riklam

دۆینەی کوردەواری خواردنێک پڕ لە وزە

هەمەرەنگ 03:15 PM - 2021-07-29
.

.

لەقەزای شارەزوور زۆربەی گوندەکانی سنورەکە، هاوڵاتیان گرنگی زۆر بەخواردنە کوردەوارییەکان دەدەن، لەژەمەکانی خواردندا بەبەردەوامی بەکاری دێنن.

جەهان حسێن، ژنێکی دانیشتوی قەزای شارەزوورە بۆ PUKmedia وتی: زیاتر لە 20 ساڵە لەوەرزی هاویندا خواردنی کوردەواری بەکاردێنن دەیخۆن، هەندێکیشی هەڵدەگیرێت بۆ وەرزی زستان، وەک دۆینەو، قەرەخەرمان، ساوەر ترخێنەو چەند خواردنێکی دیکە.

ئەو ژنە کە تەمەنێکی هەبوو باسی خواردنی کوردەواری دۆینەی کردو وتی: دۆینە یەکێکە لەوخواردنانەی لەوەرزی هاویندا دروستدەکرێت، لەوەرزی زستان زیاتر دەخورێت.

دۆینە سەرەتا گەنمەکە دەشۆرێتەوە، پاشان دەخرێتە سەر ئاگر دەکوڵێنرێت، دوای کوڵاندنی بۆ ماوەی دوو ڕۆژ هەڵدەخرێت تا گەنمەکە وشک دەبێتەوە، دواتر لای ئاشەوان گەنمەکە دەهاڕێت، دۆیەکی خەستی بێت بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ یان هەفتەیەک لەناو سەتڵ بۆ دەگیرێتەوە، بۆ ئەوەی تامەکەی ترش و خۆش بێت، دوای هەفتەیەک گرتنەوەی لە سەتڵدا، دەردەهینرێت هەڵدەخرێت لەبەر تیشکی خۆر تا وشکدەبێتەوە، ئامادە دەبێت بۆ خواردن، جەهان حسێن بەوجۆرە باسی ئامادەکردن و دروستکردنی دۆینەیکرد.

خواردنی کوردەوارییەکان وەک دۆینە، ساوەر ، قەرەخەرمان خواردنێکی تایبەتی کوردەوارییە هاوڵاتیان بۆ تاسقی بەردەوام لەسەر سفرەو خوانەکانیان بونی هەیە.


PUKmedia محەمەد عەبدولڕەحمان_شارەزوور

photo_2021-07-29_09-30-17.jpg

photo_2021-07-29_09-30-24.jpg

photo_2021-07-29_09-31-14.jpg

photo_2021-07-29_09-30-51.jpg

photo_2021-07-29_09-30-49.jpg

photo_2021-07-29_09-30-31.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket