه‌ره‌كی مژاره‌كه پێكناھێنێت.
له‌ئه‌ده‌بیاتی ئیرۆتیكیدا نه به ته‌نێ بایه‌خه‌كانی ئه‌ده‌بی وه‌كو شوێنه‌وار ده‌ناسرێن، به‌ڵكو له ره‌خنه‌ی كۆمه‌ڵگادا به‌تایبه‌ت لایه‌نی ره‌خنه‌ی ئاكاریش بێ ئاگا نییه. له‌ئیرۆتیكدا جه‌سته ھه‌یه، به‌ڵام ته‌نیا له‌ش نییه، گیانی كه‌سایه‌تییه‌كانیش و جۆری پێوه‌ندی و ھزر و ئیدی تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی تری ئاسه‌وارێكی ئه‌ده‌بی به‌رچاو و دیارن. ئه‌م ئه‌ده‌بیاته بێشه‌رم و نه‌ترسه و پێوه‌ندی و بۆنه‌گه‌لی كۆمه‌ڵایه‌تی و ھه‌روه‌ھا روانگه‌كانی ئایینی و ئاكاری كۆمه‌ڵگا به كێشه‌وبه‌ره ده‌كێشێت.
ئه‌ده‌بیاتی ئیرۆتیكی كه‌م تا زۆر له‌كۆنه‌وه له‌ھه‌موو كولتوره‌كاندا بوونی ھه‌بووه و له‌سه‌رده‌مانی جۆراوجۆری مێژوییدا زۆر ھه‌وراز و نشێوی تێپه‌ڕاندووه. دڵخوازی (سه‌لیقه‌ی) ئه‌ده‌بی ھونه‌ری و بایه‌خه‌كانی ئاكاری و به‌ده‌سه‌ڵاتی ھه‌ر سه‌رده‌مێك پێوه‌رێكن بۆ وه‌رگرتنیان، وه‌رنه‌گرتنی ئاوه‌ھا ئه‌ده‌بیاتێك له لایه‌ن كۆمه‌ڵگاوه. مێژووی ئه‌ده‌بیاتی ئیرۆتیك نیشان ده‌دات كه له‌لایێكه‌وه دابونه‌ریت و ئاكاری كۆمه‌ڵگا و لایێكی تریشه‌وه سانسۆر و پشكاندنی حكوومه‌تی ده‌ورێكی دیاركراوی له‌پێكھاتن و دروستبوون و په‌ره‌پێدانی ئه‌مجۆره ئه‌ده‌بیاته ھه‌بووه وھه‌یه‌تی. ده‌بێ ئه‌وه‌شمان له بیر بێت كه ئه‌ده‌بیاتی ئیرۆتیكیش ھه‌ر وه‌كو ئه‌ده‌بیاتی پورنۆ به نیازی ورووژاندنی ئاره‌زووی سێكسی له‌مرۆڤدایه، به‌ڵام به‌و جیاوازییه‌وه كه نووسراوه له ھێڵی ھاوبه‌شی ته‌واویاندا ته‌نیا ئه‌ندامی سێكسی ناسووڕێته‌وه ھه‌ست و سۆزیش جێگایێكی تایبه‌تیان ھه‌یه.
• چه‌مكی پورنۆگرافی:
وشه‌ی پورنۆگراف له زمانی یونانی كۆندا و به واتای (وێنه‌كانی داوێنپیسی)یه و له زمانی فارسیشدا وشه‌كانی (ھرزه‌نگاری، زشتنگاری و وقاحتنگاری) رێك به‌رانبه‌ر به پورنۆگرافییه. ئه‌و شتانه‌ی له نووسراوی پورنۆگرافیدا زۆر به‌رچاون، وه‌به‌رچاوھێنان و نیشاندانی كرداری سێكسی و پێداگریكردن به ئه‌ندامی (سێكسی) زاوزێدایه و شێوه‌ی ھه‌ست و سۆزی پێوه‌ندی نێوان ھه‌ردوولایه‌ن له‌به‌رچاو ناگیردرێت و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئاسه‌وارێكی ئه‌ده‌بی كه ھه‌ڵگری پێواری جوانناسی بێت تێیدا نییه و یان زۆر لاوازه. ئه‌وه‌ش روون و ئاشكرایه كه پورنۆگرافی سێكس به ئیشێكی ساده و كورت و كۆتا ده‌كاته‌وه، مرۆڤیش له‌ئاسه‌واری پورنۆگرافیدا به ئیشی سێكسی كۆتایی دێت وكراوه‌ته ئۆبژه‌یێكی ته‌واوی سێكسی. پورنۆگرافی چاو له‌و شوێنه‌ی ناكات كه ئیشی سێكسی تێدا ده‌كرێت و پێوه‌ندی نێوان مرۆڤه‌كانیش به‌لایه‌وه گرنگ نییه، ئامانجی پورنۆگرافی شتێك نییه، جگه له ورووژاندنی ھه‌ستی سێكسی خه‌ڵك به پێداگری كردن له‌سه‌ر ته‌نیا ئیشی سێكسی، كه‌وایه ده‌توانین بڵێین پورنۆگرافی ته‌نیا به كردار و ئه‌ندامی سێكسی پێداگری ده‌كات و پشت ده‌به‌ستێ و كاریشی ته‌نیا نیشاندانیان به وێنه‌كێشانی ئه‌وانه‌یه، له‌م جۆره ئه‌ده‌بیاته‌دا زۆرتر ھه‌بوونی ژن ته‌نیا وه‌كو ئۆبژه‌یێكی سێكسییه و به زۆری له‌روانگه‌ی پیاوانه‌وه ده‌نووسرێن. كه‌واته له‌گه‌ڵ ئاره‌زووی سێكسی پیاوانه‌وه سازگارتره و به‌م بۆنه‌وه‌ش زۆرتر پیاوان لایه‌نگری ئه‌مجۆره ئه‌ده‌بیاته‌ن، ژنان كه‌متر.
به كورتی ره‌نگه بتوانین ئاوه‌ھا ناساندنێك بۆ پۆرنوگرافی په‌سه‌نده بكه‌ین و وه‌به‌رچاو گرتنی كرداری سێكسی و ئه‌ندامی سێكسی له‌لایێك و نه‌بوونی گیان و ھه‌ست وسۆزو نه‌بوونی لێھاتوویی ھونه‌ری له‌لایێكی تره‌وه.
جیاوازی چه‌مكه‌كانی ئێروتیك و پورنۆگرافی:
بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و شتانه‌ی كه باسمان لێوه كردن ده‌توانین بڵێین كه پورنۆگرافی ته‌نیا و ته‌نیا بۆ ھاندانی سێكسی مرۆڤه‌كاندا بین و دروست بووه و له ھه‌ر جۆره جوانیناسی ھونه‌ری دووره و خۆماكی بووه، به‌ڵام ھه‌ر چه‌ند كه ئیرۆتیك له بزاوتنی سێكسی بێ‌ئاگا نییه، كه‌چی بایه‌خه‌كانی جوانیناسیشی ھه‌یه و له نێو سنووری ھونه‌ریشدا جێگا ده‌گرێ، له دوای ئه‌م ھه‌موو باسانه وه‌بیرھێنانه‌وه‌ی ئه‌م خاڵه‌ش ده‌توانێت به‌كه‌ڵك بێت، كه ناتوانین ھه‌میشه و له‌ھه‌موو شوێنێك پورنۆگرافی و ئێروتیك به‌روونی لێكتر جودابكه‌ینه‌وه. له دیاركردنی جیاوازییان یه‌كسان زانینی ئه‌و دووانه زۆر ھۆكاری جۆراوجۆر وه‌كو كولتوور، دابونه‌ریت، ئایین، مێژوو، نه‌ستی كۆمه‌ڵ و دڵخوازی و گیرۆده‌یی تاك ده‌وریان ھه‌یه.
پورنۆگرافی وئێرۆتیك له ئه‌ده‌بیاتی جیھانی‌دا:
ده‌توانین ھه‌ڵوێستی غه‌ریزه‌ی سێكسی مرۆڤ له‌ئه‌ده‌بیاتدا له كۆنه‌وه له‌لای زۆربه‌ی وڵاتان و فه‌رھه‌نگه‌كانی دنیادا ببینین. له ھیندستان (كاماسوترا) له نێوان ٢٠٠تا٣٠٠ساڵ پێش زایین‌دا نووسراوه، له چینستاندا كتێبی به ناوبانگی (جینگ پینگمای) و له رۆژئاواشدا مێژینه‌ی ئه‌ده‌بیاتی ئێرۆتیك ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێش سه‌رده‌می كۆن له سه‌رده‌می یونان و رۆمانی كۆندا، ئه‌م جۆره ئه‌ده‌بیاته له گه‌ڕانی مێژوویی خۆیدا له نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌مدا توانی به مانای مودێرنی وشه سه‌قامگیر بێت و نووسه‌رانێكی وه‌كو ( چوون گیدو وموپاسان، لارن سو و ئه‌لبرتۆ مۆرافیا و..) زۆر كه‌سی دیكه، كه یه‌ك له‌دوای یه‌كتر له‌نێو رۆمانه‌كانیاندا له‌ئێرۆتیك ده‌دوێن. ئه‌ده‌بیاتی سه‌ده‌ی بیسته‌میش كه‌سانێكی به ناوبانگی وه‌كو(جێمس جۆیس وناباكۆف) له بواری ئه‌ده‌بیاتی ئێرۆتیكدا به دنیا ناساندووه، ره‌نگه له ئه‌ده‌بیاتی كوردیدا ئاماژه به تێكستی ئه‌ده‌بی چه‌ند شاعیرێكی وه‌ك شێخ ره‌زای تاله‌بانی، و نالی ناسراو به مه‌لاخدری شاره‌زووری بكه‌ین .له‌ئه‌ده‌بیاتی ھاوچه‌رخیشدا زۆرێك له به‌رھه‌مه شیعریه‌كانی قوبادی جه‌لیزاده باشترین ئاماژه بن، نموونه‌ی ئه‌م باسه‌ی ئێمه‌ش له كۆشیعری (با له‌سه‌ری كۆڵانه‌كانه‌كه‌تانا دانیشتووه... ) نموونه‌یه‌ك ده‌خه‌ینه به‌رچاو:
ھاتۆته به‌ر په‌نجه‌ره..
به‌ھه‌ڵمی میناكان په‌نجه‌ی گه‌رم ده‌كاته‌وه;
به‌فر.
*
كه‌وشه‌كانی ئاو بردنی..
پێیه‌كانی خسته ناو رووبار;
به‌فر
*
كه ھاته ده‌ر، ملوانكه سپییه‌كه‌ی پسا بوو..
چوو بۆ ماڵی ئاو؛
به‌فر.
*
له‌بن پێ قورسه‌كانی باراندا،
خرمه خرمی،
په‌راسووه ناسكه‌كانی به‌فر.
*
پێی خلیسكا..
كه‌وته ئاوی كانیه‌كه‌وه؛
ئه‌ستێره‌یه‌ك.
*
به چلێك ھه‌ور،
قاچ و قوڵی داپۆشیوه ..
سه‌رمایه‌تی؛ مانگ.
*
گوێم له زریكه‌ی ژنێك بوو..
كه له‌په‌نجه‌ره‌وه سه‌یرم كرد
-با- بوو به قژ به‌فری راده‌كێشا.
*
زستان ، كڵاوی به‌فر،
چاكه‌ت و پانتۆڵی زوقمی له‌به‌ردایه
بۆینباخێكی به‌ستووه له چلووره.
*
به‌سه‌ر باڵی ریشۆڵه‌وه..
له‌شاخه‌وه ھاته شار؛
به‌فر.
*
له چیمه‌نه‌كه‌دا، دۆشه‌گێكی سپی راخست..
ریشٶله‌كانیشی، به‌سه‌ر ته‌لی كاره‌باوه ریز كرد؛
به‌فر.
(له‌كتێبی: ستیانی به‌فر پڕه له‌ریشۆڵه).
له‌و ده‌قه شیعرییه‌دا، زمانی ده‌ربڕین رۆڵێكی كارا ده‌گێڕێ له پێكھێنانی ستراكتۆری ئه‌و ده‌قه داھێنراوه‌دا، ھه‌روه‌ھا له رووی داڕشتن و ته‌كنیكی زماندا،كه ده‌قی شیعری له ده‌قێكی ناشیعری جودا ده‌كاته‌وه، ھه‌ر بۆیه‌ش گه‌ره‌كه ئه‌و زمانه شیعرییه زمانێكی ھونه‌ری به‌رجه‌سته و ناراسته‌وخۆ بێت كه تێڕامان لای خوێنه‌ر بئافرێنێت، واته له‌رێگای ئه‌و زمانه ھونه‌رییه شیعرییه خوێنه‌ر ستایلی شاعیر له ھی شاعیرێكی تر جودا ده‌كاته‌وه. له نێوان وێنه و واتا و نه‌خشه‌ڕێژی ئه‌و ده‌قه و به یه‌كگرێدانی ئه‌و ره‌گه‌زانه‌ی كه شیعره‌كه ته‌واو ده‌كه‌ن. ھه‌ر بۆیه مه‌به‌ست له زمانی شیعریش، زمانه ھونه‌رییه‌كه‌یه كه كۆمه‌ڵێك ده‌لاله‌ت و سیمبولی له دووتوێی خۆیدا وه‌ك ریتمه‌كانی ناوه‌وه، وێنه شیعرییه‌كان به‌رجه‌سته ده‌كات، له ئه‌نجامی خوێندنه‌وه‌ی شیعره‌كه خوێنه‌ر ھه‌ست ده‌كات سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌قانه به‌زمانێكی شیعری ئیرۆتیكی، لیریكی به زمانێكی ھونه‌ری نووسراون كه پڕن له ھێما و نمادی شیعری كه له‌گه‌ڵ زمانی ئاخاوتنی ئاسایی به‌سانایی جودا ده‌كرێنه‌وه، چونكه جیاوازی نێوان ده‌قێكی شیعری له‌گه‌ڵ ده‌قێكی ناشیعریدا ئه‌وه‌یه كه ده‌قی شیعری زمانێكی ھونه‌ری ئاماژه‌ییه و له‌خه‌یاڵگه‌ی شاعیردا له دایك ده‌بێت، ئه‌و زمانه شیعرییه كۆڵه‌گه‌ی بنه‌ڕه‌تی داھێنانه‌كه‌یه، ھه‌ر شاعیرێك ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ئه‌و زمانه ھونه‌رییه‌دا نه‌شكێت و نه‌توانێت داھێنه‌رانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و زمانه ھونه‌رییه بكات له به‌رجه‌سته كردنی به‌ھایه‌كی ئێستاتیكی له وێناندن و واڵاكردنی ئه‌و فیگه‌ره شیعرییانه، ئه‌وا سه‌ره‌نجام نه‌شیعرێكی داھێنه‌رانه له دایك ده‌بێت و نه شاعیرێكی داھێه‌ریش بوونی ھه‌یه. كۆی ئه‌و توخمه شیعریانه‌ش له دووتوێی زماندا له خه‌یاڵ و ھزری شاعیردا به شێوازێك وێناده‌كرێن، كه خوێنه‌ران له‌و ره‌وشه‌دا ده‌چنه قاڵبی خوێنه‌رانێكی شرۆڤه‌كار، یان ره‌خنه‌گر، كه‌واته لێره په‌یوه‌ندییه‌كی ئۆرگانێكی له‌نێوان ده‌قی شیعری و خوێنه‌ردا ھه‌یه، خوێنه‌ر رۆڵی خوێنه‌رێكی ره‌خنه‌گر ده‌بینێت. ئه‌و زمانه شیعرییه ھه‌ر چه‌ند ساده ره‌وانیشه، به‌ڵام تایبه‌تمه‌ندی خۆی له جوانی ده‌ربڕینه‌كانیدایه، له‌كاتێكدا ده‌بێ وه‌ك جیاوازی له‌گه‌ڵ زمانی نووسینی شاعیرانی دیكه و گوزارشت له‌ئاست وتوانا و داھێنانی خه‌یاڵی نووسینی ئه‌و شاعیره ده‌كات، ھه‌ڵبه‌ت ده‌بێت ئاماژه به كاریگه‌ری شاعیرانی دیكه بكه‌م له‌سه‌ر قوباد به‌تایبه‌تیش نزار قه‌بانی كه له رابردوو وه‌ك باكگراوه‌ندێك له ئه‌زموونی شیعرییه به‌راییه‌كانی به ئاشكرا ئه‌و كاریگه‌رییه به‌دی ده‌كه‌ێن، له بونیاتی زمان و وێنه‌دا كه شیعریه‌كانی خۆی له‌سه‌ر ھه‌ڵچنیوه. بۆیه‌ش خوێنه‌ر ناچار ده‌بێت بۆ وێستگه‌كانی ئه‌زموونی ئه‌و شاعیره‌ی بگه‌ڕێته‌وه و په‌نا بباته به‌ر كۆدی ئه‌و فیگه‌رانه‌ی كه نه‌ك ھه‌ر بۆ زمانه شیعرییه‌كه‌ی خۆی، به‌ڵكو ده‌بێ بگه‌ڕێته‌وه بۆ وێستگه جیاوازه‌كانی ژینانی شاعیریش.
ئه‌گه‌ر بێت و رۆشنبیرییه‌كی قوڵی له‌ره‌ھه‌ند و مه‌ودا و باكگراوه‌كانی مه‌عریفی و ئه‌ده‌بی له زمانه‌كانی وه‌ك عه‌ره‌بی یان فارسی و كلتوری رۆژھه‌ڵاتی و نه‌بێت دووچاری تاسه‌یه‌ك ده‌بێت، ھه‌ڵبه‌ت له‌شیعری نوێشدا شاعیری به ئاگا ئه‌و كه‌سه‌یه كه ئاگای له‌ده‌قی شیعری و ئه‌زموونی شاعیرانی ده‌وروبه‌ر و جیھانی ھه‌بێت، كه سه‌ره‌نجام ده‌بێته مایه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی ئه‌و تێكست شیعرییه خۆی، ئه‌گه‌ر نا خوێنه‌رێكی ساده بڕیاری ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌قه شیعرییه داھێنراوه ده‌دات و ره‌تی ده‌كاته‌وه، له‌كاتێكدا كه شیعری ھونه‌ری بۆ نوخبه‌یه نه‌ك خه‌ڵك، ئه‌و نوخبه‌یه‌ش به‌رپرسه له تێگه‌یشتن و چێژ وه‌رگرتن و په‌سه‌ند كردنی ئه‌و شیعره، به‌رامبه‌ر به‌وه‌ش ھه‌وڵده‌دات به سانایی له‌سه‌ر بنه‌مای میتۆدێكی باوی ره‌خنه‌یی ده‌قه ساكاره‌كان بكۆڵێته‌وه.
ده‌ق و ده‌سه‌ڵاتی خوێنه‌ر:
له‌به‌شی یه‌كه‌می ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه ئاماژه‌م به چه‌مكگه‌لئ ئیرۆتیك و لیریك و رۆمانسییه‌ت كرد، هه‌وڵیشمدا له ئه‌زموونی نووسینی شاعیردا پراكتیزه‌ی بكه‌م، بۆیه به گرنگی ده‌زانم بۆ ئه‌وه بگه‌ڕێمه‌وه خوێنه‌ر به‌ر له خوێندنه‌وه‌ی هه‌ر ده‌قێكی شیعریدا گه‌ره‌كه له‌و سێ تیۆری ڕه‌خنه‌ییه‌دا كه شڕۆڤه و توێكاری بۆ ده‌قی ئه‌ده‌بی كراوه.سه‌ر ده‌ر بكات كه یه‌كه‌میان بونیادگه‌رییه، كه بانگه‌شه‌ی جه‌ختكردن بوو له‌سه‌ر ده‌ق و مردنی نووسه‌ر، دووه‌میان (تیۆری خوێندنه‌وه و وه‌رگر)ه كه له‌لایه‌ن (فێرگه‌ی كۆنستانس) ی ئه‌ڵمانییه‌وه دامه‌زراوه، (یاوس، ئازه‌ر و فولغفانغ) سێ ڕه‌خنه‌گری سه‌رامه‌دی فێرگه‌كه‌ن و جه‌ختیان له‌ده‌سه‌ڵاتی خوێنه‌ر له‌ناو ده‌قدا كردۆته‌وه، كه چۆن ده‌توانیت نه‌كه‌وێته ژێر باندۆری نووسه‌ره‌وه و ده‌سه‌ڵاتی خۆی له‌گه‌ڕان به‌دوای بۆشاییه‌كانی ده‌قه‌كه به‌كاربهێنێت. سێیه‌م(ڕێبازی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌گه‌رایی- ته‌فكیكیه‌ت) بوو، كه باس له‌ده‌سه‌ڵاتی خوێنه‌ر له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و دیسان بنیاتنانه‌وه‌ی ده‌ق و ئه‌و بۆشاییانه ده‌كات، كه ده‌ق بۆی به‌جێی هێشتوون. بێگومان ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه خوێنه‌رێك ده‌توانێت هه‌یبێت كه بناخه‌یه‌كی ڕه‌خنه‌یی ئه‌ده‌بی به‌هێزی هه‌بێت، نه‌ك خوێنه‌ری بێده‌سه‌ڵات كه ده‌كه‌وێته ژێر هه‌ژموونی نووسه‌ره‌وه، یان نه‌ك خوێنه‌رێك، كه گه‌نده‌ڵی له‌به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یدا ده‌كات له ڕێگه‌ی موجامه‌له‌كردنی نووسه‌ره‌وه. با بزانین داهێنانی ئه‌و ده‌قه له كوێدایه و خوێنه‌ر چۆن توێكاری ده‌كات. ئایا ته‌نها قسه كردن له‌سه‌ر رووتبوونه‌وه واتای چه‌مكی ئیرۆتیكی ده‌گه‌یه‌نێت؟
به‌ڕووتی چوومه ناو دارستان
لقی دره‌خته‌كان بوون به نیشانه‌ی پرسیار و
باڵنده‌كان
نیشانه‌ی سه‌رسوڕمان
میزم به قه‌دی دره‌ختێكدا كرد
پنجكه گیایه‌ك
گازی له پێم گرت
به‌ردێكم گرته
لقی دارتووێك
مارێك به‌ته‌نیشتمه‌وه
فیشكاندی
هێندێ دره‌خت
به‌زه‌رده‌خه‌نه‌ی شه‌رمه‌وه
چاوی خۆیان به گه‌ڵا داپۆشی بوو
به‌نێو دره‌خته‌كاندا ڕام ده‌كرد
(چووك)م وه‌ك قارچكێكی سیس
ده‌له‌رییه‌وه
له‌بن سێبه‌ری شۆڕه‌بییه‌ك پاڵ كه‌وتم
چۆله‌كه
داوێنی پیس كردم به جیقنه
جگه‌ره‌یه‌كم خسته ده‌ممه‌وه
چه‌رخێكم داگیرساند
با فوێكی لێ‌كرد و كوژاندییه‌وه و
به‌تووڕه‌ییه‌وه پێمیگوت؛
ڕقی له ئاگره- دارستان
بۆقێك دابوویه قاقای پێكه‌نین و ده‌یگوت
یه‌كه‌م جاره پیاوێك به ڕووتی
بێته ناو دارستانی پۆشته‌وه
په‌پووله‌یه‌ك
چه‌ند گه‌ڵایه‌كی بۆ هێنام و
تكای لێكردم
خۆمی پێداپۆشم...*
له خوێندنه‌وه‌ی تێكسته شیعرییه‌كانی شاعیردا خوێنه‌ر ئه‌و بۆچوونه‌ی له كن گه‌ڵاله ده‌بێت، كه وێڕای نه‌بوونی ئه‌و به‌ها ئیستاتیكیانه‌ی كه له ره‌گه‌ز و پێكهاته هونه‌رییه‌كانی شیعره‌كانی شاعیردا هه‌ن، هاوكاتیش خه‌سڵه‌تیكی جیاواز له‌گه‌ڵ ئه‌زموونی نووسینی شاعیرانی دیكه‌ی هاوچه‌رخی كورد به‌دی ناكرێت، چونكه زمان كۆڵه‌گه‌ی ئه‌فراندنی شیعره، به‌ڵام له‌و ده‌قه‌دا قوباد بایه‌خی به ڕێنووس و خاڵبه‌ندی نه‌داوه، بۆیه ئه‌گه‌ر خوێنه‌ر وریا نه‌بێت ، خوێندنه‌وه‌یه‌كی به‌رایی له‌گه‌ڵ ده‌قه‌كانی قوبادا نه‌بووبێت، ڕووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵێك تاسه و چاڵ ده‌بێته‌وه، تاڕاده‌یه‌كی زۆریش ئه‌و تاسانه له به‌های ده‌قه شیعره‌كه كه‌م ده‌كه‌نه‌وه، ده‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌توانم بڵێم كه قوباد جه‌لیزاده بانگه‌شه‌ی شاعیرێكی ئیرۆتیكخواز ده‌كات، ئه‌ویش به ئاماژه‌كردن به زۆرێك له‌و نموونه شیعرییانه‌ی كه به‌رچاوی خوێنه‌ران ده‌كه‌ون، له‌وانه‌ش له‌و ده‌قه‌ی سه‌ره‌وه كه ئاماژه‌م پێكرد، له په‌ڕاوێزیشدا ده‌قه ئه‌سڵییه‌كه‌م وه‌ك خۆی دانایه‌وه تا خوێنه‌ر به‌راوردێكی خێرا بكات و بزانێت هه‌ڵه‌كانی شاعیر له كوێدان، له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا باس له چه‌مكه‌كانی ئیرۆتیكا و جیاكردنه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ چه‌مكه‌كه‌كانی رۆمانتیك و پۆرنۆ ده‌كه‌ین، تا پتر به‌رچاوروونییه‌ك بخه‌ینه به‌ردیده‌ی خوێنه‌رانی هێژا دواتریش له‌بواری پراكتیكدا ئاماژه به چه‌ند نموونه‌یه‌كی شیعری ئیرۆتیكی قوبادی شاعیر ده‌كه‌ین.
كه‌واته بانگه‌شه‌كردن شتێكه و ئه‌فراندن شتێكی تر، ئه‌مه‌ش لای زۆر له شاعیرانی كورد به‌دی ده‌كرێت ، ته‌نانه‌ت له واتا‌و چه‌مكی ئه‌فراندن و نوێخوازیش نه‌گه‌یشتوون...
- ستراكتۆری ده‌ق و فۆرمی شیعر لای جه‌لیزاده:
هه‌ر ده‌قێكی شیعری پابه‌نده به كۆمه‌ڵێك ره‌گه‌زی هونه‌ری نووسینی شیعر، یه‌كێك له‌و توخمانه‌ش فۆڕمه، كه له وێنه‌ی شیعریدا وشه‌كاری و ئێستاتیكای شیعرییه‌وه په‌یوه‌سته به زمانه هونه‌رییه‌كه و له ده‌ربڕینه هونه‌رییه‌كانیدا به‌رجه‌سته ده‌بێت، ئه‌م توخمانه هه‌موویان ته‌واوكه‌ری رێكخستنی په‌یكه‌ربه‌ندی شیعره‌كه‌ن، كه پێی ده‌گوترێت بونیادی شیعری یان ستڕاكتۆری شیعری، هه‌ڵبه‌ت له‌داهێنانی شیعری هاوچه‌رخدا كه له ساڵانی سه‌ده‌ی رابردوو به‌تایبه‌تیش كه كۆمه‌ڵێك ستایل و شێوازی شیعری به‌چه‌مكی مۆدێرنیته‌وه سه‌ریان هه‌ڵدا، كاریگه‌رییه‌كه‌ی هه‌رچه‌ند دره‌نگ له رێگای وه‌رگێڕانی زمانه بیانییه‌كانه‌وه هاته ناو شیعری نوێی كوردییه‌وه، ئه‌مه‌ش وه‌ك دیارده‌یه‌كی ئه‌ده‌بی له كوردستاندا كه له‌و چه‌ند ساڵانه‌ی دواتردا هاتنه‌كایه‌وه و شاعیران هه‌ر له خۆرئاواوه تا ده‌گاته خۆرهه‌ڵات له‌بواری ئه‌فراندنی فۆڕمدا كاری لاسایی شاعیرانی عه‌ره‌ب و فارس و رۆژاواییه‌كانیان كرد، قوبادیش له‌و لاسایی و كۆپی كردنه بێ به‌ش نه‌بوو. دیاره ئه‌م لاسایی كردنه‌وه‌یه كه‌م تا زۆر به نه‌نگی ته‌ماشا ناكرێت، ئه‌گه‌رچی هه‌ندێك شاعیری كورد به ئاشكرا ئه‌و ئه‌زموونه‌یان به ناوی نوێخوازی و تازه‌گه‌ریی و ئه‌فراندن و داهێنان كۆپی كرده‌وه، خوێنه‌رێك كه به روئیایه‌كی ره‌خنه‌یی شرۆڤه‌كاری، كاتێ ئه‌و ده‌ق شیعرییانه‌ی قوباد ده‌خوێنێته‌وه، كه‌متر هه‌ست به بوونی فۆڕمكاری ده‌كات، واته به‌رامبه‌ر به‌وه شاعیره‌كه بایه‌خی به زمانه هونه‌رییه‌كه و وێنه شیعرییه‌كان داوه، كه‌واته لێره‌دا فۆڕم بۆته قوربانی واتا و په‌یامی شاعیر، هه‌رچه‌ند له ناواخنیشدا كه ئه‌م شیعرانه‌ی قوباد وه‌كو مه‌تنی هه‌ر ده‌قێك پێموایه له‌وه‌ته‌ی نووسین هه‌یه، له‌وه‌ته‌ی ئه‌فسانه و ئایین و ئاینزاكان سه‌ریان هه‌ڵداوه، هه‌ر له‌ده‌قه‌كانی ئاڤێستای زه‌رده‌شته‌وه كه به‌زمانێكی شیعری نووسراون كه چه‌ند هه‌زارساڵێك به‌ر له ئه‌مرۆ داهێنراون و ئێستاش ناواخنه‌كه‌مان بۆ ماوه‌ته‌وه، ئێمه نازانین داخۆ به‌و زمانه كۆنه‌ی ئا‌ڤێستا، یان زمانی كۆنی گریكی و رۆمانی، یان سۆمه‌رییه‌كان، ئه‌و ده‌قانه له‌ڕووی فۆڕمه‌وه چۆن بوون، چونكه له ڕێگای پڕۆسه‌ی وه‌رگێڕانه‌وه به‌ها هونه‌رییه جوانییه‌كان له ده‌ست ده‌درێن. به‌ڵام به‌پێی سه‌رده‌مه‌كان ئه‌و گۆڕانكارییه له‌فۆڕمی شیعرییه‌كاندا ڕوویانداوه، ڕه‌نگه له كاتی وه‌رگێڕانی تێكستی شیعره‌كه گۆڕانكاری زۆر له‌فۆڕمی ده‌قه‌كه كرابێت، به‌ڵام بێگومان ناواخنه‌كه‌ی تا ئه‌ندازه‌یه‌ك وه‌ك خۆی ماونه‌ته‌وه، له هه‌مان كاتیش‌دا خوێنه‌ر كه ده‌قێكی شیعری بیانی بۆ زمانی كوردی، یان به پێچه‌وانه بۆ زمانێكی بیانی وه‌ربگێڕی. تا ڕاده‌یه‌ك به‌های ئیستاتیكی و هونه‌ری فۆڕمی شیعره‌كه له‌ده‌ست ده‌دات، واته دیوێكی به‌های ئیستاتیكی و داهێنان له‌ده‌ست ده‌دات، به‌ڵام ناواخنه‌كه بێ گۆڕانكاریی ده‌مێنێته‌وه، جا لێره‌دا فۆرمی شیعری توخمێكی بنه‌ڕه‌تی ئه‌فراندنه، هه‌ندێكجار فۆڕم به پێش ناواخن ده‌كه‌وێ، به‌ڵام شاعیری به مه‌به‌ست له‌و كۆشیعره‌دا زێتر بایه‌خی به وێنه و ناواخن داوه، به‌ڕاده‌یه‌ك سه‌رجه‌م وێنه و بڕگه و كۆپڵه‌كان هه‌ڵگری په‌یامێكن،
مژار - بابه‌ت :
بابه‌ت، یان مژار له‌گه‌ڵ واتادا جیاوازییه‌كی وه‌هایان نییه، ته‌نها بواری ته‌كنیكاری شیعره‌كه‌یه كه ناسنامه‌ی شاعێرێك له شاعێرێكی دی جودا ده‌كاته‌وه، لایه‌نی هونه‌ری شیعره‌كه‌یه، چۆن شاعیر هه‌یه هه‌تا ئێستاش به كێش و بڕگه ده‌نووسێت، له رووی فۆڕمه‌وه هه‌یه شیعری ئازاد ده‌نووسێ، هه‌یه شیعری نوێ ده‌نووسێت، له‌شیعری نوێیشدا چه‌ندین ڕێچكه‌ی هونه‌ری نووسین هه‌یه، بۆنموونه شاعیر هه‌یه خاڵ و نوقته و فاریزه به‌كار ناهێنێ، جا لێره‌دا ئه‌و پرسیاره‌ی من له‌مه‌ڕ ناواخن و بابه‌ت لای قوباد یه‌ك شته، هه‌ڵبه‌ت هه‌موویان ته‌واوكه‌ری یه‌كترن، له‌شیعردا واتاكان له‌نه‌خشه‌سازی و ته‌كنیكاری فۆڕمی شیعره‌كه خۆیان به‌رجه‌سته ده‌كه‌ن، نه‌ك له ناواخندا.
بۆچوونێك هه‌یه ده‌ڵێت: شیعری نه‌مر یان ده‌قی سه‌ركه‌وتوو په‌یوه‌ندی به ستایل و شێواز نییه، به‌ڵكو ئاستی داهێنانی شاعیره‌كه‌یه كه له ده‌قێكی داهێنراودا به‌رهه‌می ده‌هێنێت. بۆیه‌ش كه ده‌گوترێت ده‌قی شیعری ئاسایی، یان نائاسایی هه‌یه، به‌ڵكو شیعری باش هه‌یه، به‌م جۆره له قسه‌كردن له‌سه‌ر شیعر، ناهه‌قییه‌ك له‌ئاستی ئه‌زمونی شاعیر ده‌كرێ، ئه‌گینا هه‌وڵدان بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌زموونی شاعیرانی دیكه، وه‌ك نووسینی شیعره پۆسته‌ر، یان نیگاره شیعر، هایكۆی شیعری به هه‌وڵێكی داهێنه‌رانه نازانرێت، جگه له لاسایی كردنه‌وه‌ی ئه‌زموونی شاعیرانی تر، پێموایه گوزارشت له‌ئه‌زموونی خودی ئه‌و شاعیره ناكات، شاعیرێك خۆی له قه‌ره‌ی ئه‌و جۆره ئه‌زموونه بدات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و جۆره ئه‌زموون كردنه داهێنه‌رانه‌ش نه‌بێ و ئیزافه‌یه‌ك نه‌بێ له‌سه‌ر ئه‌زموونی خۆی، باشتر وایه خۆی له‌م هه‌وڵه ناكامه نه‌دات، هه‌ڵبه‌ت پێشتریش به‌لاسایی كردنه‌وه‌ی ئه‌زموونی شاعیرانی بیانی هه‌ندێ له شاعیرانی كورد ئه‌م ئه‌زموونه شیعریه‌ییان تاقیكرده‌وه، به‌ڵام چه‌نده سه‌ركه‌وتوو بوون یان نه‌بوون، ئه‌مه‌شیان بۆ ڕای لێكۆڵه‌ران و ره‌خنه‌گران ده‌مێنێته‌وه، هه‌رچه‌ند پێشتر ئاماژه‌م به كاریگه‌رییه‌كانی شیعری نزار قه‌بانی كرد له‌سه‌ر ئه‌زموونی به‌رایی قوباددا، سه‌باره‌ت به هه‌ندێ هۆكار، له‌وانه‌ش له پڕۆسه‌ی وه‌رگێرانه‌وه، كه دیارده‌یه‌ك هاته ناو ئه‌ده‌بیاته‌وه، نووسه‌ران، جا سه‌باره‌ت به هه‌رهۆكارێك بێ هه‌وڵیان داوه و ویستوویانه لاسایی ئه‌م تێزه بكه‌نه‌وه، پێشم وایه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر بهاتایه ئیشیان له‌سه‌ر كه‌له‌پوری شیعری كلاسیكی خۆیان بكردبا، ڕام وایه زۆر سه‌ركه‌وتووتر ده‌بوون، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌ش نییه كه شاعیران بێن جارێكی تر غه‌زه‌ل و شیعری كلاسیك بنووسنه‌وه، نه‌خێر نا، به‌ڵكو ئه‌و هونه‌ركاری و چڕی و قوڵییه‌ی له‌ئه‌زموونی شاعیرانی كلاسیكی كورد هه‌بووه، مخابن كه‌متر له‌ناو شاعیرانی هاوچه‌رخ به‌دی ده‌كرێت. تا ئه‌و ئاسته‌ی كه ئێستا نوخبه‌یه‌ك له‌خوێنه‌رانی خه‌راپ دروست بوونه كه هه‌رئه‌وه‌نده له‌شیعر ده‌گه‌ن، كه شیعر بریتی بێ له وروژاندنی كه‌ف و كوڵی سۆزێكی رووت، دواجار خوێنه‌رانی جددییان لێ ده‌ته‌كێته‌وه، مخابن ئیستا له سایه‌ی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری و ئایتیدا نه‌وه‌یه‌ك دروست بووه، یان باشتر وایه بڵێم نه‌وه‌یه‌ك تاقه‌تی ئه‌وه‌ی نییه به دووای شیعری باش و داهێنراو بگه‌ڕێت، نه‌وه‌یه‌ك كه هه‌ستی خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌قێكی ئیستاتیكی و به تێڕوانینێكی ئاركۆلۆژیانه غایبه و هه‌وڵی ئه‌وه‌ش نادات ده‌قێكی باش له خه‌راپ جوێ بكاته‌وه، ئه‌م دیارده‌یه ئه‌م ده‌زگا و كه‌ناڵانه ده‌یكه‌ن بۆ راكێشانی بینه‌رێكی زۆری ساده له‌سه‌ر حسابی به‌رهه‌می داهێنانی شاعیره داهێنه‌ره‌كان، بێگومان ئه‌م دیارده‌یه كاریگه‌ری نه‌گه‌تیڤیان له‌سه‌ر ڕه‌وتی شیعری و ڕه‌وشی ڕۆشنبیری به گشتی هه‌یه و ده‌بێت، دواجاریش شیعری هونه‌ری كه‌متر له‌و بۆنانه جێگایان ده‌بێته‌وه، بۆ نموونه ئه‌وه‌نده‌ی كار بۆ شیعری میللی، یان شیعری لیریكی ده‌كرێت، نیو ئه‌وه‌نده بایه‌خ به ده‌قیكی شیعری تازه نادرێت. كه دنیابینی و به‌های ئیستاتیكی لای خوینه‌ران درووست بكات، سه‌رنجی ئه‌وده‌قه بده‌ن بزانین فه‌هد به‌لان چی په‌یوه‌ندییه‌كی به خه‌یاڵ و ئه‌فراندن و روئیای فه‌لسه‌فی قوباده‌وه هه‌یه:
رووت رووت ده‌ڕژێنه كه‌نار..
پیره ده‌ریای سه‌رسپی ده‌ورووژێت.
پۆل پۆل ورده شه‌پۆلی هه‌رزه‌كار،
ده‌میان، له‌پێی و به‌له‌ك ده‌سوون.
بۆنی گوڵی پێست
ده‌به‌نه‌وه قوڵایی
له‌سه‌رده‌م پاڵ ده‌كه‌ون
له‌شیان به گۆرانییه‌كی ' فه‌هد به‌للان ' چه‌ور ده‌كه‌ن.
تیشك له‌سه‌ر پشتی بریقه‌داریان ده‌نووسێ:
ژنه بڕونزییه‌كانی به‌یرووت،
له‌خه‌یاڵ لووسترن.
له‌سه‌ر لم
شوێن مه‌مك و ئه‌ژنۆیان
ده‌بن به قۆرتی
بچوك
بچووك
شه‌و پڕ ده‌بن له ده‌م و لێوی تریفه
گلێنه‌ی ده‌ریا ، شین.
قه‌راخ ، له‌ورده شه‌پۆل
سپی
سپی
چاوی ده‌ریا له‌چاوی.
"ئه‌نجلینا جولی " ده‌چێت.
ئێواره..
زه‌رده‌په‌ڕ، گۆزه‌كانی پڕ ده‌كات
له پڕووشه‌ی رووتی و
له‌خوڕه خوڕی مه‌مك و
له‌ره‌نگی به‌جێماوی مایۆ.
نازانم شه‌و،
ژنه بڕونزییه‌كانی به‌یرووت كێوه ده‌چن..
من
ده‌چمه‌وه هۆتێلی "مۆنتیمار"
له‌بن دووشی حه‌مامه‌كه،
شیعرێك ده‌نووسم؛
ئاویی
ئاویی
ده‌گه‌ڕێێنه‌وه سلێمانی..
من و
هاوسه‌ره‌كه‌م و
جانتاكه‌م.
به‌لام چاوم له‌سه‌ر زیخه كزره‌كانی كه‌نار
جێده‌هێڵم...
له‌م كۆپڵه شیعریه‌دا (ژنه برونزییه‌كانی به‌یرووت)، ئه‌وه‌مان بۆ روون ده‌بێته‌وه كه چه‌مكی ئیرۆتیكا ته‌وه‌ر نییه به‌لكو بانگه‌شه‌كردن بووه،
قوباد و لیریكا:
شیعری لیریكی كه ژانرێكی گرنگی شیعره، له‌و بواره‌شدا شاعیرانی ئێمه وه‌ك پسپۆری، یان ستایلێكی جیاواز، ئه‌زموونێكی ده‌وڵه‌مه‌ندیان نییه له شیعری لیریكی و نه‌یانتوانیوه گوڕێكی نوێخوازانه به شیعری لیریكی نوێ ببه‌خشن، وه‌ك چۆن شاعیرانی فارس و عه‌ره‌ب له‌و بواره‌دا داهێنه‌رانه جێ په‌نجه‌یان دیاره، ئه‌گه‌ر ته‌ماشای ئه‌زموونی هه‌ندێ له‌و شاعیره لیریكانه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی دوایی بكه‌ین، ده‌بینین به‌رهه‌می شیعری ساده پێشكه‌ش به‌خوێنه‌ران ده‌كه‌ن، له‌ڕێی سیدی و كاسێته‌وه له‌بازاره‌كاندا بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه، له‌ڕاستیدا له‌و سه‌رده‌مه‌ی سۆسیال میدیادا شیعری داهێنه‌رانه به گشتی تا ئاستێك دووچاری جۆرێك له تێك‌شكان و نیگه‌رانی هاتووه. پتر شیعری فیسبووكی ره‌واجی په‌یدا كردووه. لێره‌دا پرسیارێك ڕووبه‌ڕووی ئه‌زموونی قوباد ده‌بێته‌وه، تا چه‌ند شیعره لیریكییه‌كانی له وانی تر جودا ده‌كرێنه‌وه، ئایا قوباد به‌راست شاعیریكی لیریكییه یان ئیرۆتیكیه یان هیچیان!؟
ره‌خنه، یان توانج، له پڕۆسه‌ی نووسیندا؟
ئه‌و نووسین و وتارانه‌ی كه تاك و ته‌را و لێره له‌وێ له سه‌ر قوبادی شاعیر نووسراون، به‌داخه‌وه وه‌كو پێویست په‌یژه‌یه‌ك نه‌بوون بۆ گه‌یشتن به مه‌به‌ست، خوێنه‌ر یان ره‌خنه‌گر له رێگای ئه‌و وتار و لێكۆڵینه‌وه ره‌خنه‌ییانه‌ی كه له‌سه‌ر شیعره‌كانی قوباد نووسراون نه‌یانتوانیوه له به‌ها ئیستاتییه‌كانی ئه‌و ده‌قه شیعرییانه‌ی شاعیر بگه‌ن، جگه له چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ره‌خنه‌یی شرۆڤه‌كاریی به‌رێزان مامۆستا فازیل شه‌ورۆ و خانمی دكتۆر رێزان ساڵح، كه به میتۆدێكی ره‌خنه‌یی نووسراون، ده‌نا نووسه‌رانێك هه‌ن جگه له تانه‌دان له ئه‌زموونی نووسینی قوباد و تاوانباركردنی به دزینی تێكستی شیعری شاعیران .. به‌داخه‌وه شتێك نابینین به ناوی ره‌خنه‌وه. من رام وایه ئه‌و جۆره نووسینانه خوێندنه‌وه‌یه‌كی ره‌خنه‌یی نه‌بوون بۆ ئه‌زموونی قوباد، به قه‌د ئه‌وه‌ی شه‌ڕ فرۆشتن بووه، دیاره ئه‌وانه‌ی لێره و له‌وێش بڵاوبوونه‌ته‌وه به‌داخه‌وه هه‌ندێجار چۆته خانه‌ی به‌كه‌سێتی كردنی ره‌خنه‌كه‌وه، نه‌ك قسه‌كردن له‌سه‌ر تێكسته شیعرییه‌كان. بۆ نموونه هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی مامۆستا كه‌مال غه‌مبار له رۆژنامه‌ی هه‌ولێر به دوو به‌ش له سه‌ر شاعیری نووسی، پتر خوێندنه‌وه‌یه‌كی هه‌ڵچوونی بوو، دوور له میتۆدی ره‌خنه‌یی، پتر له وتارێكی رۆژنامه‌نووسی ده‌چوو، هه‌ر بۆیه‌ش بۆ كه‌سێك كه هه‌وڵ بدات وه‌ك پڕۆسه‌یه‌كی ره‌خنه‌یی له‌سه‌ر شاعیر بنووسێت، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له‌به‌ر نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی پێویست دووچاری شه‌كه‌تییه‌ك ده‌بیته‌وه كه نازانێت چۆن و له كوێوه ده‌ست پێ بكات، هه‌ڵبه‌ت تا راده‌یه‌كی باش و دوور له زمانی سۆز‌و ستایش شرۆڤه‌یان له‌سه‌ر توخمه هونه‌رییه‌كانی شیعره‌كان كردووه، وه‌ك ئاماژه‌كردن به وێنه‌ی شیعری و ره‌مزییه‌ت و زمانی شیعر‌و به‌های ئیستاتیكیه‌كانی، من پێشتریش له‌باره‌ی ره‌خنه و ره‌خنه‌ی شیعری كوردی قسه‌م كردووه دواجار هه‌ستم كردووه زۆر له‌ره‌خنه‌گرانی ئێمه‌ش ره‌خنه قبوڵ ناكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تا ڕاده‌یه‌ك مایه‌ی نیگه‌رانی من بووه، ڕه‌فتاری هه‌ندێ له‌و به ناو رۆشنبیرانه بوو، كه بڕیاری له‌پێشتریان هه‌بووه له‌وه‌ی كه به مه‌به‌ست شاعیرێك له‌په‌راوێزدا بێت.
ئه‌فراندنه‌كانی به‌سه‌ر نه‌كرێنه‌وه، هه‌ر بۆیه‌شه، ده‌توانم بڵێم شیعر به‌ر له‌وه‌ی له‌ژێر فاكته‌ری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بێ، كاریگه‌ری فاكتی ناوه و خودی مرۆڤه، دیاره هه‌ر مرۆڤێكیش كه‌م تا زۆر هه‌ڵگری كۆمه‌ڵێك خه‌م و كۆژانی مرۆڤانه‌ی خۆیه‌تی كه سه‌رنجام، ژیانكردنی ئه‌م هه‌موو كاریگه‌رییه ده‌ره‌كیی و ناوه‌كییانه ده‌بنه هۆكار بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤێكی شاعیر بتوانێت گوزارشت له خۆی و ده‌وروبه‌ر و كۆمه‌ڵگاكه‌ی بكات، ئاراسته‌كردنی شیعرێك بۆ توێژێك له جه‌ماوه‌ر ناچارت ده‌كات به زمانی ئه‌وان بنووسیت، هه‌وڵ بده‌ی له ئاستی هونه‌ری و داهێنانی شیعره‌كه ساده بكه‌یته‌وه، هه‌ربۆیه‌ش ئه‌و شیعره هونه‌رییانه‌ی ده‌نووسرێن لای خوێنه‌ران كه‌متر پێشوازیان لێده‌كرێت، به‌رامبه‌ر به‌وه‌ش تا ئێستا له ئه‌ده‌بیاتی كوردیدا ئه‌و ده‌قه شیعریانه‌ی بۆ خه‌ڵك ده‌نووسرێن له لایه‌ن خوێنه‌رانه‌وه به گه‌رمی پێشوازیان لێ نه‌كراوه، چونكه هێشتا ئێمه كێشه‌ی قه‌یرانی مه‌عریفی و فه‌لسه‌فیمان هه‌یه، ئه‌و جۆره شیعرانه‌ش شیعری حه‌ماسی و كۆژانی هاوبه‌شی خه‌ڵكن، به‌ڵگه‌یه‌كی دیكه‌ش ئه‌زمونی شیعری حه‌ماسی و لیریكین، كه خه‌ڵك به گه‌رمی پێشوازیان لێ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تیدا ئه‌م شاعیرانه‌ی وه‌ك قوباد زێتر ناسراون، ئه‌گه‌رچی ئه‌و شاعیرانه كه‌متر هه‌وڵ ده‌ده‌ن شیعری هونه‌ری بنووسن مامه‌ڵه‌یه‌كی ئێستاتیكی له‌گه‌ڵ ده‌قدا بكه‌ن، هه‌ر بۆیه‌ش كاتێ قوباد گله‌یی له نیشتمان ده‌كات یان جنێو ده‌دات، ئه‌مه به واتای پشت كردن نییه له نیشتمان و خیانه‌ت لێكردنی، شاعیر كه خۆی بریتییه له بارسته‌یه‌ك سۆز و میهره‌بانی با گله‌یی له خه‌لك و نیشتمان بكات، گرنگ ئه‌وه‌یه له واری پڕاكتیكدا ئه‌و مرۆڤه ڕۆژێك له ڕۆژانی ژیانی پشتی نه‌كردبێته نیشتمان و گه‌له‌كه‌ی، هه‌ربۆیه‌ش به هه‌بوونی ده‌قی ئاوا ئێمه ناتوانین ئه‌زموونی شاعیرێك ره‌تبكه‌ینه‌وه، وه‌ها نیشانی بده‌ین كه نیشتمانپه‌روه‌ریش، موزایه‌ده‌یه‌كی سیاسییه و بۆ گه‌رم كردنی بازاڕی ره‌واج په‌یداكردنی جه‌ماوه‌ری شیعره، وه‌ك چۆن مامۆستا كه‌مال غه‌مبار له وتاره‌كه‌یدا له‌و رۆژنامه‌یه ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ڕووبه‌ڕووی قوباد كرده‌وه.
خوێنه‌ر و پڕۆسه‌ی نه‌خوێندنه‌وه:
لێره‌دا منی خوێنه‌ر له‌ڕێی زمان و خوێندنه‌وه‌ی ده‌قه شیعریه‌كاندا سه‌فه‌ری ئه‌و نیشتمانه ده‌كه‌م كه شاعیر به به‌رهه‌مه‌كانی خه‌یاڵی خۆی سنووری بۆ كێشاون. خوێنه‌رانێك هه‌ن هه‌میشه وێڵن له‌گه‌ڵ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ عیشقدا، جگه له ئه‌زموونكردنی ئه‌و خه‌یاڵ و عه‌شقكردنه، خوێنه‌ر پێویستیی به چییی هه‌یه؟ ئه‌گه‌ر شكست هۆكارێك بێ بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه له‌رێی شیعردا خه‌یاڵاتی پترمان هه‌بێ و جیهان بینیمان فراوانتر بێ، ئه‌ی چی ده‌بێ به هۆكار تا له نووسیندا تاك ڕه‌هه‌ندانه بنووسین، ئه‌گه‌ر یه‌كێك له ڕه‌هه‌نده‌كان عیشق بێ - چه‌مكی عیشق لێره‌دا مه‌به‌ست كورتكردنه‌وه نییه له‌نێوان دوو ره‌گه‌زدا، به‌ڵكو به مانا فراوانه فه‌لسه‌فییه‌كه‌ی به‌كارهاتووه، عیشق واتا توانه‌وه، به‌خشین به ژیان و به‌رده‌وام بوونه له ڕاگرتنی ئه‌و پارسه‌نگه‌ی كه ژیان وێڕای بۆشاییه‌كی بێهوده هیچی تر نییه، عیشق رووناكییه، هه‌ڵكردنی مۆمێكی ئه‌زه‌لییه له ساڵرۆژ و ساڵوه‌گه‌ری هه‌موو بۆنه‌یه‌كدا نۆژه‌ن ده‌بێته‌وه و تاریكایی ده‌روون رۆشه‌ن ده‌كاته‌وه، پڕۆسه‌ی نێوان عیشق و شیعر داهێنانی مه‌زن پێشكه‌ش ده‌كات، بۆیه گه‌ره‌كه له كه‌ش و سرووتێكی عاشقانه‌ی ڕه‌هادا هه‌میشه گشت هه‌ست و نه‌سته‌كانی خۆمانی بۆ ساز بده‌ین، تا چه‌ند تاوێكی تر چه‌ند هه‌نگاوێكی تر له تارمایی مه‌رگ دوور كه‌وینه‌وه، ئایا عیشق لای قوباد پاكبوونه‌وه‌ی رۆحه له‌و ئالوده‌یه‌ی كه ده‌وروبه‌ر و په‌روه‌رده‌ی سه‌قه‌تی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌نانه‌ت خێزانیش به‌رهه‌می هێناوه. یان قومارێكه له‌سه‌ر جه‌سته‌ی ئه‌و ژنانه‌ی كه به‌ناوی عیشقی پاك و بێگه‌رد سه‌ودایان پێده‌كرێ، تاكی كۆمه‌ڵگای ئێمه به‌هه‌ڵه له‌و چه‌مكه‌ی عیشق تێگه‌یشتوون هه‌ر بۆیه‌ش ئاڵۆش و غه‌ریزییانه پراكتیزه‌ی ده‌كه‌ن و نازانن چۆن دار‌و دره‌خت و گیا و كانی و بنارو شاخ و به‌ردو زیخه‌ڵانیان خۆش بوێ، سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی سروشت و مرۆڤه‌كانی ده‌وروبه‌ریان خۆش بوێ، تا ئاستی ئه‌وه‌ی كه له‌پێناو ئه‌م عیشقه سه‌رمه‌دیه‌دا قوربانی به به‌ها پیرۆزه‌كانی ژیان بده‌ن، لێره‌دا ژن ته‌نها ئاماژه، یان نماد و كاراكته‌رێكه له پڕۆسه‌ی عیشقدا، نه‌ك هه‌موو شتێك، زۆر له خوێنه‌رانی شیعره‌كانی وا هه‌ست ده‌كه‌ن كاتێك كه له‌سه‌ر عیشق ده‌دوێین هه‌رته‌نها مه‌به‌ستمان چه‌مكی ئیرۆتیكا و رووت بوونه‌وه‌ی ژن نییه به‌س، نا وانییه، ژن به‌شێكی گرنگه له‌ژیانی شاعیر، ئه‌و ژنه‌ش هه‌ندێ جارهه‌ر ته‌نها یارنییه، هاورێ نییه، ره‌نگه دایك بێ، مرۆڤێكه له خه‌یاڵ و هه‌ست و نه‌ستی شاعیردا بوونی هه‌میشه‌یی هه‌یه، عاشقێكی ئایدیالی، بێگه‌رد له ڕیاو فێڵ و دزێوی، عاشقێكه، میهره‌بان و جوان، ڕه‌نگه ئه‌و سیفه‌تانه‌ی كه من ده‌یخه‌مه پاڵی، له ته‌نها تاكه كه‌سێكدا به‌رجه‌سته نه‌بن، ئه‌و عیشقه سۆفیگه‌ریانه‌یه كه شاعیر پێی نه‌گه‌یشتووه، مه‌حاڵیشه پێی بگه‌ین و له‌م سه‌رده‌مه‌دا بتوانین پڕاكتیزه‌ی به‌ها جوانه‌كانی عیشق بكه‌ین، چونكه ئێستا تا ڕاده‌یه‌كی زۆر سه‌رده‌می رۆمانسییه‌ت و لیریكییه‌ت كاڵ بۆته‌وه و به‌سه‌رچووه، خه‌ریكه ته‌كنه‌لۆژیا و به میتاڵ بوونی پێداویستییه‌كانی ژیان ده‌مانهاڕن، دواجاریش ئه‌زموون كردنی ئه‌م جۆره عیشقه نه‌ك هه‌ر مه‌حاڵه، به‌ڵكو ده‌بێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی كه ده‌وروبه‌ر وه‌ك مرۆڤێكی نائاسایی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خودی عاشق (شاعیر) بكه‌ن، به‌ڵام سه‌ره‌نجام به‌و هه‌موو فیگه‌ره پیرۆزانه‌ش، جگه له بێ ئومێدییه‌ك به‌رهه‌مێكی دیكه‌ی نه‌بووه، هه‌ڵبه‌ته هه‌ر ئه‌م بێ ئومێدی و شكستانه‌ش دواجار جۆرێك له ئومێدی پێ به‌خشیوین كه به‌رده‌وام بین له ژیان و ئه‌فراندن، بۆیه كاركردن له‌سه‌ر چه‌مكه‌كانی عیشق و مه‌رگ و ژیان و جوانییه‌كانی سروشت و مرۆڤ ته‌نها واتایه‌كی ماقوڵن بۆ ژیانی شاعیر، بۆیه‌ش ئه‌گه‌ر به ئومێده‌وه له‌ژیان بڕوانینن، واته ژیان به عیشقه‌وه جوان ده‌كه‌ین، ئه‌م هۆكارانانه‌ن جیهانبینی مرۆڤ فراوان ده‌كه‌ن، یه‌كێك له‌و ره‌هه‌ندانه‌ش عیشقه، ئه‌م چه‌مكه ته‌نها كورت كردنه‌وه نییه له‌په‌یوه‌ندییه‌كی ئۆڕگانی نێوان دوو ره‌گه‌زی مرۆڤ، دواجار عیشق هه‌وێن و سروشی شیعره، عیشق تاكه سه‌رماییه‌ی شاعیری راسته‌قینه‌یه، هه‌ر عیشقیشه بۆته داینه‌مۆی نووسین و ئه‌فراندنی شیعر...
له ده‌قی (هه‌ڕه‌مه‌كانی جیزه) دا قوباد ده‌ڵێت:
دوور نییه مێرده‌كه‌ت، به نه‌خۆشی گاعون بمرێت.
دوور نییه براكانت، بچنه شه‌ڕێكی قورس و نه‌گه‌ڕێنه‌وه.
دوور نییه باوكت، له گه‌شتی نێوان ئه‌فه‌ریقا و ئه‌مریكادا،
له‌ناو فرۆكه‌یه‌كدا، بسووتێ
دوور نییه سه‌ره‌ك هۆزه‌كه‌تان،
مار پێوه‌ی بدات و فریای خه‌سته‌خانه‌یه‌ك نه‌كه‌وێت.
له‌وانه‌یه ژنه‌كه‌م، له بورجی خه‌لیفه بكه‌وێته خواره‌وه و
هه‌پڕوون به هه‌پڕون بێت.
له‌وانه‌یه براكانم، له كه‌نداوی عه‌قه‌به‌دا،
له‌نێو كه‌شتییه‌كی بازرگانیدا بخنكێن.
له‌وانه‌یه كچ و كوڕه‌كانم، تووشی زهایمه‌ر بن و
منیان له بیر بچێته‌وه.
له‌وانه‌یه سه‌رۆك هۆزه‌كه‌مان، فیشه‌كێكی له ده‌ست ده‌ربچێت و به‌ر ته‌وقی سه ری بكه‌وێت.
ده‌شێ نیوه‌شه‌وێك، هه‌ڕه‌مه‌كانی جیزه، هه‌لا هه‌لا بن.
ده‌شێ من و تۆش،
له هۆتێلێكی پێنج ئه‌ستێره‌یی پاریس‌دا، زه‌ماوه‌ند بكه‌ین.
ئه‌م فیگه‌رانه‌ی وه‌ك نه‌خۆشی تاعون، زه‌هایمه‌ر، هه‌پڕون به‌هه‌پڕون بوون، شه‌ڕ، گه‌شتی نێوانی ئافریقیاو ئا‌مریكا، بورجی خه‌لیفه، هه‌ڕه‌مه‌كانی جیزه، هۆتیلی پێنج ئه‌ستێره‌یی، كه له ده‌قه شیعرییه‌كانیدا به‌كاری هیناون، به‌شێكن له‌ده‌ربڕینی هه‌ست و خه‌یاڵ و هزری شاعیر، وه‌ك چۆن ناكرێت شاعیر هه‌ر ئه‌وه‌نده زاتی بێت و هه‌ر ته‌نها باس له‌خه‌مه‌كانی تایبه‌تی خۆی بكات، وێڕای داڕشتنی قسه‌ی ساده و ڕووت، كه پتر له ئینشا ده‌چێت، له كاتێكدا نه‌ته‌وه‌یه‌ك دووچاری قڕبوون ده‌بێته‌وه، شاعیریش پشت له‌تراژیدیای میلله‌ته‌كه‌ی بكات، كه به‌دریژایی مێژوو دووچاری قات و قڕی و سڕینه‌وه بووه، هه‌رچه‌ند به‌ڕای من خه‌م و كۆژانی خودی شاعیر كۆژانی كۆمه‌ڵگایه‌كه‌یه‌تی، جا له هه‌ر كوێیه‌ك ئازاری مرۆڤایه‌تی هه‌بێت، له كوردستان، یان له‌ئه‌فریقا و ئاسیای دوور، له‌هه‌ر شوێنێكی ئه‌و سه‌رزه‌مینه، شاعیر په‌یامبه‌ره و شیعر په‌یامی مرۆڤایه‌تییه، نه‌ك قسه كردن له‌سه‌ر ستیان و ناوگه‌ڵ. نیشاندانی وێنه‌یه‌كی پۆڕن بۆ خوێنه‌ران، ڕاسته دواجار ئێمه مرۆڤین، شیعر به‌هه‌ر زمانێك بهۆنرێته‌وه ده‌بێت په‌یامێكی مرۆڤایه‌تی هه‌بێت، ئێمه ده‌بێ ته‌جاوزی سنووری جوگرافی و دیدی ئایدیۆلۆژی بكه‌ین، ده‌بێ شیعرێك بنووسین ئه‌و شیعره ناسنامه و خه‌سڵه‌تی نه‌ك نه‌ته‌وه‌یی، به‌ڵكو نێونه‌ته‌وه‌یشمان بێت، گه‌ره‌كه ئێمه له‌رێگای ئه‌فراندنی ده‌قه‌كانمانه‌وه ناسنامه‌ی مرۆڤ بوونمان هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌رێكی بیانی كه ده‌قێكی شیعری كوردی ده‌خوێنێته‌وه، هه‌ست بكات كه له‌ناو كۆمه‌ڵگایه‌كی شارستانی و ژیاری و پێشكه‌وتووه، نه‌ك كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دواكه‌وتووی داخراو. گه‌ره‌كه خوێنه‌ری بیانی بزانێ له‌رێی ئه‌ده‌به‌كه‌ی له‌رێی شاكاره داهێنانه‌كانی وه‌ك شیعر و چیڕۆك و رۆمان، كۆژانی نه‌ته‌وه‌كه‌ی له‌و ده‌قه‌دا به‌رجه‌سته ده‌كات، وه‌ك چۆن ئێمه له ڕابردوودا و ئێستاكه‌ش كه ده‌قێكی شیعری رووسی یان فه‌ره‌نسی یان ئه‌ڵمانی یان ئه‌مریكایی ده‌خوێنینه‌وه، هه‌ست ده‌كه‌ین خه‌م و خه‌ون و په‌یامی هاوبه‌شمان هه‌یه، جیاوازییه‌كانی سنور و زمان و كو‌لتور و ره‌نگ لێكمان جودا ناكاته‌وه. شیعر زاده‌ی خه‌یاڵ و هه‌ست و ویژدانی مرۆڤه، هه‌رمرۆڤێكیش له‌م چه‌مكانه دابڕا، لایه‌نی مرۆڤایه‌تی و به‌ها ئه‌خڵاقییه‌كان له‌ده‌ست ده‌دات .
ئه‌نجام:
له ئه‌نجامی خوێندنه‌وه‌م بۆ ئه‌زموونی شیعری قوباد جه‌لیزاده، ئه‌وه تێگه‌یشتم كه له‌پڕۆسه‌ی نووسینی شیعره‌كانیدا، به خۆ دوورخستنه‌وه‌ی له گشت گرێ و ئاڵوزییه‌كانی زمانی شاعیر، كه زۆر جار به زمانێكی ئه‌وه‌نده ساكار نووسیویه‌تی تا راده‌یه‌ك به‌های هونه‌ری له‌ده‌ست داوه، سه‌رباری قوڵی تێڕامانه‌كانی، به‌ڵام ده‌قه شیعرییه‌كانی ڕه‌وان و پاراو و هونه‌رین، به‌و كۆد و سیمبوڵانه‌ی شاعیر له‌و ده‌قانه‌دا به‌رجه‌سته‌ی ده‌كات و له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و بۆچوونه‌ش ده‌قه شیعرییه‌كانی په‌یوه‌ستن به ئاوه‌زی به گه‌ڕخستنی ئه‌و سیمبوڵانه‌ی كه شاعیر وه‌ك كۆدێكی تایبه‌ت به خۆی به‌كاری دێنێ، قوباد هه‌وڵ ده‌دات مامه‌ڵه‌یه‌كی ئێستاتیكی له‌گه‌ڵ وێنه شیعرییه‌كاندا بكات. دواتر ئاوه‌زی شیعری قسه‌كه‌ر و دواندنی نه‌ستی خوێنه‌ران و وروژاندنی خه‌یاڵیان كه سه‌ره‌نجام له‌ژێر باندۆری ئاوه‌زی شیعری ده‌وروبه‌ردا، وه‌ك ره‌گاژۆیه‌كی مێژوویی، یان ره‌هه‌نده‌كانی رابردووی بۆ شیعر، ده‌قێك به‌رهه‌م دێنێت كه هیچی جیاوازتره له‌گه‌ڵ به‌رهه‌می شاعیرانی قۆناغی خۆی، هه‌روه‌ها ئێستاتیكای شیعر و ره‌هه‌نده سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه په‌یوه‌ستن به زمان و ئاماژه و خه‌یاڵگه‌ی شاعیره‌وه، هه‌موو ئه‌مانه‌ش وێنه‌یه‌كی شیعری یان چه‌ند وێنه‌یه‌كی شیعری دروست ده‌كه‌ن، كه له دید و زه‌ینی خوێنه‌راندا، بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی ده‌مێننه‌وه، چونكه هه‌ر ده‌قێكی شیعری موجه‌ره‌د بوو له‌و هه‌موو خه‌سڵه‌تانه‌ی هونه‌رییانه‌ی شیعر، به‌ڕای من ده‌قێكی ئیفلیج دروست ده‌بێت، به‌ته‌واوكردنی ئه‌م ڕه‌گه‌زه هونه‌رییانه‌ش به‌ها ئێستاتیكییه‌كانی شیعر به‌رجه‌سته ده‌به‌ن، له به‌گه‌ڕخستنی هه‌ر فیگه‌رێكی سیمبولی سیاسی یان كۆمه‌ڵایه‌تی- كه هه‌ڵگری ناسنامه‌ی خودی شاعیره‌كه‌یه، واتا دیسان گه‌ره‌كه شاعیر ناسنامه‌ی شیعری خۆی و ئه‌زموونی تایبه‌ت به خۆی هه‌بێ، كه خوێنه‌ران به سانایی له ئه‌زموونی شاعیرانی دیكه‌ی جیا بكه‌نه‌وه، هه‌موو ئه‌مانه‌ش په‌یوه‌ندییان به زۆری و كه‌می به‌رهه‌می شاعیره‌وه نیه، گرنگ نییه تۆی شاعیر خاوه‌نی چه‌ند كۆشیعر و دیوانی شیعری. گرنگ ئه‌وه‌یه چه‌ند ده‌قی شیعری ته‌واو داهێنه‌رانه‌ت به‌رهه‌م هێناوه، هه‌ر ئه‌مانه‌شه وایان كردووه شاعیر به‌و چه‌ند شیعره بناسرێته‌وه، كه پتر گوزارشت له كێشه‌ی ژن- عیشق و وروژاندن، ده‌قه شیعرییه‌كانی دیكه‌یان كه په‌یام یان هه‌ڵوێستی سیاسیان تێدایه كه‌متر رۆشناییان بخرێته‌سه‌ر، ده‌كرێ ئاماژه به چه‌ند شیعرێكی قوباد بكه‌ین كه له‌ڕووی پراكتیكییه‌وه ئه‌م بۆچوونه‌یان له‌سه‌ر جێبه‌جێده‌كرێت، سوره‌وه‌ردی ده‌ڵێت: (كلما اتسعت الرۆیه چاقت العباره) واتا هه‌رچه‌ند تێڕوانین فراوان بوو، ده‌ربڕین ته‌نگتر ده‌بێته‌وه، ئه‌م بۆچوونه جوان و فه‌لسه‌فییه ده‌مێكه وای لێكردووم له‌خوێندنه‌وه‌ی شیعردا پێداچوونه‌وه به هه‌موو ده‌قێك بكه‌م، دواجار ده‌بێت قه‌ناعه‌ت به خۆم بهێنم كه ئه‌زموونی داهێنانی شاعیرێك، ده‌بێ ئه‌زموونی خودی ئه‌م شاعیره بێ، نه‌ك كه‌سانی دیكه.
په‌راوێز:
*ده‌قی شیعره‌كه‌ی قوباد وه‌ك خۆی بێ ده‌سكاری كردن:
به‌ڕوتی چوومه ناو دارستان
لقی دره‌خته‌كان بوون به نیشانه‌ی پرسیار‌و
باڵنده‌كان ؛
نیشانه‌ی سه‌رسوڕمان
میزم به قه‌دی دره‌ختێك داكرد،
پنجكه‌گیایه‌ك؛
گازی له‌پێم گرت
به‌ردێكم گرته،
لقی دارتوێك
مارێك به‌ته‌نیشتمه‌وه،
فیشكاندی.
هێندێ دره‌خت
به‌زه‌رده‌خه‌نه‌ی شه‌رمه‌وه
چاوی خۆیان به‌گه‌ڵا داپۆشی بوو.
به‌نێو دره‌خته‌كانا ڕامده‌كرد
(چووك)*م وه‌ك قارچكێكی سیس
ده‌له‌رییه‌وه.
له‌بن سێبه‌ری شۆڕه‌بیه‌ك پاڵ كه‌وتم،
چۆله‌كه،
داوێنی پیس كردم به جیقنه.
جگه‌ره‌یه‌كم خسته ده‌ممه‌وه
چه‌رخێكم داگیرساند
با فوێكی لێكردوو كوژاندییه‌وه و
به‌تووڕه‌ییه‌و پێمیگوت؛
ڕقی له ئاگره- دارستان
بۆقێك دابوویه قاقای پێكه‌نین و ده‌یگوت؛
یه‌كه‌م جاره پیاوێك به‌ڕوتی
بێته ناو دارستانی پۆشته‌وه.
په‌پووله‌یه‌ك ،
چه‌ند گه‌ڵایه‌كی بۆ هێنام و
تكای لێكردم
خۆمی پێداپۆشم...
سه‌رچاوه:
-كۆشیعری با له‌سه‌ری كۆڵانه‌كه‌تانا دانیشتووه، قوبادی جه‌لی زاده.٢٠١٥
-كتێبی: ستیانی به‌فر پڕه له‌ریشۆڵه،قوبادی جه‌لی زاده.٢٠١٥
-باخچه‌كانی مه‌له‌ك تاووس- قوبادی جه‌لی زاده – سلیمانی ٢٠١٢
-سایكۆلۆژیای خۆشه‌ویستی- محه‌مه‌د ته‌ها حوسین-٢٠١٩
فه‌لسه‌فه‌ی میتۆد له زانسته مرۆییه‌كاندا- د.ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د پور-هه‌ولێر ٢٠١٣
فه‌ره‌یدوون سامان
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
10:55 PM - 2026-06-03 -
بوومەلەرزەیەک شاری مەرەشی لە باکوری کوردستان هەژاند
05:31 PM - 2026-06-03 -
لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
04:59 PM - 2026-06-03
ئەمانەش ببینە
کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێم دەست بەکارکردن دەکەنەوە
06:40 PM - 2026-06-03
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
03:47 PM - 2026-06-03
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
02:27 PM - 2026-06-03
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
11:46 AM - 2026-06-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکدەهێنرێت
عیراق 04:13 PM - 2026-06-03 -
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03 -
رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كورد‌و یەكێتیم
ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03 -
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:47 AM - 2026-06-03 -
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-06-03 -
دووەمین کۆڕبەندی دێلفی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی دەبەسترێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-03 -
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 10:03 AM - 2026-06-03



.png)
.png)
.png)

دابەزێنە

