riklam

چەند راستییەک لەسەر شیری دایک

تەندروستی 09:34 AM - 2021-08-07

چەند راستییەک لەسەر شیری دایک
زۆرێک لەدایکان هەندێک بيروباوەڕی هەڵە ئەبيستن لەسەر شيری دايک کە وایان لێدەکات  گومانیان هەبێت لەسەر پێدان یان ڕاگرتنی شیری دایک.

د.تارا عەلی بابان پزيشکی پسپۆری گەشە و خۆراکی منالان لەبارەی شیری دایکەوە چەند زانیارییەک بۆ PUKmedia دەخاتە روو:

بیروباوەڕەکان زۆرن لەبارەی شیری دایکەوە، کە لە خوارەوە هەندێک لەو بيروباوەڕە هەڵانە و راستيەکان ڕوون دەکەمەوە؛  
۰۱ ژەک پيسە وە ئەبێت فڕێ بدرێت؛
ڕاستی؛ ژەک باشترين و بە سودترين خۆراکە بۆ کۆرپە و بەهيچ شێوەيەک نابێت  فڕێ بدرێت.
٢. دەبێت لەگەڵ شيری دايکدا ئاو بدێرت؛
ڕاستی؛ لە شەش مانگی يەکەمدا مناڵ بە هيچ شێوەيەک پێويستی بە ئاو نيە،  چونکە شيری دايک بەڕێژەی  ۸۷٪ ی ئاوە.
٣. شيری دايک دەبێتە هۆی هەستياری؛
ڕاستی؛ لەزۆر حاڵەتی دەگمەندا لەوانەيە مناڵ هەستياری هەبێت بەرامبەر بە خواردنێک کە دايکی دەيخوات. بەڵام ئەمە ئەوە ناگەيەنێت کە شيری خۆت نەدەيت  بە مناڵەکە. شيرى دايك  كۆرپە دوور دەخاتەوە لە تووش بوون بە هەستياری خۆراكی.
٤. دايک ناتوانێت هەموو شتێک بخوات ئەگەر شير بدات؛
ڕاستی؛ دايک دەتوانێت هەموو شتێک بخوات،  وە پێويست ناکات ڕێجيمێکی  تايبەت بکات لە کاتی شيرداندا.
٥. کە دايک دەستی کردەوە بە ئيش ئيتر ناتوانێت شير بدات
ڕاستی؛ دايک دەتوانێت ئەوکاتەی کە لەماڵەوەيە شير بدات و کاتەکانی تر شيرەکەی  دادۆشێت و هەڵی بگرێت.
٦. ئەگەر دايک سکی هەبيت ناتوانێت شير بدات
ڕاستی؛ ئەگەر دايک سکی هەبيت بێ ترس ئەتوانيت شيرەکەی بدات و هيچ  مەترسيەکی بۆ  سەر مناڵەکە و کۆرپەکەی ناوسکی نابێت.
٧. ئەگەر دايک بەد خۆراک بێت ناتوانێت شير بدات؛

ڕاستی؛ ئەگەر دايکێک بەدخۆراک بێت ئەتوانێت شير بدات و ڕێژەی پێويستيش شير دروست دەکات بۆ کۆرپەکەی، بەڵام گرنگە دايکەکە تەواوکەری  خۆراکی وەربگرێت بۆ ئەوەی بەدخۆراکيەکەی نەمێنيت.
۰۸ شیرەکەم بەشی مناڵەکە ناکات و تێری پێ ناخوات.
ڕاستی: هەموو دایکێک بڕی شیری پێویستی هەیە کە بەشی دوو مناڵیش ئەکات، لەبەر ئەوە بەهیچ شیوەیەک مناڵەکەت پێویستی بە شیری قتوو نیە لەگەڵ شیری خۆتدا.
۰۹ شیرەکەم ڕوونەو  پێداویستی مناڵەکە پڕ ناکاتەوە
ڕاستی: شیری دایک ڕوون بێت یان خەست هەموو ئەو خۆراکە بەهایانەی تێدایە کە پێویستن بۆ گەشەی کۆرپە جگە لە ڤیتامین دی، کە ئەبێت بەشێوەی قەترە بدرێت بە مناڵەکە.

PUKmedia تایبەت
 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket