سەیدسادق.. وەرزی لێکردنەوەی گوڵەبەڕۆژە دەستی پێکرد
کوردستان 03:05 PM - 2021-08-02
لەقەزای سەیدسادق وەرزی لێکردنەوەی گوڵەبەرۆژە دەستی پێ کرد٫ جوتیاران دڵخۆش نین بە بەرهەمی ئەمساڵیان وەک ساڵانی پێشوو.
ئاوارە محەمەد جوتیار بۆ PUKmedia وتی: گوڵەبەرۆژە ساڵانی پێشوو زیاتر دەکرا ،بەڵام چەند ساڵێکە کەمتر دەکرێت، ئەمساڵێش ڕێژەیەکی کەم کرا ، ئەویش بەهۆی باش بوونی باری ئابوری خەڵک پشت بەستن بە موچە و کەمتر کشتوکاڵ دەکات , خەڵک زیاتر گەنم جۆ دەکات کەمتر گوڵەبەڕۆژە، کە لەدوکاتی جیاواز دەکرێت گوڵەبەڕۆژە بە شێوەیەکی گشتی جۆرێکی، لە مانگی 3 وەرزی بەهار دەچێنرێت وە لە کۆتایی مانگی چوار لێ دەکرێتەوە ، وە شێوەی دیکەی تر لەمانگی 6 دەچێنرێت تامانگی 8 لێ دەکرێنەوە.
وتیشی: بەدوو شێوە دەچێنرێت جۆرێکی زەوییەکە دەکێڵیت گلۆبەڕۆژەکەی پێدا دەوەشەنیت ، بەڵام زۆر باش نییە ئەم شیوازە نارەحەتە شێوازی ئاودانی و بارانی زۆری دەوێت، شێوازی ئەندازەی باش نابیێت لار دەردەچییت لەکاتی پێگەشتن ، شێوازی دیکەی تر باشترە زیاتر دەکرێت ئەویش بە شێوەی( گۆل ) ی پێ دەڵین، بەدەستی خۆتە زۆرو کەمی تۆوەکە دەیچێنێت ، چاندنی تۆوەکەی بەرهەمی باشی هەیە ، شێوازی ئاودانیشی ئاسانە ، شێوەی ئەندازەیشی ڕێک و جوان دەردەچێت .
ئاماژەی بەوەشکرد: خاکی شارەزوور ئاو زەوییەکەی لەبارە بۆ گڵۆبەڕۆژە ، بارانی باشی هەبێت لەبەهاردا ،خۆرێکی باشی دەوێت، باشترین زەوی هەیە بۆ گڵۆبەرۆژە، کەچەند جۆرێکمان هەیە ئەویش ، ئەمریکی و چینی و ڕەشی کوردی و ڕەشی تورکی و بازگی کوردی ، بەڵام باشترین جۆر بتوێنییە جوتیاران دەیچێنن لە ئێستادا ، جێگەی چینی گرتۆتەوە ، جۆری بەکرەجۆیش باشە، بەڵام بتوێنییەکە باشترە جوتیاران دەیچێنن و ڕەشی تورکی بۆ ڕۆنی زەیتوون بەکاردێت ، بەڵام لەدەشتی شارەزوور ناکرێت .
وتیشی: گوڵەبەڕۆژە پێویستی بەئاوێک بۆ دوو ئاو ههیە ، زۆر ئاو بدرێت باڵای بەرز دەبێت بەرهەمی کەمتر دەبێت ، بۆجوتیار لەکاتی پێگەشتنی نارەحەت لێ دەکرێتەوە بارکردنیشی قورسە ، باشتر وایە یەک بۆ دوو ئاو بدرێت ، زەوییەکەی وشک بێت دوو ئاوی دەوێت.
ئەوەشی خستەروو: ئەمساڵ بەرهەمی وەک ساڵانی پێشوو نەبوو، بەهۆی نەبوونی بارانی پێیویست ، ئاوی ژێر زەویش کەم بوو سود لەئاوی ژیر زەوی ببنین بۆ ئاودان، داواکارین حکومەت هاوکارمان بێت ، لەکاتی پێگەشتنی بەرهەمی گوڵەبەڕۆژە ، چونکە ئامێری کەمە، تێچووی زۆرترە بۆ جوتیاران نارەحەتە بۆیە،وەک ساڵانی پێشوو گڵۆبەرۆژە ناکرێت .
PUKmedia محەمەد عەبدولرەحمان_شارەزوور
هەواڵی زیاتر
-
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مهڵبهندی دیراساتی یهكێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا دهستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27 -
زهوی و مووچه دابهشدهكرێت
02:56 PM - 2024-03-27 -
خانمی یەکەمی عیراق چوار ئۆتۆمبیلی بەخشییە ماڵی بەساڵاچوان و خانەکانی منداڵانی سلێمانی
07:00 PM - 2024-03-26
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
وتهبێژی كۆمسیۆن: كێشهی پهنجهمۆر لهههرێم ئاساییهو ستاندارده
02:22 PM - 2024-03-27
گۆڕانكارییەكانی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەكێتی جێبەجێدەكرێن
01:06 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27 -
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
کوردستان 07:01 PM - 2024-03-27 -
مهڵبهندی دیراساتی یهكێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا دهستپێكرد
کوردستان 05:26 PM - 2024-03-27 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی رەسوڵ حەسەن مەحمود
پرسەنامە 05:09 PM - 2024-03-27 -
زهوی و مووچه دابهشدهكرێت
کوردستان 02:56 PM - 2024-03-27 -
وتهبێژی كۆمسیۆن: كێشهی پهنجهمۆر لهههرێم ئاساییهو ستاندارده
کوردستان 02:22 PM - 2024-03-27 -
گۆڕانكارییەكانی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەكێتی جێبەجێدەكرێن
کوردستان 01:06 PM - 2024-03-27 -
سودانی لهسهر داوای یهكێتی لیژنهیهك بۆ قهرهبووكردنهوهی زیانلێكهوتوان پێكدههێنێت
کوردستان 11:35 AM - 2024-03-27