هەڵەبجە..چیرۆكی ئەو بینایەی 200 هاووڵاتی تێدا شەهید بوو
کوردستان 06:13 PM - 2021-08-06
35 ساڵ بەسەر بەركەوتنی دوو تۆپ بە بینایەكی ناحیەی سیرواندا تێپەڕدەبێت كە بەهۆی شەڕی عیراق – ئێران روویداو ژمارەیەكی زۆر لە هاووڵاتیان مەدەنی گیانیان لەدەستداو و برینداربوون، كە سەرجەمیان خەڵكی گوندەكانی دەوروبەری ناحیەی سیروان بوون و وەك پەناگە بیناكەیان بەكار هێنابوو، ناوچەكەش لەو دەمەدا شەڕگەیەكی نێوان هەردوو وڵات بوو.
كارەساتەكە چۆن روویدا؟
ئەحمەد عەلی شاهیدحاڵی رووداوەكەیەو ماڵی لە نزیك بیناكە بووە، ئەو بۆ PUKmedia دەڵێت: ئەو دەمە لەڕێگەی رادیۆوە ئێران كاتی بۆردومانەكەی بڵاودەكردەوەو خەڵكیش دەیانزانی پەنایان بۆ خۆشاردنەوە دەبرد، دووتۆپ بەر بیناكە كەوت، لەناو بیناكەشدا بەرمیلە نەوتی خەڵكی تێدابوو، ئاگرێكی گەورە كەوتەوەو ژمارەیەكی زۆر خەڵك سوتان، بەشێوەیەك لە یەكەم رۆژدا 182 كەس گیانیان لەدەستدا.
وتیشی: پارچەیەك لە تۆپەكان بەرماڵەكەم كەوت، دەستبەجێ چووم بەدەم بیناكەوە كە هاوار و قیژەی منداڵ و ژن دەهات بەبینینی پەشۆكام و چوومە سەربانی مزگەوتێك و هاوارمكرد لە خەڵك كە تۆپ داویتەتی لەخوێندنگەكەو خەڵكێكی زۆر گیانی لە دەستداوە، خەڵك هاتن بەدەم بیناكەوە، بەچاوی خۆم جەستەی ژن و پیاوم دەبینی دەسوتان.
شەهیدەكان بكرێنە شەهیدی جینۆساید
لەساڵی 2015 سەرجەم شەهیدەكانی بینا سوتاوەكە وەك شەهیدی هاووڵاتی توماركران، داوادەكرێت شەهیدەكان بكرێنە شەهیدی جینۆسایدو ماف و ئیمتیازاتی ئەوانیان هەبێت.
كەمال فارس كە ژمارەیەكی زۆر لە كەسوكارەكەی لە رووداوەكەدا گیانیان لەدەستداوە لە لێدوانێكدا بە PUKmediaی راگەیاند: حكومەت شەهیدەكانمانی بەشەهیدی هاووڵاتی تۆمار كردووە ، بەڵام دەبوو شەهیدی جینۆساید بونایەو هەموو ماف و ئیمتیازاتێكی ئەوانیان هەبوایە، كە ئەوە داوكاری ئێمەیە و داوا دەكەین داواكەمان جێبەجێبكرێت.
بیناكە بكرێتە مۆنۆمێنت
هێمن حەمە حسێن بەڕێوبەری ناحیەی سیروان لە لێدوانێكدا بە PUKmediaی راگەیاند: لەڕابردوودا داوامانكرد بیناكە بكرێتە مۆنۆمێنت و لەو چوار چێوەیەشدا پەرژینی بۆكراو وێنەی شەهیدەكانی تێدا دانرا لەگەڵ چەند كارێكی تر كە بۆی كرا، ئەو بودجەیەشی بۆی تەرخانكرا نازانین چی لێهاتوە.
وتیشی:ساڵانی رابردوو بەئێستاشەوە شوێنێك نیە یادەكەی تێدا بكەینەوە، داوادەكەین بكرێتە مۆنۆمێنێكی رەسمی.
كارەكانی بەمۆنۆمێنتكردنی بینا سوتاوەكە
كامەران مستەفا بەڕێوبەری گشتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوەكانی هەڵەبجە بۆ PUKmedia وتی: سەرجەم شەهیدەكانی بیناكە وەك شەهید تۆماركراون، ئێستا گەر دۆخی ئابوری بەرەو باشتر بوون بڕوات ئەوا بەدڵنیاییەوە دەكرێتە مۆنۆمینێكی رەسمی و كارمەندی بۆ دادەنرێت.
وتیشی: ئێمە لەبەرنامەماندا بووە، بەڵام قەیرانی دارایی سەرجەم پڕۆژەكانی راگرتووە، ئومێد دەكەین پڕۆژەكە بخەینەوە سەرپێ.
سەعات 11 سەرلەبەیانی 6-8-1986 دوو تۆپ بەر خوێندنگەی سیروان كەوتن كە لەبیرەوەری خەڵك بە بینا سوتاوەكە ناو دەبرێت، خەڵكی گوندەكانی هەورامان و دەوروبەری سیروان وەك شوێنێك بۆ خۆپاراستنی گیانیان لەو سەردەمەدا بەكاریان هێنابوو، بەهۆیەوە 200 هاووڵاتی شەهید بوون و 100 هاووڵاتیش برینداربوون، ساڵانە لەلایەن وەزارەتی شەهیدانیشەوە ساڵیادەكە دەكرێتەوە.
PUKmedia فەرحان حەخان – هەڵەبجە
هەواڵی زیاتر
-
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
12:28 PM - 2026-07-18 -
نرخی نەوت بەرێژەی لە 16% بەرزبووەوە
11:53 AM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
هاووڵاتیان زهرهرمهندی یهكهمی راگرتنی كارهكانی دانهغاز-ن
04:55 PM - 2026-07-18
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
02:59 PM - 2026-07-18
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
02:02 PM - 2026-07-18
نێروهیی: میدیای پارتی نابهرپرسیارانه رووماڵی بۆردومانهكانی سلێمانی دهكات
12:27 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى هاوژینی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی رۆحانیی ئێزدییان
پرسەنامە 01:36 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
عیراق 12:28 PM - 2026-07-18 -
نێروهیی: میدیای پارتی نابهرپرسیارانه رووماڵی بۆردومانهكانی سلێمانی دهكات
کوردستان 12:27 PM - 2026-07-18 -
نرخی نەوت بەرێژەی لە 16% بەرزبووەوە
جیهان 11:53 AM - 2026-07-18 -
پسپۆڕانی میدیا: میدیاكانی پارتی نابهرپرسیارانه رووماڵی هێرشهكانی سهر سلێمانی دهكهن
کوردستان 11:32 AM - 2026-07-18 -
عیراق و ئەمریکا 48 رێککەوتن و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان ئیمزاکرد
عیراق 11:22 AM - 2026-07-18 -
بەڕێوەبەری ناحیەی چوارقوڕنە دەنگۆی هێرش و تەقینەوە لە سنوورەکەیان رەتدەکاتەوە
کوردستان 10:52 AM - 2026-07-18




.png)


دابەزێنە

