له‌باره‌ی هه‌ولێره‌وه زیاتر بزانه
ریپۆرتاژ 10:32 AM - 2021-07-30
.
به‌كوردی ھه‌ولێره‌و به‌زمانی عه‌ره‌بی پێی ده‌ڵێن ئه‌ربیل، ئه‌م شاره شارێكی دێرینی كوردستانه، ئێستا ناوه‌ندی پارێزگای ھه‌ولێر و پایته‌ختی ھه‌رێمی كوردستانه. شاری ھه‌ولێر به یه‌كێك له كۆنترین شاره‌كانی جیھان ده‌ژمێردرێت كه مێژووی بنیاتنانی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 9000 پێش زایین. له نووسراوه‌كانی پاشای سۆمه‌ری، سلووكی ناونراوه به ئوربیلم، له نووسراوه‌كانی بابلی و ئاشووری به ئه‌ربائیلۆ ناوده‌برا، كه به واتای چوار خودا ده‌ھات، له سه‌رده‌می بابلی شوێنی په‌رستنی عه‌شتار بووه.
له ھێڵكارییه‌كی خه‌تی بزماری ناسراو بوو به (ئای كشان كلاما) واته (ماڵی خاتوونی ھه‌رێمه‌كه)، ھه‌روه‌ھا په‌رستگایه‌ك بوو بۆ پادشای ئاشورییه‌كان كه په‌یكه‌رێكی پادشای پانیپاڵ و په‌یكه‌ری خواوه‌ندی عه‌شتار كه له بڕۆنز دروست كرابوو دۆزراوه‌ته‌وه.
به‌ھۆی گرنگی ئه‌م شاره، پادشای ئاشوری، سه‌نحاریب ھه‌ستا به په‌نگاوكردن (خزن) ی ئاو له تونێل (نۆین) ی دروستكراو به به‌ردی مه‌ڕمه‌ڕ، كه له گوندی مورتكیانی به‌ستۆڕه ده‌ست پێده‌كات تا ده‌گاته ھه‌ولێر، كه درێژی ئه‌م نۆینه (تونێله) 22 كیلۆمه‌تره له‌ژێر زه‌وی لێدراوه، له‌به‌ر ده‌ركی ئه‌م نۆینه سه‌نحارێب به‌ردێكی ھه‌ڵكه‌ندراوی به‌جێ ھێشتووه و له‌سه‌ری نووسراوه (من سه‌نحاریبم، پادشای ئاشوری، ھه‌ڵستاوم به دروستكردنی سێ جۆگه‌ی ئاوی له‌چیای خانی بۆ شاری خاتوونه جوانه‌كه…).
له دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه له ساڵی 1991، ھه‌ولێر به ھۆی بوون به پایته‌ختی ھه‌رێمی كوردستانی عیراق، فراوانبوونێكی خێرای به‌خۆوه بینی و بووه یه‌كێك له ئارامترین و پاكترین شاره‌كانی عیراق، له‌م دواییانه به پایته‌ختی گه‌شتیاریی وڵاتانی عه‌ره‌بی ھه‌ڵبژێردرا، گه‌شتیاران له ھه‌موو وڵاتانی ده‌وروبه‌ره‌وه ڕووی تێده‌كه‌ن.
پارێزگای هه‌ولێر له‌چه‌ند قه‌زاو ناحیه‌یه‌ك پێكدیت و له‌راپۆرتێكی PUKmedia دا ناوی سه‌رجه‌م قه‌زاو ناحیه‌ییه‌كانی ئه‌و پارێزگایه ده‌خرێته‌ڕوو.

قه‌زاكانی پارێزگای هه‌ولێر...
1/قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر/ئه‌م قه‌زایه له 3 ناحیه (عه‌نكاوه، به‌حركه، شه‌مامك ) و 379 گوند پێكدێت.
2/قه‌زای چۆمان/قائیمقامیه‌تی قه‌زای چۆمان له‌ناحیه‌كانی (سمیلان، گه‌ڵاله، حاجی ئۆمه‌ران و قه‌سرێ) پێكدێت و كۆی گشتی گونده‌كانی (116 ) گونده و رێژه‌ی دانیشتوانی 47 هه‌زار كه‌سه.
3/قه‌زای خه‌بات/ئه‌م قه‌زایه له 3 ناحیه پێكدێت كه بریتین له داره‌شه‌كران، ڕزگاری و كه‌ورگۆسك، هه‌روه‌ها 26 گه‌ڕه‌ك و 64 گوند له‌خۆده‌گرێت .
4/قه‌زای رواندز/قه‌زای رواندز سه‌ر به‌پارێزگای هه‌ولێره‌و له (42) گوند پێكهاتووه رێژه‌ی دانیستوانی ده‌گاته (361 12)كه‌س.
5/قه‌زای ده‌شتی هه‌ولێر/قائیمقامیه‌تی قه‌زای ده‌شتی هه‌ولێر سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێره و له ناحیه‌كانی (داره‌توو ، قوشته‌په ، كه‌سنه‌زان ) پێكهاتووه، هه‌روه‌ها (3) گوندیش له خۆده‌گرێت ، ژماره‌ی دانیشتوانی (130548) كه‌سه.
6/قه‌زای سۆران/قه‌زای سۆران له سێ ناحیه پێكهاتووه (دیانا، خه‌لیفان، سیده‌كان)و 36 گه‌ره‌ك و 346 گوند پێكدێت.
7/قه‌زای شه‌قڵاوه/قائیمقامیه‌تی قه‌زای شه‌قڵاوه سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێره‌و له ناحیه‌كانی (سه‌لاحه‌دین ، هیران ، هه‌ریر ، باسرمه ، بالیسان ) پێكهاتووه‌و هه‌روه‌ها (217) گوندیش له خۆده‌گرێت ، ژماره‌ی دانیشتوانی (26261) كه‌سه.
8/قه‌زای كۆیه/ئه‌م قه‌زایه له 5 ناحیه كه بریتین له (شۆڕش ، سكتان ، ئاشتی ، سێگردكان،ته‌ق ته‌ق) پێكدێت.
9/قه‌زای مه‌خموور/قه‌زای مه‌خموور له 3 ناحیه (قه‌راج، گوێر ، دیبكه) پێكهاتووه هه‌روه‌ها 30 گوند له‌خۆده‌گرێت و رێژه‌ی دانیشتوانی(38486) كه‌سه.
10/قه‌زای مێرگه‌سۆر قائیمقامیه‌تی قه‌زای مێرگه‌سور كه سنوره‌كه‌ی به (ده‌ڤه‌ری بارزان) ناو ده‌برێت له پێنچ ناحیه پێكدێت (بارزان ، شێروان مه‌زن، گۆره‌توو ، پیران ، مه‌زنێ ) و ژماره‌ی گونده‌كانی 252 گونده .
PUKmedia ئاماده‌كردنی.. بیلال بارزان


هەواڵی زیاتر
-
نوێنەران کۆدەبێتەوەو خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیارز و پرۆژەیەک دەکات
10:17 AM - 2026-07-19 -
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
12:28 PM - 2026-07-18
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بەتەواوی قبوڵنەکراوە
08:35 PM - 2026-07-18
هاووڵاتیان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌می راگرتنی كاره‌كانی دانه‌غاز-ن
04:55 PM - 2026-07-18
سەرۆککۆمار: بە ئامانجگرتنی خاکی عیراق بەهەر بیانوویەک بێت رەتکراوەیە
02:59 PM - 2026-07-18
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
02:02 PM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى هاوژینی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی رۆحانیی ئێزدییان
پرسەنامە 01:36 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
عیراق 12:28 PM - 2026-07-18 -
نێروه‌یی: میدیای پارتی نابه‌رپرسیارانه رووماڵی بۆردومانه‌كانی سلێمانی ده‌كات
کوردستان 12:27 PM - 2026-07-18 -
نرخی نەوت بەرێژەی لە 16% بەرزبووەوە
جیهان 11:53 AM - 2026-07-18 -
پسپۆڕانی میدیا: میدیاكانی پارتی نابه‌رپرسیارانه رووماڵی هێرشه‌كانی سه‌ر سلێمانی ده‌كه‌ن
کوردستان 11:32 AM - 2026-07-18 -
عیراق و ئەمریکا 48 رێککەوتن و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان ئیمزاکرد
عیراق 11:22 AM - 2026-07-18 -
بەڕێوەبەری ناحیەی چوارقوڕنە دەنگۆی هێرش و تەقینەوە لە سنوورەکەیان رەتدەکاتەوە
کوردستان 10:52 AM - 2026-07-18





.png)

دابەزێنە

