پەیامی راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی لەیادەوەری كۆمەڵكوژی كوردانی ئێزدیدا
کوردستان 09:24 PM - 2021-08-02
پەیامی راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە یادەوەری كۆمەڵكوژی كوردانی ئێزدی.
لە (3)ی ئابی ساڵی (2014) و رۆژانی دواتر، رێكخراوی تیرۆرستی داعش، بەشێوەیەكی دڕندانە، پەلاماری كۆمەڵانی خەڵكی شەنگالیانداو تاوانی گەورەی جینۆسایدین دژی كۆمەڵگەی دێرین و رەسەنی كوردانی ئێزدی ئەنجامدا لە ئەنجامی ئەو كۆمەڵكوژییە گەورەیە بەشێوەی تاوانی رێكخراو، هۆڤیانەو دڕندانەی كۆنینەو نوێ، ژنان و پیاوانی ئێزدی لێكجیاكرانەوە، بە بەرچاوی كۆمەڵگەی مۆدێرنی مرۆڤایەتییەوە، بازاڕی كۆیلایەتی و شەرمەزاری فرۆشتن و بازرگانی جەستەیان پێ زیندووكرایەوە. لەو تاوانە دژە نەتەوەیی و نیشتمانی و مرۆییەدا، كە بەپێی یاسا ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەكان، دەچێتە خانەی تاوانی جینۆسایدەوە، هەزاران هاووڵاتی مەدەنی ئێزدی كۆمەڵكوژو بەهەزارانی تریش بێسەروشوێن كران، ژنانی سەربەرز و رووسوری ئێزدیش، سەرقافلەی زیانلێكەوتوانی ئەو تاوانە بوون.
بەدرێژایی مێژوو كوردانی ئێزدی بەهۆی بنەچەی ئاینییو نەتەوەییانەوە، دەیانجار روبەڕووی فەرمانی پاكتاو و جینۆساید و دەربەدەری بوونەتەوە، لەپشت هەریەك لەو تاوان و فەرمانانەوە، عەقڵیەتێكی دواكەوتووی ڕەگەزپەرستانە هەبووە، بەڵام كۆمەڵگەی ژیاندۆستی ئێزدی بە خۆراگری و ئیرادەی بەهێزەوە، وەك خەڵكێكی رەسەن توانیویانە سەربەرزانە بمێننەوە. بۆ ئێستاش پێویستییەكی كوردستانی و عێراقی و ئینسانییە كار و كۆششیان بۆ بكرێ تا بەسەر ئاسەواری دوا تاوانی دژیان سەربكەون و ژیان و بوژاندنەوە و ئاوەدانی دەڤەرەكەیان ببێتە ئەجیندای پەرۆشی داهاتووی هەموو هێزە سیاسییەكان.
لەیادی تێپەربوونی حەوت ساڵ بەسەر ئەم تاوانەدا، جارێكی تر سەركۆنەی ئەم كۆمەڵكوژییە و ئەم لەكە پڕ شەرمەزارییەی داعش و رەفتار داعشییەكان دەكەینەوە و سەری رێزو نەوازش لە ئاستی گڵكۆی هەموو شەهیدان و قوربانییەكان دادەنەوێنین و سڵاوی خۆڕاگری بۆ كەسوكارە سەربەرزەكانیان دەنێرین .
كەسوكاری سەربەرزی شەهیدانی ئێزدی... لەكاتێكدا یادی جینۆسایدی ئێزدییەكان دەكەینەوە، پرسی كۆمەڵكوژییەكانی خەڵكی شەنگال هەر لە ئاستی خۆیو فەرامۆشكردندا ماوەتەوەو لەسایەی نەبوونی ئاوڕدانەوەیەكی جددی، رێژەیەكی زۆر لە كوڕانو كچانی ئێزدی بە ناچاریی زێدی خۆیان بەجێهێشتووەو پەراگەندەی وڵاتانی جیهان بوون، ئەوە سەرباری ئەوەی تائێستاش قەرەبووی زیانە گیانیو ماددییەكانی كەسوكاری قوربانیان نەكراوەتەوە، ئەگەرچی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە دەستپێشخەریی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پرۆژە یاسای (قەرەبووكردنەوەی ژنانی رزگاربووی دەستی داعش)ی پێشكەشكردو ئەمساڵ لە رۆژی (8)ی مارس پەسەندكرا، بەڵام هێشتاش حكومەتی عیراق هیچ هەنگاوێكی كردەیی نەناوە بۆ جێبەجێكردنی بەندەكانی ئەو یاسایە، لە هەمانكاتدا پەرلەمانی چەند وڵاتێكی ئەوروپا ئەو تاوانەیان وەك جینۆساید ناساندووە، هەموو ئەوانەش پێكەوە دەكرێت بخرێنە خزمەت ژیانو پاراستنی ئێزدییەكان لەداهاتوودا.
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، وەك هەمیشە كوردانی ئێزدی بە پارچەیەكی دانەبڕاوو سەرەكیو رەسەنی پێكهاتەی كوردستانو بزووتنەوەی رزگاری كوردستانی دادەنێو بۆ هەمیشەش پشتیوانی مافەكانیان دەكات و جەخت لەسەر جێبەجێكردنی تەواوی ئەو یاساو ڕێسا و بەڵێنانە دەكاتەوە كە بۆ قەرەبوكردنەوەی كوردانی ئێزدی دراون و دەرچوون .
ـ لەم بیرەوەرییە تاڵەدا ، سڵاو لە گڵكۆی شەهیدانی جینۆسایدی ئێزدییەكان و هەموو شەهیدانی كوردستان...
ـ نەفرەت لە تاوانكاران و تیرۆریستان...
ڕاگەیاندنی مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
٢/٨/٢٠٢١
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
12:28 PM - 2026-07-18 -
نرخی نەوت بەرێژەی لە 16% بەرزبووەوە
11:53 AM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
هاووڵاتیان زهرهرمهندی یهكهمی راگرتنی كارهكانی دانهغاز-ن
04:55 PM - 2026-07-18
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
02:59 PM - 2026-07-18
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
02:02 PM - 2026-07-18
نێروهیی: میدیای پارتی نابهرپرسیارانه رووماڵی بۆردومانهكانی سلێمانی دهكات
12:27 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى هاوژینی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی رۆحانیی ئێزدییان
پرسەنامە 01:36 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
عیراق 12:28 PM - 2026-07-18 -
نێروهیی: میدیای پارتی نابهرپرسیارانه رووماڵی بۆردومانهكانی سلێمانی دهكات
کوردستان 12:27 PM - 2026-07-18 -
نرخی نەوت بەرێژەی لە 16% بەرزبووەوە
جیهان 11:53 AM - 2026-07-18 -
پسپۆڕانی میدیا: میدیاكانی پارتی نابهرپرسیارانه رووماڵی هێرشهكانی سهر سلێمانی دهكهن
کوردستان 11:32 AM - 2026-07-18 -
عیراق و ئەمریکا 48 رێککەوتن و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان ئیمزاکرد
عیراق 11:22 AM - 2026-07-18 -
بەڕێوەبەری ناحیەی چوارقوڕنە دەنگۆی هێرش و تەقینەوە لە سنوورەکەیان رەتدەکاتەوە
کوردستان 10:52 AM - 2026-07-18




.png)


دابەزێنە

